ڕۆژانە
-

بۆ هەشتەمین ڕۆژە ناڕەزایەتییەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بەردەوامە
لە هەشتەمین ڕۆژی ناڕەزایەتییەکان کە لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بڵاوبووەتەوە، خۆپیشاندانەکان دەیان شاریان گرتەوە، کە دواتر توندوتیژیان بەخۆیەوە بینی و لە ئەنجامدا کوژران و دەستگیرکردنی ژنان و خوێندکار و منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی لێکەوتەوە.
-

پەیمان عەبدوڵا بووە بەڕێوەبەری کتێبخانەی گشتی حاجیاوا
پەیمان عەبدوڵا، وەک بەڕێوبەری نوێی کتێبخانەی گشتی شارۆچکەی حاجیاوا لە ئیدارەی راپەڕین، دەستبەکاربوو.
-

هەڵبژاردنی خولی دووەمی پەرلەمانی میسر لاوازییەکی بەرچاو لە نوێنەرایەتی ژنان لە ٢٠٢٥ پیشان دەدات
هەڵبژاردنی خولی دووەمی ئەو ١٩ بازنەیەی کە بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی میسر دەکەن، لاوازییەکی بەرچاو لە نوێنەرایەتی ژنان نیشان دەدات، کە تەنها دوو کاندیدی ژن ڕکابەری دەکەن، هەروەها تەنها یەک کاندید سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.
-

تولای حاتمئۆغولاری: ئێمە لەگەڵ داخوازییەکانی گەلانی ئێرانداین
هاوسەرۆکانی دەم پارتی سەبارەت، بە خۆپیشاندانەکانی گەل لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایانگەیاند، ئێمە وەک دەم پارتی ئەم داخوازانە وەک داخوازییەکی ڕەوا دەبینین و سیاسەتەکانی ستەمکاریی شەرمەزار دەکەین کە بە پێچەوانەی ئیرادەی خەڵکەوەیە و ئێمە لەگەڵ گەلانی ئێ
-

ئیناس ئیخلاوی ڕۆژنامەنووسی فەڵەستینی دەستگیر کرا
لە میانەی هەڵمەتێکی بەرفراوان لە کەرتی ڕۆژئاوا، هێزەکانی ئیسرائیل دوای هێرشکردنە سەر ماڵەکەی لە شارۆچکەی ئیزنا لە ڕۆژئاوای خەلیل، ئیناس ئیخلاوی، ڕۆژنامەنووسی فەڵەستینییان دەستگیرکرد کە بەشێکە لە زنجیرەیەک هەڵمەت و دەستگیرکردن.
-

تەرمی ژنێک بەشێوەیەکی نامۆ لە بەنداوی خاسەی کەرکوک دۆزرایەوە
ئیوارەی دوێنێ تەرمێک بەشێوەیەکی نامۆ لە بەنداوی خاسەی کەرکوک دۆزرایەوە، شەدە بەشیر، چالاکوانی ژنان دەڵێت: تەرمەکە ژنە.
-

زیندانیانی ئێڤین پشتگیری لە ناڕەزایەتییەکان دەکەن
کۆمەڵێک لە زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ئێڤین دووپاتیان کردەوە، کە ڕژێمی ئێران بە بەردەوامی داواکارییەکانی خەڵکی سەرکوت کردووە و تەنها بیر لە بەرژەوەندییەکانی خۆی دەکاتەوە.
-

سەرێکانی لە بیرەوەری ژندا: گێڕانەوەی شەڕ و کۆچکردن و بەرخۆدان
گەمرە عەلی، خەڵکی شاری داگیرکراوی سەرێکانی، شایەتحاڵییەکی جوڵاو لە بەرخۆدانی خۆی لە بەرامبەر هێرشەکانی داعش و داگیرکاریی تورکیادا پێشکەش دەکات و بەردەوامیی کاری کۆمەڵایەتی و تێکۆشانی خۆی دووپات دەکاتەوە تا گەیشتن بە ئاشتی و ئازادی.
-

