ڕۆژانە
-

لە سەرەتای ئەمساڵەوە ژمارەی کوژراوانی ژنان لە سووریا بۆ ٢٩ ژن بەرزبووەتەوە
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ کوشتنی ٢٩ ژنی لە سووریا لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٦ە بەڵگەدار کردووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە بۆشایی ئەمنی لە وڵاتەکەدا بوونی هەیە.
-

چالاکوانانی ئەفغانستان پڕۆژە یاسای نوێی تاڵیبان کە بەردەوامی بە هەڵاواردنی ڕەگەزی دەدات شەمەزاردەکەن
چالاکوانانی ئەفغانستان ئەو ڕێسایە نوێیانەی تاڵیبانیان سەبارەت بە "بنەماکانی جیابوونەوە لە نێوان هاوژینەکان" دەرچووە شەرمەزار کردو ئەم ڕێسایانە بە ئامڕازی پەرەسەندنی ستەمی سیستماتیکی دژی ژنان لە وڵاتەکەدا دەزانن.
-

لە کۆڵۆمبیا بە چالاکییەک پشتگیری لە یەپەژە کرا
لە هەرێمی تۆلیمای کۆڵۆمبیا بە مەبەستی پشتگیری کردن لە یەپەژە چالاکییەکە بەڕێوەچوو.
-

دەسەڵاتدارانی ئێران پەرەسەندنی قەیرانەکان پەردەپۆش دەکەن
لە ساڵانی ڕابردوودا، هاوکات لەگەڵ فراوانبوونی ناڕەزایەتییەکانی گەلاندا، ڕژێمی ئێران لە ڕێگەی تێکەڵەیەک لە سەرکوتکردنی توندوتیژانە و پێدانی خەڵاتێک بە هێزە دڵسۆزەکان، هەوڵیداوە بڵاوکردنەوەی ناڕەزایەتییەکان سنووردار بکات.
-

ژنانی بەلوچستان چەکیان هەڵگرت
گروپی سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچستان بۆ یەکەمجار وێنە و ناسنامەی ژنە فەرماندەیەکى بە ناوی شەهناز بەلوچ لەگەڵ کۆمەڵێک ژنی دیکە بڵاوکردەوە کە چەکیان هەڵگرتووە.
-

لە کۆنگۆ لانیکەم ١٧٧ کەس گیانیان لەدەستداوە
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند کە تا ئێستا لانیکەم ١٧٧ کەس بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئیبۆلا لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتیک گیانیان لەدەستداوە.
-

سیمینارێکی ناوچەیی باس لە ڕۆڵی ژنان لە بونیادنانی ئاسایش و ئارامی لە ناوچە جێناکۆکەکان دەکات
بەشداربووانی سیمیناری "لە خۆپاراستنەوە بۆ کارنامەیەکی هەمەلایەنەی ئاسایش و ئاشتی" دووپاتیان کردەوە، کە ژنان چیتر تەنها زیانبەرکەوتووی ململانێکان نین، بەڵکو بوونەتە یاریزانی سەرەکی لە بونیادنانەوەی کۆمەڵگەکان و داڕشتنی چەمکی نوێی ئاسایش.
-

سیلدا سیمۆن: دەرکردنی ئەرمەنییەکان لە هەڵبژاردنەکاندا کاریگەری لەسەر پرۆسەی سیاسی و سەقامگیری نیشتمانی هەیە
سیلدا سیمۆن، ئەندامی ئۆفیسی سیاسی پارتی یەکێتی ئەرمەنستان ڕەخنەی لە دەرکردنی پێکهاتەی ئەرمەنی لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی گەل گرت، ڕایگەیاند کە سووریایەکی دیموکراتیک بە هاوکاری هەموو پێکهاتەکان بونیاد دەنرێت.
-

کاردانەوەی دایە شنگالی: ئێمە کارێک ناکەین کە لە دڵی شەهیدەکانماندا نەبێت
دایە خۆخی کە کە لە شنگالە و کوڕەکەی شەهیدە، کاردانەوەی بەرامبەر گۆڕانکاری لە بەڕێوبەرایەتی شنگالدا نیشاندا و دەڵێت: شنگال بە خوێنی ئەوان ئاو دراوە،هەروەها کارێک ناکەین کە لە دڵی شەهیدەکانماندا نەبێت.
-

چلەی ماتەمینی شەهید غەزال بە دروشمی " ژن، ژیان، ئازادی" بەڕێوەچوو
بە دانانی تاجە گوڵینە لە لایەن بنەماڵەی شەهید و بەشێک لەچالاوانان و سیاسەتمەداران، چلەی شەهیدبوونی غەزال مەولان لە سلێمانی بەڕێوەچوو.
-

