ڕۆژانە
-

ڕاپۆرتی پەرەسەندنی پێشێلکارییەکان دژی ڕۆژنامەنووسان لە تورکیا لە ماوەی مانگی ئایاردا ئاشکرا کرا
کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلە و فورات لە ڕاپۆرتی مانگانەیدا، بەردەوامی پێشێلکارییەکانی دژی ڕۆژنامەنووسان لە ماوەی مانگی ئایاردا تۆمار کردووە، لەوانە بە ئامانجگرتن، دەستگیرکردن، ڕێگریکردن لە ڕووماڵکردن، دادگاییکردن، دەرکردن.
-

فاتمە سپەهری لە مەترسیدایەو خێزانەکەی هۆشداری دەدەن لەوەی کە چاودێری پزیشکی بۆ ناکرێت
خێزانی فاتمە سپەهری زیندانی سیاسی هۆشدارییان لە تێکچوونی باری تەندروستی داو جەختیان لەوە کردەوە، کە سەرەڕای ئەوەی نەشتەرگەری دڵی کراوەی بۆ کراوە، هێشتا لە چارەسەری تایبەتمەند و دەرمان بێ بەشە.
-

پەرەسەندنی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان قەیرانی مرۆیی لە سودان گەورەتر دەکات
ڕاپۆرتە مەیدانییەکان پشتڕاستیان کردەوە کە پەرەسەندنی هێرشەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە سودان ئازاری خەڵکی مەدەنی زیاتر دەکات، ژمارەی زیانبەرکەوتووان بەرز دەکاتەوە.
-

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هۆشداری پەرەسەندنی لەسێدارەدانەکان لە ئێران دەدات
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە هۆشدارییەکی نوێدا دووپاتی کردەوە، کە شەپۆلی لەسێدارەدان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیل دژ بە ئێران بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
-

شاعیرێکی ئێرانی لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
هوما میرافشار، شاعیر و ئاوازدانەری دیاری ئێرانی و نووسەری هەندێک لە گۆرانییە هەرە بەردەوامەکانی فارسی کۆچی دوای کرد.
-

سۆما خالید: لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە هەڵبژاردنی پیشەی ڕۆژنامەنووسی کارێکی قورسە
سۆما خالید، ڕۆژنامەنووس دەڵێت: ژنان بۆ وەرگرتنی پۆستی سیاسی و بەرپرسیارییەتی دەرفەتیان پێنەدراوە، چونکە ناهەقی کردن بە تواناکانی ژنان بەردەوامە و پشتگیری ناکرێن، ڕێژەیی ژنان لەناو سیاسەت و بڕیارداندا کەمە.
-

لە ئێران فشاری سەر خوێندکارانی زانکۆ روو لە زیادبوونە
لە ڕاگەیەندراوێکدا هاتووە کە لە زانکۆکانی ئێراندا فشاری دیسپلین و ئەمنی لەسەر خوێندکاران زیاتر دەبێت، و سەدان خوێندکار لە خوێندن بێبەش دەکرێن یان ڕێگری لە بەردەوامبوونیان دەکرێت
-

کەمپەینی ڕق وکینە دژی عەلەوی و درووزەکان لە سووریا
وتاری ڕقوکینە و بانگەوازی جیاکاری دژی پێکهاتەکانی عەلەوی و درووز لە سووریا لە ڕێگەی کەمپەینی میدیای دیجیتاڵییەوە ڕووی لە زیادبوون کردووە، بە ئامانجی دابڕان و گۆشەگیرکردنیان لە ڕووی ئابوری و کۆمەڵایەتییەوە.
-

دەسەڵاتدارانی ئێران سزای سێ ساڵ زیندانی بۆ چالاکوانێک سەپاند
سووری بابایی چەشگینی، چالاکوانی دەستبەسەرکراوی خۆپیشاندانەکانی قەزوین، سزای سێ ساڵ زیندان، قەدەغەی گەشت و دەستبەسەرداگرتنی مۆبایلەکەی بەسەردا سەپێندرا.
-

بەڵگە و زانیاریی نوێ، دۆسیەی ڕۆژ ڤەڵات کیزماز دەبزوێننەوە کە ماوەی دوو ساڵ و نیو بوو داخرابوو
دوای دەستکەوتنی بەڵگەی نوێ لە دۆسیەی گوڵستان دۆکودا،و دۆزینەوەی زانیاریی تەکنیکی لەسەر مۆبایلی رۆژوەلات قزماز، دەسەڵاتدارانی تورکیا دۆسیەی ناوبراویان هەڵدایەوە؛ ئەم پێشهاتەش گومانی نوێی لەسەر هۆکار و چۆنیەتی بێسەروشوێنبوون و گیانلەدەستدانی دروست کردووە
-

