وەرزش
-
دڵخۆش عەبدوڵا لە پاڵەوانیەتی لەشجوانی جیهانی پلەی دووەمی بەدەستهێنا
دڵخۆش عەبدوڵا ڕایگەیاند، وەک ژنە کوردێک لە پاڵەوانیەتی لەشجوانی جیهانی کە بە سەرپەرشتی یەکێتی لەشجوانی "ifbb" لە هیندستان بەڕێوەچوو، پلەی دووەمی بەدەستهێنا.
-
قەسران بووەتە ئیلهام بۆ زۆرێک لە ژنان
قەسران محەمەد عەلیوی کە خاوەن پێداویستی تایبەتە، لەسەر پێشنیاری ژنێک کە ناسیویەتی دەستی بە ژیانی وەرزشی کردووە و بەو سەرکەوتنانەی بەدەستی هێناوە، بووەتە سەرچاوەی ئیلهام بۆ زۆرێک لە ژنان.
-
وەرزشکارانی ژن لە سودان ڕووبەڕووی ئاستەنگ دەبنەوە
ململانێی سودان ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر گۆڕەپانی وەرزشی ئەو وڵاتە داناوە، بەتایبەت ژنان سەرەڕای هەموو سەختی و هیچ دەرفەتێک کە بەهۆی ململانێکانەوە هاتۆتە ئاراوە، بەردەوامن لە خەبات.
-
هەفتەی پێنجەمی خولی نایابی تۆپی پێی ژنان لە شاری سنە بەڕێوەچوو
مریەم ئیراندووست، ڕاهێنەری نوێی یانەی ئیستا، هیوای سەرکەوتنی بۆ داهاتووی تیپەکە خواست و جەختی لەوە کردەوە کە هەوڵی یاریزانان و یەکسانبوون بەرامبەر گوڵگەهر سیرجان پێشکەوتن و توانای سەرکەوتنی ئیستا نیشان دەدات.
-
پێنجەمین هەفتەی خولی نایابی تۆپی پێی ژنان لە شاری سنە بەڕێوەچوو
یەکێک لە یاریزانانی پێشووی تیپی ژنانی ئێستا ڕایگەیاندووە، کە یانەکەیان ڕووبەڕووی کەمی یاریزان دەبێتەوە و یاریزانە بە ئەزموونەکانی لەدەستداوە، ئەمەش لە ئەنجامی سیاسەتی هەڵەی یانەکە بووە.
-
یاریزانێکی جەزائیری خەڵاتی باشترین وەرزشکاری عەرەبی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بەدەستهێنا
کایلیا ناموری جەزائیری خەڵاتی باشترین وەرزشکاری عەرەبی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بەدەستهێنا، ئەمەش دوای ئەوەی بەم دواییە لە یارییەکانی پاریسدا مەدالیای زێڕی بەدەستهێنابوو.
-
لە میسر منداڵانی بچووک هان دەدرێن بۆ ئەوەی وەرزش بکەن
هیند فاروق عەبدوڵا ئاماژەی بەوەدا کە منداڵانی کچ کەمتر لە کوڕان بەشداری وەرزش دەکەن و جەختی لەوە کردەوە، منداڵان دەبێت هەوڵی نائاسایی بدەن بۆ گەیشتن بە خەونەکانیان.
-
ژنان لە ڕێگەی وەرزشی بالە کەسایەتی و هێزی خۆیان دەناسن
تیپی سەردەمی بالەی ژنان لە ساڵی ٢٠١٨ دامەزراوە، ڕەنگین حاجی ئەحمەد، ڕاهێنەری تیپی سەردەم و هەلما مجوەل، یاریزانی تیپەکە ئاماژەیان بەوەکرد، لە ڕێگەی تۆپی بالە کەسایەتی و هێزی خۆیان دەناسن.
-
یاریزانێکی بلیارد لە تێکۆشانی بەبڕیارە
سندیس ئەلشەریف، یاریزانی بلیاردی لیبیا، سەرەڕای هەموو ئاستەنگییەکان و نەبوونی سەرچاوەی پشتیوانی، پێداگری لەسەر پەرەپێدانی یاری بلیارد دەکات و ڕایگەیاند، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی نوێنەرایەتی وڵاتەکەی دەکات.
-
ئیمان خەلیف هیواخوازە ئەکادیمیایەکی وەرزشی بۆ ژنانی جەزائیر بکاتەوە
ئیمان خەلیف، پاڵەوانی بۆکسێنی ئۆڵۆمپی لە میانی سیمپۆزیۆمێکدا لە بارەگای لیژنەی ئۆڵۆمپی و وەرزشی جەزائیر ئاماژەی بەوەکرد، کاردەکات بۆ کردنەوەی ئەکادیمیای وەرزشی ژنان بۆ ژنانی جەزائیر.
