ڕۆژانە
-

لە ئەڵمانیا سێیەمین ڤێستیڤاڵی فیلمی کوردیی بەڕێوەدەچێت
بەرنامەی فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی لە دوسڵدۆرفی ئەڵمانیا ڕاگەیەندرا و ئەمساڵ بۆ جاری سێیەم بەڕێوەدەچێت.
-

میلیشاکان بۆ سەرکوتکردنی خەڵک لە شەقامەکانی ئێران جێگیرکران
بەپێی ڕاپۆرتێکی دەنگی دەستگیراوانی کورد و ئێران، لە سەرانسەری ئێراندا جموجۆڵی میلیشا شیعە چەکدارەکان و حەشدی شەعبی زیاد بووە و لە شەقامەکاندا جێگیر کراون.
-

نیگەرانییەکان لەبارەی لەسێدارەدانەکانەوە لە زیادبوونن
دوای پشتڕاستکردنەوەی بڕیارێکی دادگای باڵای ئێران، دوو زیندانی سیاسی لە ئێران لەسێدارە دراون. لەسێدارەدانەکان نیگەرانی لەبارەی دۆخی زیندانیانی سیاسی و ئەو کەسانەی لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دواییەدا دەستبەسەرکراون، دروست کردووە.
-

دیبا کەسکین: هەردوو لایەنی شەڕەکە زاڵمن
دیبا کەسکین، لە سکرتاریەتی دەستپێشخەریی یەکێتیی دیموکراتیک، هەڵسەنگاندنی شەڕی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کرد و ڕایگەیاند کە هەردوو لایەنی شەڕەکە زاڵمن.
-

لە کۆیە ژنێک بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی لەدەستدا
ژنێک لە کۆیە بەناوی سکاڵا حەسۆ لە ڕۆژی ٢٣ئادار بەشێوەیەکی گوماناوی سووتاو دوای مانەوەی چەند ڕۆژێک لەنەخۆشخانە بەهۆی زۆری سوتانەکەی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.
-

ژنانی ئێزدی: کۆنگرە گۆڕانکاری سەرکەوتن بەدوای خۆیدا دەهێنێت
مەخەدەشە بە دروشمی "‘یەکگرتوویی، ئازادی، چارەسەر" شەشەمین کۆنگرەی خۆی بەڕێوەبرد. ژنانی ئێزدی بە حەزێکی زۆرەوە بەشداری کۆنگرەکە بوون و وتیان: ژنانی ئێزدی پیشەنگایەتی بڕیارەکانی کۆنگرە دەکە.
-

فێستیڤاڵی ٤ی نیسان لە مەخموور بەردەوامە
١٨یەمین فێستیڤاڵی کولتووری و وەرزشی کە لە ٤ی ئادار لە کامپی پەنابەرانی مەخموور دەستی پێکرد، بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە لەگەڵ پێشبڕکێی وێنەکێشان و شەترەنج بەردەوامە.
-

سی پی تی: بەهۆی هێرشەکانی سەر هەرێمەوە ١٠٧ کەس بوونەتە قوربانی
ڕێکخراوی سی پی تی ئەمریکی ئاشکرای کرد، لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا ٤٧٤ هێرش لەلایەن ئێران و گرووپە هاوپەیوەندەکانی بۆسەر هەرێمی کوردستان ئەنجامدراوە، بە هۆیانەوە ١٤ کەس شەهیدبوون و ٩٣ـی دیکەش برینداربوون.
-

مانگی سووری کوردی بانگەوازێکی بەپەلەی بۆ ئاوارەکان بڵاوکردەوە
مانگی سووری کوردی ڕایدەگەیەنێت، ٣٠ هەزار و ٣٢٦ کەس لە ٢٣٦ پەناگەدا دەمێننەوەو بانگەوازێکی بەپەلەی بۆ ئاوارەکان بڵاوکردەوە.
-

لە ٢٨ی شوباتەوە ٢٤٤ ژن لە جەنگی ئێراندا کوژراون
لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر ئێران، جارێکی دیکە ڕەهەندە مرۆییەکانی شەڕەکە زیادیان کردووە. لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٤ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوە کە ٨یان منداڵ و ٦یان ژن بوون.
-