چوار ژنی بەهایی لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە بە توندی ئەشکەنجەدراون
چوار ژنی بەهایی لە ئێران لەژێر ئەشکەنجەدانێکی قورسدان کە یەکێکیان دووگیانە و لە چارەسەر بێبەشکراوە.
-

ئەنجومەنی شارەوانی پاریس ڕەگەزنامەی فەخری بە نێرگس محەمەدی بەخشی
ئەنجومەنی شارەوانی پاریس دەنگیان بە پێدانی ڕەگەزنامەی فەخری بە نێرگس محەمەدی داو هاوژین و کچەکەی بەشدارییان لە دانیشتنی دەنگدانی ئەنجومەنەکە کرد.
-

بۆ پشتیوانی لە هەڵمەتی زمانی کوردی چالاکییەکی هونەری بەڕێوەچوو
تەڤگەری هیلالی زێڕین لە گردی مۆزان بۆ پشتیوانی لە هەڵمەتی دەستەبەرکردنی زمانی کوردی لە دەستووری نوێی سووریا چالاکییەکی هونەری ئەنجامدا.
-

لە ڕۆژئاوای کۆردۆفان بە دەیان کەس گیانیان لەدەستداوەو سیستمی تەندروستی داڕماوە
کارمەندانی تەندروستی لە سودان بەلایەنیکەم ٧٥ حاڵەتی مردنیان بە نەخۆشی کۆلێرا لە ناوچەی کارگێڕی فوجا لە ڕۆژئاوای کۆردۆفان ڕاگەیاند، هۆشدارییەکان لە ڕووخانی سیستەمی تەندروستی بەهۆی کەمی پێداویستییە پزیشکییەکان لە زیادبووندایە.
-

شلێر مام قادری سەرەڕای تووشبوونی بە شێرپەنجە لە چارەسەر بێبەشکراوە
زیندانییەکی سیاسیی کورد خەڵکی مهاباد بەناوی شلێر مام قادری ٤٣ ڕۆژە دەستبەسەرە کە توشبووی شێرپەنجەیە و لە چارەسەری پزیشکی بێبەش کراوە.
-

ڕاپۆرتێک دوو هێندەبوونی توندوتیژی دژی ڕۆژنامەنووسانی ژن لە سلڤادۆر ئاشکرا دەکات
دوو هێندەبوونی توندوتیژی دژ بە ڕۆژنامەنووسانی ژن لە سلڤادۆر، لەگەڵ زیادبوونی هەڕەشەکان، ئاوارەبوونی زۆرەملێ و فشار لەسەر میدیای سەربەخۆ، نیگەرانییەکانی لەبارەی چڕبوونەوەی سەرکوتی میدیایی و بێدەنگکردنی ڕۆژنامەنووسانی ڕەخنەگر لەو وڵاتەدا دروستکردووە.
-

نەتەوە یەکگرتووەکان: ئیسرائیل ئاگربەستی کردە بەرگێک بۆ کوشتنی بەردەوام
سەرەڕای ڕێککەوتنی ئاگربەست، بەردەوامی پێشێلکارییەکانی ئیسرائیل لە غەززە قەیرانی مرۆیی زیاتر کردووە، نوسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان کوژرانی سەدان هاوڵاتی مەدەنی و بەردەوامیی بۆردوومان و برسێتی پشتڕاست کردەوە.
-

کژار: دۆخی تەندروستی زەینەب جەلالیان لە مەترسیدایە
کژار ڕایگەیاند، دۆخی تەندروستی زەینەب جەلالیان لە زیندانی یەزدی ئێران زۆر خراپە و ژیانی لە مەترسیدایە، هەروەها داوای ئازادکردنی بێمەرج و گواستنەوەی خێرای زەینەب جەلالیانی بۆ ناوەندە پزیشکییەکان کرد.
-

وەلیدە بۆتی:نەناسینی یەپەژە نکۆڵیکردنە لە خەباتی مێژوویی ژنان
وەلیدە بۆتی، ئەندامی ئەنجومەنی ئایین و بیروباوەڕەکان ڕایگەیاند، ناسینی یەپەژە و مسۆگەریکردنی ڕۆڵی ژنان لە دەستووردا، سووریا لە هۆشیاریەکی تاریک ڕزگار دەکات.
-

ڤارونا زەردەشت: بە مەبەست گەنجان بێ ئیرادەو بێ هەستی نەتەوایەتی دەکرێن
ڤارونا زەردەشت، هونەرمەندی شێوەکار دەڵێت: بە مەبەست گەنجان بێ ئیرادەو بێ هەستی نەتەوایەتی دەکرێن، خۆبەڕێوەبەری لە ڕۆژئاوای کوردستان گەنجانی لە تەواوی پارچەکانی کوردستان بەرەو پارێزگاریکردن لە خاک و شوناسی کورد سەرپێخستەوە.