ڕۆژانە
-

خوێندکار ساریرا کەریمی دەستگیر کرا
ساریرا کەریمی خوێندکاری زانکۆی تاران لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.
-

هەتەشە لەماوەی دەسەڵاتدارییدا پەرەی بە توندوتیژییەکانی سەر ژنان دا؛ ٦٥٠ ژن کوژراون
لە ٨ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ـەوە لەگەڵ هاتنەسەر دەسەڵاتی هەتەشە لە سووریا، بە کۆی گشتی ٦٥٠ ژن کە ٢٩یان منداڵ بوون، بەهۆکاری بەرماوەی شەڕ، هێرشی چەکداری، هێرشی مەزهەبی و توندوتیژی خێزانی و کۆمەڵایەتی گیانیان لە دەستداوە.
-

بە هاتنی ساڵی ٢٠٢٦ هیوای ژنانی سووریا بۆ ئاشتی نوێ دەبێتەوە
ژنانی گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسودی شاری حەلەب و ژنانی دێرەزوور لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هیوای خۆیان دەربڕی کە ساڵی ٢٠٢٦ ئاسایش و ئارامی بهێنێتە ئاراوە.
-

ساڵی ٢٠٢٥ زۆرترین ژمارەی ڕۆژنامەنووسانی کوژراوی لە سەرانسەری جیهان تۆمار کرد
فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان ئاشکرای کردووە، لە ساڵی ٢٠٢٥دا ژمارەیەکی بێ وێنەی ڕۆژنامەنووس لە جیهاندا کوژراون و گەیشتووەتە ١٢٨ ڕۆژنامەنووس کە زیاتر لە نیوەیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوون.
-

ئەڤین جومعە: پێشێلکاری سیستماتیکی مەترسی لەسەر داهاتووی ژنان و منداڵان لە سووریا دروست دەکات
پێشێلکارییەکان لە دژی ژنان و منداڵان و کۆچبەران لە سووریا پەرەدەسەنن و ئاشکراکردنی ئەو پێشێلکارییانە و پشتیوانیکردنی زیانڵێکەوتووەکان بۆ بونیادنانی دەوڵەتێک لەسەر بنەمای دادپەروەری و شکۆمەندی پێویست دەکات.
-

ژنانی ئامەد ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە پاکێجی دادوەری یازدەهەم دەربڕی
ژنانی ئامەد ڕژانە سەر شەقامەکان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە پاکێجی دادوەری یازدەهەم کە بە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر مافی ژیانی ژنانی دەزانن، جەختیان لەوە کردەوە، کە ئەو یاسایانەی سزاکان کەم دەکەنەوە و هانی ئازادکردنی تاوانباران دەدەن.
-

لە سەرەتایی دەستپێکردنی شەڕ لە غەززە ٦٥٠ ژن دەستگیرکراون
ڕاپۆرتێکی هاوبەش کە ڕەنگدانەوەی ڕادەی پێشێلکارییەکانی ئیسرائیلە لە دژی زیندانیانی فەڵەستینی، دەریدەخات کە دەستگیرکردن و ئەشکەنجەدان و پشتگوێخستنی پزیشکی لە پەرەسەندندایە، ئەویش بەهۆی شەڕی بەردەوامی غەززە و زیانلێکەتووە مرۆییە وێرانکەرەکانی.
-

هاوسەرگیری منداڵانی کچ دەروازەیەکە بۆ سێکسی زۆرەملێ
لە کرماشان، منداڵانی کچ لە ژێر پەردەی هاوسەرگیری یاسایی، لە نەبوونی یاسای پشتیوانی و پەناگەی پارێزراو، ناچار دەکرێن لەشفرۆشی بکەن، ئەم دیاردەیە مەترسی لەسەر داهاتووی تەواوی نەوەیەک دروست دەکات.
-

دادگا سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەر عەبیر موسا سەپاند
دادگای تێهەڵچوونەوەی تونس سزای دوو ساڵ زیندانیکردنی بۆ عەبیر موسا سەرۆکی پارتی دەستوری ئازادی ئۆپۆزسیۆن پشتڕاستکردەوە، کە دۆسیەکە لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانەوە ئاراستەی کرابوو.
-

ساڵی ٢٠٢٥ بۆ ژنانی ئێزیدی ساڵی بووژانەوە بوو
ژنانی ئێزیدی کە لە مێژوودا چەندین جار کراونەتە ئامانج، لە ساڵی ٢٠٢٥ لە ڕێگەی دەیان چالاکی و خولی پەروەردەییەوە نیشانیاندا کە ئەمە ساڵێکی بووژانەوە بووە.
-

