ڕۆژانە
-

کژار لەدایکبوونی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان و دامەزراندنی پژاکی پیرۆز کرد
کۆردیناسیۆنی کژار، ٤ی نیسان ٧٧هەمین ساڵڕۆژی لە دایکبوونی ڕێبەر ئاپۆو ٢٢ ساڵەی دامەزراندنی پژاکی لە گەلی کوردو ژنانی ئازادیخواز و شەهیدانی ڕێگەی ئازادیی کوردستان پیرۆز کردو وتی: ٤ی نیسان، ڕۆژی ئازادی و ژیانەوەیە.
-

"سووریاش هەروەک تورکیا پێویستی بە کۆمارێکی دیموکراتیک هەیە"
سەنا تامر، بەڕێوەبەری کۆنگرە ستار لە تل تەمر هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی لە ٢٧ی ئادار هاوبەش کردو ڕایگەیاند، نەک تەنها تورکیا پێویستی بە کۆمارێکی دیموکراتیک هەیە، بەڵکو سووریاش پیویستی پێی هەیە.
-

کۆبوونەوەی شاندی یەپەژە و وەزیری بەرگری حکومەتی کاتیی کۆتایی هات
شاندی یەکینەکانی پاراستنی ژن "یەپەژە" کە بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری بەرگریی حکومەتی کاتیی سووریا سەردانی دیمەشقیان کردبوو، گەڕانەوە.
-

دەستپێکردنی فێستیڤاڵی ئامارا ڕاگەیاندرا
ڤێستیڤاڵی ئامارا کە بە درووشمی "بە ڕێبەرێتی ئازاد بەرەو یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتیک" ئەنجام دەدرێت، لە ناوچەی جورنەڕەشی ڕحا، بە چاندنی دار و خوێندنەوەی ڕاگەیاندراو دەستی پێ کرد. لە ڕاگەیاندراوەکەدا داوای ئازادیی جەستەیی ڕێبەر کرا.
-

بۆ یادی لەدایک بوونی ڕێبەر ئۆجالان لە کۆبانی ٥٠٠ نەمام چێندران
شاری کۆبانی شایەتی دەستپێشخەرییەکی ژینگەیی بوو لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ٤ی نیسان ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کۆنگرەی ستار و دەستەی ژینگە ٥٠٠ نەمامی سروشتیان لەسەر گردی مشتەنوور چاند.
-

لە دەریای ئیجە بەلەمێک ژێرئاو کەوت و ١٨ کۆچبەر خنکان
بەلەمێکی کۆچبەران لە کەناراوەکانی بۆدروم لە دەریای ئیجە نوقم بوو و ١٨ کەس گیانیان لەدەستدا. پاسەوانی کەناراوەکانی تورکیا ڕایگەیاند، ٢١ کەس ڕزگارکراون.
-

شاندێکی فەرماندەیی یەپەژە لە دیمەشقە
ناوەندی ڕاگەیاندنی یەپەژە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شاندێکی فەرماندەکانی یەپەژە بەمەبەستی کۆبوونەوە گەیشتنە دیمەشق.
-

پێشێلکارییە بەردەوامەکان لە عەفرین هەڕەشە لە گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکەن
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین لە سووریا کوشتنی ١٣ هاوڵاتی مەدەنی و زیاتر لە ٧٠ حاڵەتی ڕفاندن و دەستگیرکردن لە ناوچەی عەفرین و حەلەبی بەڵگەدار کرد و داوای لە حکومەتی کاتی کرد بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت.
-

-

جەژنێک کە هەزاران ساڵە لە ڕۆژئاوا بەڕێوە دەچێت: ئەکیتۆ
بۆلییانا مۆریس مەلکی، بەرپرسی کۆمەڵەی کولتووری سریانی،جەختی لەوە کردەوە کەجەژنی ئەکیتۆ تەنیا ئاهەنگێک نییە بۆ ساڵی نوێ؛ هەروەها دەبێتە هێمای خەبات بۆ پاراستنی ناسنامەی گەلانی سریانی و کلدان.
-

