ڕۆژانە
-

نەسرین ستوودە خەڵاتی دادپەروەریی تولانی ماسێکۆی ساڵی ٢٠٢٦ی وەرگرت
نەسرین ستوودە، پارێزەر و بەرگریکاری مافەکانی مرۆڤی ئێرانی، وەک خاوەنی خەڵاتی دادپەروەریی تولانی ماسێکۆی ساڵی ٢٠٢٦ هەڵبژێردرا.
-

پلاتفۆرمی ژنان: پێویستە ڕژێمی ئێران دەستی لە کورد لاببات
پلاتفۆرمی یەکێتی ژنانی کورد داوای لە ڕژێمی ئێران کرد دەستی لە ژن و گەلی کورد لابدات و داوای لە جیهان کرد لە بەرامبەر سزای لە سێدارەدان بێدەنگ نەبن.
-

کۆنگرەی ستار: هێرشەکان بۆ سەر وێنەی شەهیدان و هێماکانی گەلی کورد قبوڵ ناکرێن
کۆنگرەی ستار بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک، سەبارەت بە دەستدرێژییەکانی ڕۆژانی دوایی لە حەسەکە بۆ سەر پەیکەری کچی کورد و وێنەی شەهیدان، هەڵوێستی خۆی دەربڕی.
-

ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان: سەرکەوتنی پرۆسەکە ئاشتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەهێنێت
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەڵێت: سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک، ئاشتی و ئارامی و دیموکراتیکبوون بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەهێنێت. بۆ سەرکەوتنی ئەم پرۆسەیە، ئێوەش دەتوانن زۆر شت بکەن.
-

ئێشکگری دادپەروەری و بیرەوەری: داواکاریی ئێمە ڕوونە، دادپەروەری دەوێین
ژنان لەبەردەم دادگای ئامەد، لە ئێشکگری دادپەروەری بۆ دژایەتیکردنی توندوتیژی و کوشتنی ژناندا، دەوڵەت و سیستەمی دادوەری بە بەرهەمهێنانەوەی ڕەگەزپەرستی و پەردەپۆشکردنی تاوانە کۆمەڵکوژییەکان تۆمەتبار دەکەن.
-

هێرش بۆ سەر شۆڕشی ژنان ڕووی ڕاستەقینەی دیمەشق ئاشکرا دەکات
سەرەڕای بەئامانجکردنی ئەو مافانەی کە ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان بە ساڵانێک لە بەرخۆدانیان بەدەستیان هێناوە، ئەو سیمبولیانەی کە خەباتیان بۆ ئازادی بەرجەستە دەکەن، ئەوەی لە حەسەکەی سووریا ڕوودەدات، بە ڕوونی سەپاندنی کولتووری دەستدرێژی سێکسی نیشان دەدات.
-

ژنانی کوردو سریانی: پێویستە ئەو کەسانە سزا بدرێن کە سیمبول و بەهاکانی ژنانیان پێشێل کردووە
پێشەنگ و بەرپرسانی (پەیەدە) و ئەنجومەنی ئایین و بیروباوەڕەکان و کۆمەڵەی ژنانی سوری کاردانەوەی توندیان بەرامبەر بە ڕووداوەکانی حەسەکە و پێشێلکردنی سیمبول و بەهاکانی ژنان و پیسکردنی وێنەی ساکینە جانسز نیشان دا و داوایان کرد تاوانباران سزا بدرێن.
-

کژار: دووبارە دەرکردنەوەی سزای لەسێدارەدان بۆ وریشە مورادی لە ترسی دەسەڵاتەوە سەرچاوە دەگرێت
لەلایەن دادگای ئێرانەوە، بۆ دووەمین جار سزای سێدارە بەسەر وریشە مورادی سەپێندرا، کژار لەم بارەیەوە دەڵێت: دووبارە دەرکردنەوەی سزای لەسێدارەدان بۆ وریشە مورادی، لە ترسی ڕژێمەوە لە بەرامبەر ئیرادەی سیاسی ژنان، سەرچاوە دەگرێت.
-

وریشە مورادی بۆ دووەم جار سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا
وریشە مورادی، چالاکوانی سیاسی و مافی ژنانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ دووەم جار لەلایەن دادگای ڕژێمی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
-

بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە قەدەغەکردنی ژنانی ژەنیار پالێت کۆنسێرتەکانی هەڵوەشاندەوە
لە وەڵامی قەدەغەکردنەی ناوی ژنێکی ژەنیار، پالێت ڕایگەیاند، کە تا ئەو کاتەی هەر حەوت ئەندامی گروپەکە دەرفەتی یەکسانیان پێنەدرێت بۆ ئاهەنگگێڕان، نمایش ناکەن.
-

