هاوژین شوانە: لەماوەی ٣٥ ساڵی میدیای باشووری کوردستان زیاتر بیر وباڵادەستی پیاو لەناویاندا دەبینرێت
ژنانی ڕۆژنامەنووسی باشووری کوردستان لە ژینگەیەکی کاری مەترسیداردان و لەلایەن هاوپیشە پیاوەکانەوە هەراسان دەکرێن و توندوتیژییان بەرامبەر دەکرێت، ڕۆژنامەنووس هاوژین شوانە دەڵێت: پێویستە بابەتی جێندەر و جیاکاری ڕەگەزی لە ڕەگ و ڕیشەوە چارەسەر بکرێت.
دێرین ڕەحیم
سلێمانی-لە باشووری کوردستان ڕۆژنامەنووسان گیرۆدەی چەندین کێشە و گرفتن، ڕووبەڕووی هەڕەشە و گرتن و سوکایەتی دەبنەوە، ئازادیی لە کارکردن و دەستکەوتنی زانیاری و گەیاندنی سنووردار کراوە، سەرباری ئەو کێشە هاوبەشانەش ژنانی ڕۆژنامەنووس بەهۆی ڕەگەزەکەیان ڕووبەڕووی چەندەها پێشێلکاریی دیکە دەبنەوە.
"دەبیت سەیری مێژووی تێکشکاندنی پێشەنگایەتی ژن بکەین''
هاوژین شوانە، ڕۆژنامەنووسسەبارەت بە دۆخی گشتیی کاریی میدیایی وتی: کاتێک باس لەجێندەر دەکەین دەبێت بگەڕێنەوە بۆ مێژوو و کۆمەڵگەی سروشتی ودایکایەتی ئەگەر ئێمە مێژووی خۆمان نەزانین ناتوانین لەم قۆناغە تێبگەین، کەچی سیستەمێک ئێمەیی دروست کردوە و پێناسەیی بۆ ئێمە دیاری کردوە، ئەگەر بیگەڕێنمەوە بۆ مێژوو ٣٠هەزار ساڵ بەر لەئێستا کە شوێنەوارەکانی باڵا دەستی پیاو دەبینرێت بەدۆڵی ڕیفەوە دەبێت باس لەوە بکەم کەیەکەمین تێکشکاندن تێکشکاندنی کڵانەکان بوو، ئەو کاتەلەناو کڵاندا ژنان ڕۆڵێکی ئافرێنەر ڕۆڵی ئاوا کردنی ژیان ڕۆڵێکی کۆمیناڵ کە ژیان لەوکاتەدا هاوسەنگی هەبوو لەنێوان ڕەگەزەکاندا، پێکەوە بوون ژن و پیاو هەمان ڕۆڵ و پێناسەیان هەبوو ئابووریەک بوو لەوسەردەمەدا بەپێ پێویستی کۆمەڵگەبوو، ژنان زەویان ئاواکرد سروشتیان پاراست ژیانیان دروست کرد کۆمەڵگەیان پاراست، بەڵام دوایی ئەوەی کەهێزی پیاو هاتن کڵانەکانیان تێکشکاند، یەکەمین شکاندن پێشەنگایەتی و ڕۆڵی ژن بوو ئەو هێزە ڕاستەقینەیەیی ژن بوو کە لەڕاستیەنەیی ژندا هەبوو، بەڵام هاتن ئەمەیان تێکدا، من کاتێک باسی ئێستا بکەم دەبێت بگەڕێمەوە بۆ مێژوو بزانم ڕۆڵی ژن و پیاو لەمێژوودا چۆن بووە، دواین بەڵگە زانستیەکان باس لەوە دەکات کە ئیدی ١٢هەزار ساڵ بەر لەئێستا یەکەمین بناغەی دەسەڵاتداری پیاو یەکەمین تێکشکاندنی ژن کەهێزی پیاو تێدا بەدیکرا دۆزراوەتەوە لەگرێ مرازاو گۆبەلیتی گۆپتەپەدا دەبینین کەئیدی لەپەرستگاکاندا باڵادەستی پیاو دەبینرێت، ئەگەر ئێمە ئەم مێژووە نەزانین و نەزانین ژن چ ڕۆڵێکی هەبووە، ناتوانین لەئێستاو لەم قۆناغە تێبگەین و داوای یەکسانی ڕەگەزی بکەین، ئەم مێژووە وایکرد دوو پێناسە بدرێت بەژن و بەپیاو نەپێناسەی ڕاستەقینەیی ژنە نەپیاوە بۆژن وتیان تۆ ژنیکی لەهەوەسبە لەژێر چەتری باوکدا بە، لەژێر سیستەمی پیاوسالاریدابە، تۆ ژنێکی ناسک بە، تۆ ژنێک بە کەهەموو بیر هۆش و فکر وتێڕوانینی تۆ بالەژێر چەتری باوک وبرا و پیاوانی کۆمەڵگەکەدا بێت، بەهەمانشیوە پێناسەیەکیان دا بەپیاودەبێت تۆ پیاوێکی بەهێز بیت و پیاو هێزی هەیەو دەبێت بڕیاردەربیت لەهەموو کێشەکاندا دەبێت ڕۆڵی پێشەنگ ببینێت و توندوتیژبێت، کەئەمە ئێستا ئەم سیستەمە دەبینیت سیستمی باوکسالاری و سەرمایەداریە کەئێستا بناغەیی دەولەتەکانی جیهان لەسەر ئەو بناغەیە دروست بووە، ئەگەر لەمێژووە ڕاستەقینەیی خۆمان تیگەیشتین ڕۆلی ژن وەک خۆیی ئەو کاتە دەتوانین باشتر تێبگەین و جێندەریش لەدوایی ئەوە دروست بوو.
