ژیان
-

گەشتێک لە نووسینی بێناوەوە بۆ دەنگێک کە بەرگری لە کێشەکانی ژنان دەکات
سەلما مەسعوود عەداس لە نووسینەوە بە ناوی خوازراو "هاوية إعلام"ەوە گواسترایەوە بۆ ڕۆژنامەگەری و لێکۆڵینەوە لە پرسەکانی ژنان، ئەم گەشتە مافی ئەو، مافی ژنانی دیکەی وەرگرتەوە کە لە ژێر ناوی خۆیاندا بنووسن و بە ئازادی دەنگی خۆیان لە باشووری لیبیا گەورە بکەن.
-

سوەیدا لە دڵی ململانێی ناوچەییدا: لە یادەوەری بەرخۆدانەوە بۆ ئاڵەنگاری بەرگری ناوخۆیی
سوەیدا لەبەردەم ساتێکی سەرەکیدایە لە مێژووی خۆیدا، لە ژێر ڕۆشنایی کاردانەوەی ڕووداوەکانی تەمووزی ٢٠٢٥، دابەزینی متمانە بە حکومەتی کاتی و پەرەسەندنی دەستوەردانەکانی ناوچەیی، دیمەنی ئەمنی و سیاسی خۆی لە قاڵب داوە.
-

دیارترین ئاستەنگەکانی بەردەم سیستەمی پەروەردە لە میسر چین؟
لە کاتێکدا دەستپێکی ساڵی خوێندن دەرفەتێکی نوێ بۆ خوێندکاران دەڕەخسێنێت بۆ بونیادنانی ئەزموونی پەروەردەیی و کۆمەڵایەتی هەمەچەشن، لە هەمانکاتدا کۆمەڵێک پرسیار دەهێنێتە پێشەوە سەبارەت بە توانای سیستەمی پەروەردە بۆ دابینکردنی ژینگەی فێربوون.
-

ژنانی کۆچبەری گرێ سپی: لە نێوان گەشتێکی سەخت و هیوای گەڕانەوە
لە حەوتەمین ساڵڕۆژی داگیرکردنی شاری گری سپی لە حەسەکە لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانیاوە، ژنانی ئەو شارە داوای مسۆگەری گەڕانەوەی پارێزراو بۆ ماڵ و خاکەکانیان دەکەن.
-

لە خەونی تایکواندۆوە بۆ بیرە ئاوییەکان
لاڤین کارتال، خەڵکی شاری کۆبانێ و دانیشتووی شاری مەلاتیای باکووری کوردستان، ماوەی دوو ساڵە خەریکی هەڵکەندنی چاڵ و بیری ژێر زەوییە، سەرەڕای ئەوەی لە ژیانیدا ڕووبەڕووی ئەزموونی سەخت دەبێتەوە، بەڵام هەڵبژاردنەکانی ڕێگای سەربەخۆییە.
-

کاتێک ژنێک دووجار دەکوژرێت... ناوزڕاندنی زیانبەرکەوتووان لە کایەی دیجیتاڵی لیبیا
ئازاردانی ژنان بە کوشتن کۆتایی نایەت؛ بەڵکو هەندێک جار دوای مردنیان، لە کایەی دیجیتاڵدا وێنە و زانیارییە کەسییەکانیان بڵاودەکرێنەوە و تۆمەت و چیرۆکی بێبەڵگە بڵاودەبنەوە و زیان بە ناوبانگیان دەگەیەنن.
-

دەزگای ژنانی ئازاد لە کارەکانی بۆ ژنان بەردەوامە
دەزگای ژنانی ئازاد کە ماوەی ١٢ ساڵە لە شاری حەسەکە بۆ بەهێزکردنی ژنان و ڕەخساندنی ژینگەیەکی تەندروست کار دەکات، لە ڕێگەی چالاکییە وەرزشی و خزمەتگوزارییە پەروەردەییەکانەوە ژیانی ژنان و منداڵان بەهێز دەکات.
-

قوتابخانەکانی باشووری لوبنان دوای هێرشەکان دەرگاکانیان دەکەنەوە
لە باشووری لوبنان، قوتابخانەکان سەرەڕای زیانەکان، ئاوارەبوون و ئەنجامەکانی هێرشەکان، بۆ قوتابیان دەکرێنەوە، ئەم گەڕانەوەیە تەنها وانەکانی پۆلەکان بۆ ڕۆڵی پەروەردەیی ناگەڕێنێتەوە، بەڵکوو پەنجەرەیەک بۆ داهاتووش دەکاتەوە.
-

کۆچبەرێکی سەرێکانی کە بۆ سەردانی ماڵەکەی چووبوو هەڕەشەی کوشتنی لێکرا
کۆچبەرێکی ناوەندی سەرێکانی بە ناوی یازی حەساف ڕایگەیاند، دوای سەردانی ماڵەکەی، ناچار بووە بگەڕێتەوە بۆ کامپی پەنابەران و داوای کردنەوەی ڕێگایەکی پارێزەاوی بۆ دانیشتوانی ناوەندی شارەکە کردووە.
-

تاڵیبان هەوڵ دەدات هاتنی ژنان بۆ پارکەکان قەدەغە بکات
لە پارێزگای بامیان فشار و سنووردارکردنی تاڵیبان زیاتر دەبێت، ژنان لە دژی هەژاری و سنووردارکردنی تاڵیبان خەبات دەکەن، هەوڵی تێپەڕاندنی سنووردارکردنەکان دەدەن و دژی ئەو کەسانە دەجەنگن کە ئەو سنووردارکردنانە جێبەجێ دەکەن.
-