لە عەفرینی داگیرکراو ژنێکی گەنج ڕفێندرا
پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی لە عەفرینی داگیرکراو لەناو بۆشاییە ئاسایشییەکان بەردەوامن و نیگەرانی دانیشتووانی ناوچەکەی لەبارەی پارێزراوییان و نادیاری چارەنووسی ئەو کەسانەی کە ڕفێنراون، لێکەوتووەتەوە.
-

چالاکی ئێشکگری لە مەخموور بە گروپی ١٧٦ بەردەوامە
چالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی مەخموور کە بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردووە، لە ڕۆژی ٩٠٠دا بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە بەردەوامە.
-

سارا و ڕۆژبین و ڕۆناهی بەبیرهێندرانەوە
ساکینە جانسز "سارا" لەیلا شایلەمەز "ڕۆناهی" و فیدان دۆغان "ڕۆژبین" لە حەسەکە بەبیرهێندرانەوە.
-

سەرەڕای سەرکوتە توندەکان ناڕەزایەتییەکان لە کرماشان بەردەوامن
نزیکەی هەفتەیەک دوای دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکان لە کرماشان و سەرەڕای سەرکوتی توند و داخستنی ئینتەرنێت و دەستبەسەرکردن، ناڕەزایەتییەکان بەردەوامن و لە ناوەندی شارەوە بۆ پاریزگاکانی دەوروبەری بڵاوبووەتەوە.
-

کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم: ئاستی ئاوی بەنداوەکان بەرز بووەتەوە
وەزارەتی كشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئاستی ئاوی بەنداوەکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک بەرز بوونەتەوە.
-

سیناریۆنووسی میسری هەنا عەتیە کۆچی دوایی کرد
هەنا عەتیە، سیناریۆنووسی میسری دوای ئەوەی تووشی هەوکردنی سەختی سییەکان بوو، جگە لە کێشە تەندروستییەکانی دیکەی، کۆچی دوایی کرد.
-

لە دوو ڕووداوی جیاواز لە سووریا ژنێک برینداربوو و ژنێکی تریش بە هۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لەدەستدا
لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری ژنێک و گەنجێکی دانیشتووی شاری حومسی سووریا برینداربوون، لە هەمان کاتدا ژنێکی گەنجیش لە شاری دەرعا گیانی لەدەستدا، دوای ئەوەی بەهۆی تەقینەوەی مین لە شارۆچکەی عەلما بریندار بوو.
-

چوار ژنی گەنج لە مەشهەد و کەرەج دەستگیرکران
لەگەڵ سەرکوتکردنی بەردەوامی ناڕەزایەتییەکانی گەل، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە چوار ژنی گەنج لە شارەکانی مەشهەد و شەهریاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەستبەسەر کراون.
-

لە سلێمانی ژنێک بە شێوەیەکی گوماناوی بەهۆی ئاگرەوە گیانی لەدەستدا
دوێنێ لە گەڕەکی هوانەی سلێمانی، ژنێک بەشێوەیەکی گوماناوی بەهحی ئاگرەوە گیانی لەدەستدا.
-

کیژان عوسمان: پێویستە پاڵپشتی دارایی هونەرمەندان بکرێت
کیژان عوسمان، شانۆکار دەڵێت: لە هەڵەبجە پاڵپشتی هونەرمەندان ناکرێت و پێویستە پاڵپشتی دارایی بۆ هونەرمەندان دابین بکرێت.
-

دایکانی شەممە لە ناڕەزایەتی هەزارو ٨٤ هەفتەیەمیاندا داواکاری خۆیان بۆ دادپەروەری نوێکردەوە
دایکانی شەممە لە هەفتەی هەزارو ٨٤هەمینی ناڕەزایەتی خۆیاندا لە گۆڕەپانی گەلاتەسەرای داواکاری خۆیان بۆ دادپەروەری نوێکردەوە.
-

مای ساتۆ: پێویستە دەسەڵاتدارانی ئێران واز لە سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی ئاشتیانە بهێنن
وتەبێژی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، نیگەرانی خۆی لە پەرەسەندنی پێکدادانەکانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئاسایشییەکان لە سەرانسەری وڵاتدا دەربڕی.