ڕۆژانە
-

لە ڕۆژی جیهانی منداڵاندا؛ چالاکییەکی تایبەت بۆ بەرزکردنەوەی ورەی منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە لە سلێمانی بەڕێوەچوو
ڕێکخراوی کوردستان هێڵس بە هاوکاریی نەخۆشخانەی هیوا لە سلێمانی، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی منداڵانەوە زنجیرەیەک چالاکیی دەروونی و دابەشکردنی دیارییان بۆ دڵخۆشکردنی منداڵانی تووشبووی شێرپەنجە ڕێکخست.
-

"یەپەژە لە تێکشکاندنی داعش ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو"
لە ٣١ی ئایاردا لە شاری قامیشلۆ ڕێپێوانی گەل بۆ پشتیوانی لە یەپەژە بەڕێوەچوو. ئەو ژنانەی بەشدارییان لە ڕێپێوانی پشتیوانی لە یەپەژە کرد، ڕایانگەیاند کە یەپەژە نوێنەرایەتی هەموو ژنان دەکات و وتیان: یەپەژە بە هێزو خەباتی خۆی تیرۆری داعشی تێکشکاند.
-

بەرزبوونەوەیەکی مەترسیدار لە ژمارەی ئەو ژنانەی لە ماوەی مانگێکدا لە سووریا کوژراون
لە ماوەی مانگی ئایاری ڕابردوودا، ۲۸۷ کەس لە ناوچە جیاجیاکانی سووریا کوژراون، ئەمەش لە کاتێکدایە کە وڵاتەکە بەدەست ئاڵۆزیی ئەمنی و پەرەسەندنی توندوتیژییەوە دەناڵێنێت، دوای ئەوەی جیهادییەکانی دەستەی تەحریری شام دەسەڵاتیان لە دیمەشق گرتەدەست.
-

دوای فەرمانی پەناگەی ئێزدییەکان: دۆڵی قەرس
ئەمڕۆ زۆرێک لە عەشیرەتەکانی وەک فەقیر، خاڵتا، کۆرکۆرک پەنایان بردۆتە دۆڵی قەرس لەسەر چیای شنگال. لە ژێر ئاسمانی شین و ڕۆژی پیرۆزدا ئاوی کانیی دادۆش دەخۆنەوە، ئەوان لە گەورەکانیانەوە فێربوون کە ئەگەر ئێزدییەکان بمێننەوە ئەوا لەسەر چیای شنگال دەبێت.
-

مافەکانی منداڵان لەسەر پارچە کاغەزەکانن و بەردەوامی بە توندوتیژی و هەراسانکردن دەدات
ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی منداڵانە، لەمڕۆدا کە باس لە یاساکان و ڕێککەوتنامەکان دەکرێت بۆ پاراستنی منداڵان، هێشتا ملیۆنان منداڵ لە جیهانداو لە ناوچەکانی جەنگ بە تایبەتی ڕووبەڕووی هەراسانکردن و دەستدرێژی و نەبوونی پیداویستییە سەرەتاییەکان دەبنەوە.
-

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: دەسەڵاتدارانی ئێران شەڕ دەقۆزنەوە بۆ بێدەنگکردنی دەنگە ناڕازییەکان
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاندووە کە دەسەڵاتدارانی ئێران دۆخی شەڕ دەقۆزنەوە بۆ توندکردنەوەی سەرکوتکارییەکانیان، لەوانە: دەستگیرکردنی هەڕەمەکی، لەسێدارەدانی سیاسی، بڕینی ئینتەرنێت و فشارخستنە سەر ژنان، ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان.
-

ژنانی قامیشلۆ: تا قبوڵکردنی یەپەژە تێدەکۆشین
ژنان لە شاری قامیشلۆ ڕێپێوانێکی گەلیان بۆ یەپەژە ئەنجامدا، بۆ پشتیوانی لە یەپەژە ڕایانگەیاند: بە هێزو تێکۆشان و ئیرادەی ژنان یەپەژە لە دەستووری سووریادا قبوڵ دەکرێت.
-

تاوانەکانی کوشتن و ڕووداوە تەمومژاوییەکان لە تورکیا دڵەڕاوکێ دروست دەکەن
له توركیا ڕووداوهكانی كوشتن و گیانلهدهستدانی گوماناوی ژنان زیادیان كردووه؛ لهوانه كوشتنی ژنێك له ئەلازیغ به دهستی هاوسهرهكهی، دۆزینهوهی تهرمی كچه خوێندكارێك له كۆنیا، و گیانلهدهستدانی منداڵێك به تهقهی ههڵه له ئایدین.
-

ئێمە بۆ ئاشتییەکی دادپەروەرانە و بەڕێز هەموو شتێک دەکەین
مەجلیسی ژنانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (پارتی دەم) لە ئامەد لەگەڵ دایک و باوکی ئەو منداڵانەی کەمبیستن (CODA) کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پرسی ئاشتی کرا.
-

پچڕانی هێڵی ئینتەرنێت لە ئێران بەردەوامە
سەرەڕای ڕاگەیاندنی فەرمیی ڕژێمی ئێران سەبارەت بە کردنەوەی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی، بەڵام بەهۆی فیلتەرکردنی توند و پچڕانی بەردەوامەوە هاووڵاتییان ناتوانن بە ئازادی دەستیان بە خزمەتگوزاری ئینتەرنێت بگات.
-

ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان: سودان ڕووبەڕووی یەکێک لە گەورەترین قەیرانە مرۆییەکانی جیهان بووەتەوە
سێ ڕاپۆرت کە لە لایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بڵاوکراونەتەوە، وێنەیەکی کارەساتبار و وردی خراپتربوونی دۆخی مرۆیی سودانیان ئاشکرا کردووە، کە هۆشدارییان داوە لە مەترسی نزیکبوونەوەی برسێتی، شەپۆلی یەک لە دوای یەک لە ئاوارەبوون و پەرەسەندنی پێشێلکارییەکان.
-

دەستبەسەرکردنی زەهرا محەمەد نیگەرانی لێکەوتووەتەوە
دوای چەند ڕۆژێک لە دەستبەسەرکردنی زەهرا محەمەد وەلی، کە هاوڵاتییەکی کوردی خەڵکی ئاودانانە، هیچ زانیارییەک لەسەر دۆخی یان شوێنی ڕاگرتنی یان هۆکارەکانی دەستگیرکردنی ئاشکرا نەکراوە، و بنەماڵەکەشی تا ئێستاش بە تەواوی لە چارەنووسی بێئاگان.
-

سێیەمین پێشانگای هونەریی منداڵانی ئۆتیزم کرایەوە
ئەمڕۆ،سێیەمین پێشانگای هونەریی سەنتەری ئۆتیزمی سلێمانی لەژێر ناونیشانی هونەر دێتە گۆ کاتێک وشەکان بێدەنگن، پێکەوە بەرەو جیهانێکی تێگەیشتوو کرایەوە.
-

پێنجەمین فێستیڤاڵی چاندی کوردی لە پاریس بەردەوامە
لە پاریس بە پۆشینی جلوبەرگی نەتەوەیی و چەندین چالاکی هونەری، پێنجەمین فێستیڤاڵی چاندی کوردی بەردەوامە کە بووەتە ناساندنی کولتووری کوردی و لە لایەن هاوڵاتییانەوە پیشیوازی لێکرا.
-

بزووتنەوەکانی گەلان لە بۆلیڤیا داوای گرتنەبەری ڕێبازی سیاسی و ئابووری پێویست دەکەن
سەدان دەستگیرکردن و دەیان بەربەست و ناڕەزایەتی بەربڵاو لە سەرانسەری وڵاتدا ئاماژەن بۆ قووڵبوونەوەی قەیرانی یاسای لە بۆلیڤیا، بزووتنەوەکانی گەلان داوای دەستلەکارکێشانەوەی ڕۆدریگۆ پازو پرسیار لەو ڕێبازە سیاسی و ئابوورییە دەکەن کە پێویستە بگیرێتەبەر.
-

لەگەڵ بەردەوامی جینۆساید ئاماری کوژراوان لە غەززە بەرزدەبێتەوە
وەزارەتی تەندروستی لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند، ژمارەی کوژراوانی جینۆساید و شەڕی بەردەوامی کەرتی غەززە بۆ ٧٢ هەزار و ٩٣٨ کەس بەرزبووەتەوە.
-

چالاکییەکەی دایکانی شەممە لە جەژنیشدا بەردەوامە
دایکانی شەممە بۆ زانینی چارەنووسی کەسوکارە بێسەرشوێنەکانیان و دادگایی کردنی تاوانباران، لە جەژنیشدا درێژەیان بە چالاکییەکەیان دا.
-

سەرکوتکردن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەلوچستان پەرەی سەندووە
لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا شەپۆلێکی لەسێدارەدانی نهێنی و کوشتنی لەلایەن دەوڵەت چڕتر بووەتەوە، هاوکات لەگەڵ دەستگیرکردنی چالاکوانانی مەدەنی. فشار لەسەر خێزانی ئەو کەسانەی کە داوای دادپەروەری دەکەن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەلوچستان زیادی کردووە.
-

پەرەسەندنی توندوتیژی و ئاوارەیی لە لوبنان ئازاری هاوڵاتیانی مەدەنی زیاتر دەکات
پەرەسەندنی شەڕ و فەرمانی ئاوارەبوونی زۆرەملێ لە لوبنان بووەتە هۆی کوژرانی چەند کەسێکی مەدەنی و زیادبوونی ئاوارەبوون، ئەمەش لە کاتێکدایە کە باس لە هێرشی ئاسمانی و زیانگەیاندن بە شوێنە کولتوورییە پارێزراوەکان دەکرێت.
-

تۆڕێک لە زانکۆکاندا هەیە کە پۆلیسیش لەخۆدەگرێت
سەلیم ئنساریۆئۆغڵو، پەرلەمانتاری ئاکەپە لە ئیستەنبوڵ کە لەگەڵ نیزامەدین کابایش، باوکی ڕۆژین کەبایش کۆبووەوە، ڕایگەیاند کە تۆڕێکی بەکارهێنانی ڕێکخراو لە هەندێک زانکۆدا هەیە کە پۆلیسیش لەخۆدەگرێت.