هەڵمەتی سێشەمەکان: بە هەڕەشەکردن خێزانی زیندانییانی سیاسی بێدەنگ دەکرێن
هەڵمەتی “سێشەمەکان نا بۆ لەسێدارەدان” ڕایگەیاند، وەزارەتی ئیتلاعات لە ڕێگەی هەڕەشەوە خێزانی زیندانییانی سیاسی ناچار بە بێدەنگی دەکات، ئەوەشی ڕاگەیاند، شەش زیندانیی سیاسیی مەترسیی سزای لەسێدارەدانیان لەسەرە.
-

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ڕەخنە لە یاسای نوێی جیابوونەوەی ئەفغانستان دەگرن
یاسای نوێی جیابوونەوەی تاڵیبان کە لەلایەن تاڵیبانەوە لە ئەفغانستان پەسەندکرا، ڕەخنەی لەلایەن ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە لێکەوتەوە، دەڵێن: ئەو یاسایە قورستری دەکات بۆ ئەو منداڵە کچانەی کە لە تەمەنێکی بچووکدا هاوسەرگیریان پێکراوە.
-

تاژێ: لێپرسینەوە لە بکوژانی سووتاندنی ١٩ ژنی ئێزدی دەکەین
تاژێ لە ڕاگەیاندراوێکدا لە یادی ١٠ ساڵەی کوشتنی ١٩ ژنی ئێزدی دەڵێت: ئێمە خەبات دەکەین بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لەم فەرمانە، کە دەستینا بە خوێنی کۆمەڵگەکەمان سوورزە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و دادپەروەری پێشکەش بکرێت.
-

کۆمەڵەی ژنانی عێراق چالاکی بۆ رۆژی جیهانی منداڵان ڕێکخست
کۆمەڵەی ژنانی عێراق لە بەغدا بە بۆنەیەکی هونەری و کات بەسەربردنی ڕۆژی جیهانی منداڵانیان بەرز ڕاگرت کە تێیدا منداڵان و دایکان و مامۆستایان بەشداریان کرد، ئامانجی چالاکییەکە بڵاوکردنەوەی خۆشی و هۆشیارکردنەوەی خەڵک بوو لە ماف و پاراستنی منداڵان.
-

پەیامنێرێکی ئاژانسی میزۆپۆتامیا دەستبەسەر كرا
پەیامنێری ئاژانسی میزۆپۆتامیا ،سەما بینگۆل، لە کاتی ڕووماڵکردنی ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی ئەتەم ساریسولوک کە لە گوڤەنپارکی سەر بە ناوچەی چانکایای ئەنقەرە ڕێکخرابوو، هێرشی کرایە سەر و دوای لێدان دەستبەسەر كرا.
-

لە گوندی ئاڵی ڕەش مەراسیمی ڕۆژی جیهانی منداڵان بە بەشداریی منداڵانی قەندیل بەڕێوەچوو
بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان، کۆمیتەی منداڵانی قەندیل لە گوندی ئاڵی ڕەش، سەر بە هەرێمی ماردووی بناری قەندیل، مەراسیمێکی تایبەتی ڕێکخست کە تێیدا منداڵان بە چالاکییە فەرهەنگی، هونەری و یارییە جۆراوجۆرەکان بەشدارییان کرد.
-

ژنانی باشووری کوردستان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە پشتیوانی یەپەژە دەکەن
ژنانی باشووری کوردستان کە ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان و پاریزەرانیان تێدایە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ پشتیوانی لە یەپەژە دەکەن.
-

لە باکووری کوردستان و تورکیا لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا حەوت ژن کوژران و گیانیان لەدەستدا
لە ماوەی شەش ڕۆژی ڕابردوودا، چوار ژن لە شارە جیاوازەکانی تورکیا و باکووری کوردستان لەلایەن پیاوانەوە کوژراون. هاوکات سێ ژنی دیکە بەهۆی هێرشەوە بە سەختی بریندار بوون، و سێ ژنی تریش لە بارودۆخێکی تەمومژاوی و نادیاردا گیانیان لەدەستداوە
-

لە عێراق ئامادەکاری بۆ پێدانی قەرز بە پڕۆژە بچووکەکانی ژنان دەکرێت
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق بە هاوکاری ئاژانسی ئەڵمانی بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی "GIZ" ئامادەکاری دەکات بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەی “قەرزدانی گشتگیر” بۆ پاڵپشتیکردنی پڕۆژە بچووک و مامناوەندەکان کە لەلایەن ژنانەوە سەرپەرشتی دەکرێن.
-

نەسرین ستوودە ئەشکەنجەکانی ناو زیندانەکانی ئێرانی گێڕایەوە
لەگەڵ ئەوەی لە ئێراندا هێڵی ئینتەرنێت بە شێوەیەکی سنووردار بەردەستە، پارێزەر و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ، نەسرین ستوودە، بابەتێکی لەسەر بارودۆخی ئەو ناوەندانی دەستبەسەرکردنە بڵاوکردەوە کە لەلایەن وەزارەتی ئیتڵاعاتەوە بەڕێوەدەبرێن.