لە کەرکوک منداڵێکی کچی تەمەن سێ ساڵ کوژرا

لە شاری کەرکوک منداڵێکی کچی تەمەن سێ ساڵ بە شێوەیەکی گوماناوی کوژراو دوو منداڵی کوڕی تەمەن ١٠ ساڵ بەهۆی ڕووداوەکە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە گەڕەکی یەکی حوزەیران لە شاری کەرکوک، منداڵێکی کچی تەمەن سێ ساڵ بە شێوەیەکی گوماناوی کوژرا، دوو منداڵی تەمەن ١٠ ساڵ بەهۆی ڕووداوەکەوە دەستگیرکران.

 

تائێتسا هۆکاری ڕووداوەکە دیار نییەو بەڵام بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، ئەو دوو منداڵە، منداڵە کچە تەمەن سێ ساڵەکەیان بردووەتە ناو سەنتەری گەنجان، دواتر منداڵەکە لەسەر بینای ئەو سەنتەرە کەوتووتە خوارەوە و کەتووەتە ناو مەسبەحی ئاوەوە و خنکاوە.

 

وا بڵاو بووەتەوە کە دەستدرێژی کرابێتەسەر یاخود ویستوویانە دەستدرێژی بکەنە سەرو پاشان کوشتوویانە.

 

بەپێی وتەی پۆلیس بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن، لە ئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و چاوەڕوانی ئەنجامی پشکنینەکانی پزیشکی دادوەرین بۆ یەکلاکردنەوەی کەیسەکە.