ژنانی غەززە بە هیوای ئازادی پێشوازی لە ساڵی ٢٠٢٦ دەکەن
ژنانی غەززە دوای دوو ساڵ لە بۆردومان و کۆمەڵکوژی و ئاوارەبوون و لەناوبردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان، بە هیوایەکی زۆرەوە چاویان لە ساڵی ٢٠٢٦یە، بۆ گەڕاندنەوەی ئاسایش و کەرامەت و سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤ.
-

یونسێف: ساڵی ٢٠٢٥ بۆ منداڵان خراپترین ساڵ بوو
ڕێکخراوی سندووقی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ منداڵان ''یونسێف''، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە بارودۆخی منداڵان، لە ساڵی ٢٠٢٥دا بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، منداڵانی ناوچەكانی شهڕ وەک، ئۆکرانیا و سوودان ڕۆژانە ڕووبەڕووی مەترسی مردن دەبنەوە.
-

لە کەرکوک ژنێک بەشێوەیەکی گوماناویی کوژرا
لە گەڕەکی قەسابخانەی شاری کەرکووک، ژنێک بە شێوەیەکی تەمومژاوی لە ناو ماڵەکەی خۆیدا کوژرا، هێزە ئەمنییەکانیش دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە بۆ دۆزینەوەی بکوژەکە.
-

ناڕەزایەتییەکان لە ٥٥ زیندان بەردەوامن و لەگەڵ مانگرتن لە بازاڕی تاران
بەشداربووانی هەڵمەتی "سێشەممە نا بۆ لەسێدارەدان" کە ئێستا لە هەفتەی ١٠١دایە، پشتڕاستیان کردەوە کە ناڕەزایەتییەکانیان لە ٥٥ زینداندا بەردەوامە و لەگەڵ مانگرتن و ناڕەزایەتی لە بازاڕی تاران، ئەمەش ڕەنگدانەوەی پەرەسەندنی دژایەتیی سیاسەتە سەرکوتگەرەکانە.
-

ئازادکردنی ئایشە گۆکان پەسەند نەکرا
لە دۆسیەی ئایشە گۆکان، وتەبێژی پێشووی تەژەئا داواکاری گشتی و پارێزەران داوای ئازادکردنییان کرد، بەڵام دادگا ئەم داوایەی ڕەتکردەوە و دانیشتنەکەی بۆ مانگی ئاداری ٢٠٢٦ دواخست.
-

لە هەولێر ژنێکی دووگیان کوژرا
شەوی ڕابردوو لە شاری هەولێر دوو هاوژین کوژران و بەپێی زانیارییەکان ژنەکە دووگیان بووە.
-

کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا: سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان پێشێلکردنی مافی ئازادی دەربڕینی بۆچوون و داواکارییەکانە
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا سەرکوتی خۆپیشاندانە ئاشتیخوازانەکانی کەناراوەکانی سووریا و ژمارەیەک شاریان شەرمەزار کرد، ئەم کارانەیان بە پێشێلکردنی ئاشکرای مافەکانی ژن و پیاوی سووریا بۆ دەربڕینی ئازادانەی بۆچوونەکانیان و داواکارییە ڕەواکانیان زانی.
-

خالیدە زیا سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەنگلادیش کۆچی دوایی کرد
خالیدە زیا، سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەنگلادیش لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، کە بڕیاربوو لە هەڵبژاردنی مانگی شوباتی ٢٠٢٦ بەشداری بکات، کە چاوەڕوان دەکرا جارێکی تر ببێتەوە سەرۆک وەزیران.
-

بنەماڵەی قوربانییانی ڕۆبۆسکی داوای سزادانی تاوانباران دەکەن
١٤ ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژیی گوندی ڕۆبۆسکی سەر بە ناوچەی قلەبانی شرناخدا تێدەپەڕێت، تا ئێستاش بکەران و تاوانبارانی پشت کۆمەڵکوژییەکە دادگایی نەکراون، هاوکات بنەماڵەکانیان لەسەر گۆڕی کەسوکارەکانیان داوای دادپەروەریی دەکەن.
-

ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان:ئەم ساتە بە ئازادی ژنان بەهێزتر دەبێت
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە پەیامی سەری ساڵدا ڕایگەیاند، ئەم ساتە بە ئازادی ژنان بەهێزتر دەبێت، لە ئاشتیدا گەل بە دیموکراتیک یەکدەگرێت.