ژنانی کورد: هێرشکردنە سەر وێنەی شەهیدان ناتوانێت ئیرادەمان بشکێنێت
ژنانی کورد دەڵێن: بەئامانجگرتنی وێنەی شەهیدان، هێرشکردنە سەر خەباتی ئازادیخوازانەی ژنان و دەستکەوتەکانی شۆڕش، داوای پاراستنی ژیانی کۆمەڵایەتی و یەکگرتوویی پێکهاتەکان دەکەن.
-

-

کۆنگرە ستار: بە ئامانجگرتنی هێماکانی ژن، ئامانجگرتنی ویست و ئیرادەی ئازادی ئەوانە
کۆمیتەی هاوئاهەنگی کۆنگرە ستار هێرشەکانی سەر هێماکانی ژن و بەهاکانی گەلی کوردی ئیدانەکرد و حکومەتی دیمەشقی بە بەرپرسیار زانی.
-

بە ناونیشانی "پرسی زمانی کوردی لە نێوان ماف و واقیعدا " کۆڕێک ئەنجامدرا
بە ئامادەبوونی بەشێک لە ڕۆژنامەنوسان و نووسەرانی شاری سلێمانی سەبارەت بە پرسی زمانی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان، کۆڕێک بە ناونیشانی "پرسی زمانی کوردی لە نێوان ماف و واقیعدا " سازکرا.
-

نەتەوەیەکگرتووەکان: مەترسی لەسەر ژیانی ١١ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار ژن و منداڵ هەیە
دەستەی ژنانی نەتەوەیەکگرتووەکان "UN Women" ڕایگەیاند، بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرژییەکان لە گەرووی هورمز، گریمانە دەکەین تا کۆتایی ٢٠٢٦، برسێتی بەرۆکی ٢٢ ملیۆن کەس بگرێت کە ١١ ملیۆن و ٧٠٠ هەزاریان ژن و منداڵی کچن.
-

لە کۆیە کۆڕێکی شیعری بۆ سروەی بەیان بەرێوەچوو
لە هۆڵی پەرتوکخانەی گشتیی کۆیە، کۆبوونەوەیەکی ڕوشنبیری و ئەدەبیی بۆ سێ شاعیر بەڕێوەچوو یەکێک لەوانە سروەی بەیان بوو، کە شاعیر و نووسەر و مێژوونووسێکی بەتوانایە و خاوەن چەندین پەرتوکە.
-

ڕوکسەن محەمەد: دەبێت ئەو کەسانەی بەرپرسن لە هێرشکردنە سەر سیمبولی شەهیدان سزا بدرێن
ڕوکسەن محەمەد، وتەبێژی یەپەژە، ئەو هێرشانەی شەرمەزارکرد کە وێنەو سیمبولی شەهیدان، بەتایبەتی ژنانی شەڕڤان، لە پارێزگای حەسەکەی کردە ئامانج و بە بێڕێزیکردن بە یادەوەری و بەهاکانی کۆمەڵگەی دەزانێت.
-

مامۆستا نەسرین ئەحمەد: ژنان ڕۆڵێکی گرنگیان لە گواستنەوەی زمان لەنێوان نەوەکاندا هەیە
مامۆستا نەسرین ئەحمەد دەربارەی زمانی دایک دەڵێت: پێویستە هەرکەسێک بەرپرسیارێتی خۆی بگرێتە ئەستۆ بۆ پاراستنی کولتووری کوردی، زمان شوناسنامەی هەموو نەتەوەیەکە، بۆ پاراستنی ئەو شوناسنامەیە پێویستە گرنگی بەزمانی دایک بدەین.
-

بۆ پاراستن و پەرەپێدانی زمان، خەباتێکی بەردەوام و هەنگاوی جدی پێویستە
زانکۆی ڕۆژئاوا کۆڕەوەیەکی ڕێکخست بۆ تاوتوێکردنی دۆخ و بەربەستەکانی بەردەم پەرەسەندنی زمانی کوردی، هەروەها دیدگا و ئاسۆکانی داهاتووی ئەم زمانە.
-

سەرپێچییەکی نوێ لەلایەن تاڵیبانەوە: سەدان منداڵی کچ لە خوێندنی سەرەتایی بێبەش کران
سەرەڕای ئەوەی تاڵیبان ڕایگەیاندووە کە ڕێگە بە منداڵی کچ دەدات تا کۆتایی پۆلی شەشەم بخوێنن، بەڵام بە بیانووی گەیشتن بە تەمەنی بلووغ، دوورخستنەوەیان لە پەروەردە نیشانەی ئەوەیە کە سنووردارکردنەکانی تاڵیبان تەنانەت بواری خوێندنی سەرەتاییشی گرتووەتەوە.