ئارین میرکان... لە داستانی کۆبانێیەوە بۆ سیمبولی بەردەوامی بەرخۆدانی ژنان
لە ساڵڕۆژی شەهیدبوونی ئارین میرکان، کۆبانێ یادی ژیانی تێکۆشەرێک دەکاتەوە کە قوربانیدانەکەی بوو بە سیمبولی بەرخۆدان، لە کاتێکدا ناوی ئەو لە یادەوەری شارەکە و شوێنە گرینگەکانیدا چەسپاوە، کە قارەمانێتی ژنان بەڵگە دەکات.
-

هیبا فتەح و چیرۆکی گەشتە ڕۆژنامەوانییەکەی
مایکرۆفۆنێک بە دەستێک و کچە بچووکەکەی لە دەستەکەی تردا، ئەمە گرتە ڤیدیۆییەکانی ڕۆژانەی هیبا فتەح، پەیامنێری کەناڵی ڕۆناهی، کە ماوەی ٨ ساڵە لە بواری ڕاگەیاندندا کاردەکات و هەوڵدەدات خۆشەویستی بۆ ڕاپۆرتکردن لەگەڵ بەرپرسیارێتی دایکایەتیدا هاوسەنگ بکات.
-

منداڵی پێشێلکراو: کاتێک یاسا شکستی هێنا لە پاراستنی منداڵان
سەماهر عەنداری،چالاکوانی کۆمەڵایەتی ڕوونیکردەوە، ئەو توندوتیژیانەی کە هەڕەشە لە منداڵان دەکەن لە سووریا چیتر تەنها لە ساڵانی قەیرانەکاندا سنووردار نییە، زنجیرەیەک هێرش مەترسی نوێ لەناو کۆمەڵگەدا ئاشکرا دەکات و پرسیار لەبارەی پاراستن و لێپرسینەوە دەوروژێن.
-

ژنانی عێراق: هەڵسەنگاندن بۆ پەروەردەی خێزانی و سیستمی چاکسازی دەکەن
داکۆکیکاران و چالاکوانانی مافی ژنان ڕایانگەیاندووە کە زیادبوونی حاڵەتەکانی جیابوونەوە لە عێراق پەیوەندی بە هۆکارە کۆمەڵایەتی و ئابووری و خێزانییەکان و تێکچوونی بارودۆخی ژیان و زیادبوونی بێکاری و هاوسەرگیری پێشوەختەوە هەیە.
-

جوتیارێک ئازاردانی سێکسی کرێکارانی ژن لە تونس ئاشکرا دەکات
سەمەر حاجی، ڕوونیکردەوە، لە کێڵگەکانی سیدی بوزید لە تونس، ژنانی کرێکار وەک "کاڵا" مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، لەگەڵ شوتی دەکڕدرێن و ئەگەر هەراسانکردن ڕەتبکەنەوە لە کارەکانیان دووردەخرێنەوە، هیچ ئامرازێکی پاراستنیان نییە لە هەراسانکردن.
-

کۆمەڵەی کاتی ژنان ڕاستی خزمەتگوزارییەکان بە زمانی کوردی بەڵگە دەکات
کۆمەڵەی کاتی ژنان لە ئیستەنبوڵ بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ ئەوەی ژنانی کورد بتوانن دەستیان بەخزمەتگوزاری دژە توندوتیژی بە زمانی کوردی بگات، بە لەبەرچاوگرتنی سنوورداربوونی بەردەستبوونی ئەو جۆرە خزمەتگوزارییانە.
-

کۆچبەرانی سەرێکانی: دەمانەوێت پێش زستان بگەڕێینەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆمان
لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەشتەمین ساڵیادی داگیرکردنی سەرێکانی، خێزانە کۆچبەرەکان داوایان کردووە کە بەپەلە هەلومەرجی پارێزراو دابنرێت و پێش زستان بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
-

هەڵاتن لە بڕیارەکانی کۆمەڵگە... ژنانی ئەفغانستان ملکەچی هاوسەرگیری زۆرەملێ دەبن
ملوانکە و خەونی "سەقامگیری هاوسەرگیری" بەهۆی پەروەردەکردنی پیاوسالارییەوە زاڵن بەسەر یەکەمایەتیەکانی منداڵانی کچی ئەفغانستان، هاوسەرگیری وەک تاکە پێوەرێک بۆ بەهای منداڵێکی کچ وێنا دەکرێت، کە سەربەخۆیی منداڵە کچەکە تێکدەدات و خواستەکانی دەخنکێنێت.
-

نادرا ئیبراهیم: سیستمی پەروەردە لە ئیدلب لە ڕۆژئاوا قبوڵ ناکرێت
نادرا ئیبراهیم مامۆستا، مامۆستای زمانی کوردی جەختی لە گرنگی خوێندن بە زمانی کوردی کردەوە و دەڵێت: سیستمی پەروەردە لە ئیدلب، لە ڕۆژئاوای کوردستان قبوڵکراو نییە.
-

جانفەدا: پێناسەکردنەوەی ڕۆڵی ژنان لە گێڕانەوەی دەوڵەتدا
لە نێوان شەڕدا، بوونی ژنان لە بزووتنەوەی ”جانفەدا” لە جاران زیاتر دیارە، ئەم دیاربوونە پرسیار لەبارەی هۆکارەکانی پشت زیادبوونی جەختکردنەوە لەسەر ڕۆڵی ژنان دەوروژێنێت، کە ئەمەش ڕاستی قسەکانی حکومەت ئاشکرا دەکات.