''لە هەندێک دەزگای ڕاگەیاندن کەمتر متمانە بە تواناکانی ڕۆژنامەنووسانی ژن دەکرێت''
ئاماژەی بەوەشکرد،'ڕۆڵی ژنان لەناو میدیادا بەدرێژایی ٣٥ساڵ میدیایەکی زۆر لەباشووری کوردستان ڕۆڵیان بینی میدیایەکی زۆر ئاوابوو، دەکرێت بەدووڕوو ''پڕبێت لەدەسکەوت و هێزی ژن پێشەنگایەتی ژن بەدرێژایی مێژوو ژن لەهەموو قۆناغەکاندا ڕۆڵێکی پێشەنگایەتی زۆری بینییووە، یەکەم دەنگبێژی ژن لەرادێۆدا دەرکەووتوە لەدروست بوونی میدیاکاندا ژن ڕۆڵی بەرچاویی بینیووە، لەشەڕەکاندا ژنان ڕۆڵێکی باڵاو پێشەنگیان بینووە، پەیامنیری جەنگیمان بینی ژن بووە قوربانی بەدەیان ڕۆژمانەنووسی ئێمە لەشەڕەکاندا شەهید دەبن و لەسەنگەرەکانی پێشەوەدان، بەڵام ئەمە کەمە بۆ ڕەنج و تێکۆشانی ژن، ئەگەر لەدیوەکەی ترەوە سەیربکەین پڕە لەپاشکۆیەتی و باڵادەستی پیاو لەمیدیاکاندا، لەماوەی ئەم ٣٥ساڵەی میدیایی کوردی دروست بووە زیاتر ڕەنگ وبیر وباڵادەستی پیاو لەناو میدیاکانی ئێمەدا دەبینرێت ڕۆڵێکی زۆر کەم دراوە بەژن، ئەگەریس درابێت ئەو ژنە شەڕی لەگەڵ خۆیدا کردوە زیاتر خۆیی بناسێت و ئیرادەی خۆی پیشانبدات، ژنەکانی تر لەناو میدیادا کاردەکەن و ڕۆڵیان پێدراوە بوونەتە پاشکۆی پیاوان بەئەقڵیەتی پیاو ئیش دەکەن، ژنێک ناسنامە ڕاستەقینەکەی خۆپ یێنەدۆزیوەتەوە، ئەمە باڵادەستی پیاوە ئەم ڕۆڵەدەدات بەژن لەناو میدیاکاندا، بەشێکی زۆری میدیاکانی ئیمە بێجگە لەمیدیای ڕاگەیاندنی ئازاد هەمووی پیاوە کەبەڕێوەی دەبات، تاوەکو ئێستا سیستمی هاوسەرۆکایەتی کە ژن وپیاوێک بەیەکەوە بیربکەنەوەو بڕیاربدەن میدیاکە بەڕیوەببەن نییە، کاتێک ئێمە سەیری هەواڵ و بەرنامەکان دەکەین ڕەنگ و دەنگ و هزری پیاو دەبینین وەک لەوەی ڕەنج و تێکۆشانی ژن ببینین، چونکە ناهێڵن ژن لەناو میدیادا بیربکاتەوە ژن ببیت بە دامەزرێنەرو بتوانیت خۆسەریەکی ژن لەناو میدیاکاندا ئاوابکات.