زیندانییانی ئێڤین لە بارودۆخێکی نادیاردا بەجێهێڵدراون و لە دیداری کەسوکاریان بێبەشن
جەنگی ئەمریکا-ئیسرائیل و ئێران لە ٣٠یەمین ڕۆژدایە، زیندانییانی ئێڤین لە بارودۆخێکی نادیاردا بەجێهێڵدراون، خێزانی زیندانییانیش لە دیدار بێبەشکراون.
-

دەم پارتی هێرشەکانی سەر دهۆک و هەولێری شەرمەزار کرد
تولای حاتەم ئۆغوللاری و تونجەر باقرخان، هاوسەرۆکانی گشتیی دەم پارتی هێرشەکانی سەر شاری دهۆک و هەولێریان شەرمەزار کرد و پەیامی پشتیوانییان بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
-

ئەنجامنامەی کۆنگرەی شەشەمی مەخەدەشە ڕاگەیاندرا
دوێنێ ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شنگال "مەخەدەشە"، بە بەشداری ٢٥٠ ئەندام، شەشەمین ‘کۆنگرەی یەکێتیی ئێزدیان’ـی ئەنجام دا و کۆنگرەکە بە هەڵبژاردنی دەستەی نوێی بەڕێوەبەری مەخەدەشە و ئەنجامنامە کۆتایی هات.
-

ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ-ژن: خاکی خۆمان دەپارێزین
شەمسا حەیدەر کە بەم دواییە پەیوەندی بە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ژنەوە کردووە، قسەیەکی ساکینە جانسیز بە بیردەهێنێتەوەو دەڵێت: شەرەفمان لە جەستەمان نییە، شەرەفمان لە خاکەکەماندایەو خاکەکەمان شایەنی پاراستنە.
-

ناوەندی شەهید ئامارا پاڵپشتی دەروونی پێشکەش بە ڕزگاربووان دەکات
تەمارا محەمەد، پسپۆری کۆمەڵایەتی ناوەندی شەهید ئامارا ڕایگەیاند، بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە لە توندوتیژی زایەندییەوە سەرهەڵدەدەن، ناوەندەکانی پشتیوانی دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆ یارمەتیدانی ڕزگاربووان سەریان هەڵداوە.
-

دایکی قوربانییەکی ناڕەزایەتییەکان لەلایەن ڕژێمی ئێران لێیدرا و دەستگیرکرا
ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ هەواڵی دەستگیرکردنی دایکی یەکێک لە قوربانیان ناڕەزایەتییەکانیەکانی مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵی، لەگەڵ ژمارەیەک هاوڵاتی دیکە، لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە بڵاوکردەوە.
-

کۆنگرەی MXDŞ بە پەسەندکردنی پەیمانی کۆمەڵایەتی نوێ کۆتایی هات
کۆنگرەی شەشەمی ئەنجومەنی خۆبەڕیوەبەری دیموکراتیکی شنگال وەک کۆنگرەیەکی سەرکەوتووی گۆڕانکاری بە ئەنجام کۆتایی هات.
-

شاناز ڕەفیق: لە ساڵانی رابردوو زیاتر خواست لەسەر جلی کوردی هەیە
لەگەڵ هاتنی وەرزی بەهارو نەورۆزدا ژنان زیاتر بە پۆشینی جلی کوردی گرنگی بە پاراستنی ئەم جلە نەتەوەییە دەدەن، بە بۆچوونی شاناز ڕەفیق، خاوەن سەنتەری کولتوور دیزاین کە جلوبەرگی کوردی ژنان و منداڵان دەدوورێت، ژنان زۆر گرنگی بەمانەوەی جلی کوردی دەدەن.
-

ئێران مانگێک لە گۆشەگیری دیجیتاڵی و پەرەسەندنی هێرشەکان بۆ سەر شارە جیاوازەکان تێدەپەڕێنێت
ماوەی مانگێکە ئێران لە گۆشەگیرییەکی تەواو دیجیتاڵیدا دەژی، هاوکاتە لەگەڵ پچڕانی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت و هێرشەکانی ئیسرائیل-ئەمریکی بۆ سەر ژمارەیەک لە شارەکانی بەردەوامن و لە ئەنجامدا ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستداوەو زیانیان بەرکەوتووە.
-

دایکانی شەممە کۆبوونەوە
دایکانی شەممە کۆبوونەوەو داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی ئیلیاس ئەرەنیان کرد کە ٢٩ ساڵ پێش ئێستا دەستبەسەر کراو بێسەرشوێ نکرا.