-
بۆ جاری سێیەم لەسەریەک ئارینا سابالێنکا نازناوی پاڵەوانێتی ووهانی بەدەستهێنا
ئارینا سابالێنکا، یاریزانی بیلاڕووسی کە پلەی دووەمی جیهانە، لە پاڵەوانێتی تێنسی کراوەی ووهان لە چێنگ چێنوێنی چینی بردەوە.
-
دیانا ڕەحیمی، بووە یەکەمی پاڵەوانێتی جیهانی ووشو
دیانا ڕەحیمی، ژنێکی کوردی خەڵکی شاری ڕەوانسەر، وەک باشترین وەرزشکاری ووشو لە پێشبڕکێی جیهانی ووشودا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
-
پاڵەوانێتی كاراتی كچان لە هۆڵی داخراوی یاریگای زانكۆی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت
نوێنەرایەتی لیژنەی ئۆڵۆمپی هەڵەبجە و بەسەرپەرشتی یەكێتی كاراتی هەڵەبجە بە بەشداري يانەكانی سیروان، سلێمانی، بیارە، هەڵەبجە خورماڵ و چەمچەماڵ كرایەوە.
-
یاریزانێکی گەرمیان ژمارەی پێوانەیی شکاند
یانەی وەرزشی کەلار بڵاویکردەوە، یاریزانێکی گەنجی یانەکەیان لە ڕاکردنی ٨٠٠ مەتر ژمارەی پێوانەیی کوردستانی شکاند، کە ماوەی ١٢ ساڵە ئەو ژمارە پێوانەیە نەشکێندراوە.
-
سێ یاریزان گەیشتنە قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتی تێنسی پەکین
لە قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی پەکین، ئارینا سابالێنکا، کریستینا بوکسا و مایدا لینێتی جێگەی خۆیان مسۆگەر کرد.
-
کچانی سلێمانی لە یاری کیوکۆشینی کاراتی پلەی دووەم و سێهەمیان بەدەستهێنا
کوڕان و کچانی گەنجی شاری سلێمانی، لە کۆمەڵگەی کولتووری و وەرزشی شەهیدانی پەیوەندیەکانی پارێزگای ئەسفەهانی شاری تاران، لە یاری کیوکۆشینی کاراتیدا، توانییان ئاستی بەرز بەدەستبهێنن.
-
بە دەستێکەوە یاریزانێکی عێراقی مەدالیای زێڕ لە پارالۆمپیکی پاریس بەدەستدەهێنێت
نەجلە عیماد، یاریزانی عێراقی، یەکەم مەدالیای زێڕی بۆ وڵاتەکەی لە مێژووی پێشبڕکێکانی پارالۆمپیکدا بەدەستهێنا، دوای ئەوەی بە یەک دەستەوە لە یاریی کۆتایی ڕکابەرییەکانی تێنسی سەر مێزدا توانی پلەی یەکەم بەدەستبهێنیت.
-
بۆ بەهێزکردنی هێزی پاراستن ژنانی گەنج پەرە بە یاری کاراتی دەدەن
یاری کیۆکۆشینی کاراتی بەواتای کۆتای ڕاستی دێت، خوێندکاران خۆشەویستی خۆیان بۆ یارییەکە دەردەبڕن، دەڵێن: تێکەڵ بووە بە خوێنمان، ناتوانین دەستبەرداری ببین و ئەم یارییە بۆ پاراستنی کچان گرنگە.
-
"وەرزش باشترین ڕێگایە بۆ یەکسانی ڕەگەزی و بەهێزکردنی ژنان"
سەمیە م.، یەکێک لە ڕاهێنەرە وەرزشییەکان و چالاکوانی مافی ژنانە و دەڵێت: وەرزشی ژنان هێشتا جێگەی ڕاستەقینەی خۆی لە کۆمەڵگەدا نەدۆزیوەتەوە و کاریگەری ڕۆڵی ڕەگەزی دیاریکراوی لەسەرە.
-
تیمی نیشتمانی فریاگوزاری ژنان مەدالیای زیو بەدەستدەهێنێت
تیمی نیشتمانیی فریاگوزاری ژنانی ئێران لە بەشی چوارەمی پێشبڕکێی ٩٠ مەتری پێشبڕکێی جیهانی لە ئوسترالیا، مەدالیای زیوی بە دەستهێنا.