هاوژین شوانە وتیشی: ئەگەر سەیری میدیای ڕاگەیاندنی ئازاد بکەین ئەو ژنانەی دێنە ناو راگەیاندنی ئازادەوە لەهەموو بوارەکاندا ڕۆڵی پێشەنگایەتیان پێدەدرێت و دەستیان دەگیرێت، دەخرێنە ناوەندەکانی بڕیارەوە ئیرادەی ژنەکە دەردەکەوێت لەبواری سیاسی و ئابووری وکۆمەڵایەتی، لەهەموو ڕوویەکەوە ئەم ژنە هۆشیار دەکرێتەوە، بەڵام لەمیدیاکانی تردا لەسەر ڕەنجی ژن ئابووری خۆیان ئاوادەکەن، سیستمی باڵادەستی خۆیان پەیڕەو دەکەن، هەموو هیزی ژن لە ڕووکەشی ئەم ژنەدا دەدۆزنەوەو ئیش دەکەن، ژن ئاگایی لێنییە کەسیستمی باڵادەستی و سەرمایەداری لەسەر هەموو شتێکی ژن ئیشدەکات، بەتایبەتی هزری ژن و لەسەر ڕەنجی ژن خۆی بونیاد دەنێت، ئەمەش بەداخەوە لەمیدیاکانی ئێمەدا شۆڕبۆتەوە دەبینین هز و ئیرادەیی ژن ونە، ئەوەی دەبینرێت ڕوکەشی ژنە لەمیدیاکاندا بۆیە ئێمە بەمە ڕازیی نابین، دەمانەوێت ئەو هزرە تێکبشکینین، سیستم دەیەویت جۆرە پێناسەیەک یان پەروەردەیەک بدات بەتاکەکانی کۆمەڵگە کەڕۆڵێکی زۆر گەورەیی بینووە ئەگەر تاک هۆشیار نەبێت کەوتۆتە ئەوەی سیستم بەبەردەوامی ئیش لەسەر تاکەکانی کۆمەڵگە دەکات ئەو پێناسەیەی ''سیمۆن دیلۆڤارت دەڵیت:مرۆڤ بەژنی لەدایک نابێت بەلکودەخرێتە ژن''ئەو پێناسە و ناسنامە ڕەگەزیەیی کۆمەڵگە دایناوە بۆ ژن و پیاویش ئەو هێزەیی لەژن سەنرایەوە و درا بەپیاو.
" ژیانێکی کۆمیناڵ و هاوسەنگ دەخوازین"
لە کۆتایی قسەکانیدا هاوژین شوانە وتی: ئێمە ژیانێکی کۆمیناڵ و هاوسەنگ دەخوازین، لەچوارچێوەی ئەوەی من لەسیستمێکدا کار بۆتۆ بکەم نەخێر ئەمە پێناسە ڕاستەقینەکەی ئازادیی ژن نیە ئێمە دەمانەوێت ئازادیەکی ڕاستەقینەیی فکری لەهزری ژن و پیاوی کۆمەڵگەکەدا دروست بێت، بۆیە بتوانین کۆمەڵگە ئاڕاستە بکەین کاری میدیاش کەهێزێکی باڵادەست و سەرەکی دەبینێت نەبێتە ئەو هێزەی کەڕوانگەی پیاو ئاڕاستەی کۆمەڵگە بکات بەڵکو دەمانەویت هێزە دروستە ڕاستەقینەکەی ژن و پیاو لەناو کۆمەڵگەدا ئاڕاستە بکات، بۆئەمەش پێوستمان بەوەیە ڕەنگ و هێزو ئیرادەی ژن زیاتر دەربکەوێت، بۆئەوەی زیاتر شارەزایی ئەوەبن خۆیان و مێژووی خۆیان بناسن، لەهەموو چالاکیەکانی تردا دەبینین ژن ڕۆڵێکی زۆر پێشەنگ و باڵادەست تا ئاستی مردن و شەهید بوون دەبینین ژنان پێشەنگایەتی دەکەن، بەڵام بەڕاستی پێویستمان بەهێزی زیاترە بەهێزی ئەو ژنە سیمببوولانە دەتوانین زیاتر ژنانی کورد کۆبکەینەوە، ئەو ژیانە کۆمیناڵە دروست بکەین کە ڕاستی کۆمەڵگە لەمەوە دروست بووە نەک سیستم بەکارمان بهێنێت و میدیاکانمان ببێت بەقوربانی ئەوەی کەئێمە بەبەردەوامی باس لەشەڕو کوشتن وکۆیلایەتی ژنان بکەین و ژنان ببنە قوربانی لەمیدیادا، دەمانەوێت ژیانێکی یەکسان و دیموکراسی و ئازاد دروست بکەین کۆمەڵگەیەک دروست بکەین کە ژنەکانمان تیدا ئازاد بن تاکۆمەڵگەکەمان ژنەکانی تیدا ئازاد نەبن واتا ڕاستەقینەکەی ئازادیی لەهزرو خەباتیدا دەرنەکەوێت بەڕاستی کۆمەڵگەیەکی کۆیلە دەبین.