ژیانی نێرگس محەمەدی لە مەترسیدایە
کەمپەینی "هاوپەیمانی بۆ ئازادی نێرگس محەمەدی" سەبارەت بە ژیانی نێرگس محەمەدی ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: لە ٢٤ی ئادار لە زیندانی زەنجان لە ئێران تووشی جەڵتەی دڵ بووە و بە بێهۆشی دۆزراوەتەوە.
-

ڕۆژنامەنووس لە بەغدا دوای ڕفاندنی ئازاد کرا
دوای چەند کاتژمێرێک لە ڕفاندنی، ڕۆژنامەنووسی ئەمریکی شیلی کاتلسۆن لە بەغدا ئازاد کرا.
-

ژنان لە یادی ٧٧ ساڵەی لەدایکبوونی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان داوای ئازادی جەستەیی دەکەن
ژنانی شاری زرگان لە کانتۆنی جزیرە یادی ٧٧ ساڵەی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرز ڕاگرت و داوای ئازادی جەستەییان کرد.
-

کۆمەڵکوژی ژنان و گیان لەدەستدانی گوماناوی لە کارنامەی پەرلەماندایە
دەم پارتی بە سەرۆکایەتی وان، کۆمەڵکوژی ژنان و مردنی گوماناوی کە یەک لە دوای یەک لە کوردستان و تورکیا ڕوودەدەن بردە کارنامەی پەرلەمانەوە.
-

تەژەئا چالاکییەکانی بۆ ٤ی نیسان ڕادەگەیەنێت
تەڤگەری ژنانی ئازاد لە ڕاگەیاندراوێکدا بەرنامەی خۆی بۆ ٤ی نیسان ڕاگەیاندو ئاشکرایکرد لە ١ی نیسان تا ١٩ی نیسان زنجیرەیەک چالاکیی بۆ ئازادیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ئەنجام دەدەن
-

دوو زیندانی سیاسیی تر لەلایەن ڕژێمی ئیرانەوە لەسێدارە دران
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو زیندانی سیاسیی لە گرتووخانەی قزلحەساری کەرەج بە ناوەکانی بابەک عەلیپوور و پویا قوبادی لەسێدارەدران.
-

لە سوەیدا هاودەنگی مرۆڤ لە بەرامبەر توندوتیژی و هەوڵی فیتنە هەیە
ژنانی سوەیدا جەخت لەسەر پابەندبوونی کۆمەڵگەی سووریا بە بەهاکانی پێکەوەژیان و هاودەنگی و ئیرادەیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەوڵەکانی فیتنە و پاراستنی یەکێتی دەکەنەوە.
-

ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان: پڕۆسەی لەگەڵ کۆماری دێموکراتیک، گواستنەوەیە بۆ قۆناغێکی ئاشتی
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە نوێترین پەیامیدا ڕایگەیاند، چارەسەری "یەکگرتنەوە" ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیک، کۆمەڵگا بە بنەما دەگرێت، چارەسەری لەسەر بنەمای کۆمەڵگاش، دیموکراتیزەبوونی بەکۆمەڵ و یەکگرتنی بونیادنەر فەرز دەکات.
-

خالیدە بۆتی: مافی ژنان مەرجێکی بنەڕەتییە لە دەستووردا
خالیدە بۆتی ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرە ستار لە کانتۆنی حەسەکە ڕایگەیاند، لە دەستووری نوێی سوریادا دەبێت بە ڕوونی بنەمای یەکسانی نێوان ژنان و پیاوان لە هەموو ماف و پابەندییەکانیاندا بخرێتەڕوو.
-

چالاکوانانی مەخموور: ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە
چالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی مەخموور کە بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردبوو، لە ٩٨٤هەمین ڕۆژیدا بەردەوامە.