ڕەنج و ئابوری
-

بازرگانی ماڵەوە ڕێگەی چارەسەرکردنی قەیرانی ئابوورییە
لەم ساڵانەی دواییدا بازرگانی ماڵەوە لە سووریا زیادی کردووە و ژنان پێشەنگن لەم بازاڕەدا، زەهرا محەمەد، کە هەنگاوێکی نوێی لە ئینتەرنێت ناوە، یەکێکە لەو ژنانەی لە ڕۆژئاوای کوردستان بەهۆی بارودۆخی ئابوورییەوە سەرچاوەی داهاتی دروستکردەووە.
-

دروومانخانەی لیلیت: دەرفەتێک بۆ ئابوورییەکی سەربەخۆ
لە قامیشلۆ دەستەی کولتووریی وۆرکشۆپێکی دوورین بە ناوی “لیلیت” بۆ ژنان کردەوە، بەڕێوەبەری وۆرکشۆپی “لیلیت” ئاریا مێلا خەلیل باسی لە وۆرکشۆپەکە کرد و دەڵێت: ژنان لەم وۆرکشۆپەدا ئابووری خۆیان بونیاد دەنێن.
-

ژنانی گوندنشینی تونس ڕووەک و گیا سروشتییەکان بۆ پڕۆژەیەکی ئابووری دەگۆڕن
ژنانی گوندنشین زانیاریی نەریتیی خۆیان دەربارەی گیا دەرمانییەکان کردە پڕۆژەی ئابووریی گەشەسەندوو، بە پشتبەستن بە حەز و خولیا، ڕاهێنان و سووربوون، لە ڕێڕەوێکدا کە گرنگیی پشتگیریکردنی پێشخستنی دەستپێشخەرییە خۆجێیییەکانی ژنان.
-

ئەو کۆڵانەی هەموو ڕۆژێک بۆنی نانی لێ بڵاودەبێتەوە؛ شوێنی هیواو متمانە بە توانای ژنان
لە پشت هەر کولێرەیەکی گەرم و نوێ، چیرۆکی ژنێک هەیە کە بە ماندووبوون و ئیرادە، ژیانێکی نوێیان بۆ خۆیان و خێزانەکانیان دروست کردووە، دایکێک لەگەڵ کچە هونەرمەندەکەی، لە بەردەم ماڵەکەیان بوونەتە هۆی ڕەخساندنی دەرفەتی کار بۆ ژنانی ناو خێزانەکەیان.
-

تەنوری قوڕ… پیشەیەک کە جەنگ سەپاندی و هەڕەشە لە تەندروستی ژنانی غەززە دەکات
لە نێوان ئەو دوکەڵەی لە پلاستیکی سوتاو هەڵدەستێت و بڵێسەی تەنورەکە کە لە قوڕ دروستی کردووە، دایکێکی فەڵەستینی بەردەوامە لە خەباتی ڕۆژانەی بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان، لە دوا ئەوەی جەنگ کۆتایی بە داهاتووی پیشەیی و کردەی بە بەخێوکەری خێزانەکەی هێنا.
-

بە دروستکردنی هەر مۆمێک خەونەکانی گەورەتر دەکات
شێرین سەمیر شێخۆ بەدەستە داهێنەرەکانی و ئیرادەیەکی بەهێز لە ماڵەکەیدا مۆمی جۆراوجۆر دروست دەکات و هەر مۆمێکیش هەنگاوێکی نوێیە بۆی کە بەرەو سەرکەوتن و سەربەخۆیی دارایی دەیبات.
-

ژنان لەگەڵ یەکەم تیشکی خۆر دەست بە کرێکاری دەکەن
هەر بەیانییەک، پێش ئەوەی خۆر تەواو هەڵبێت، ژنانێک بە ئارامی ماڵەکانیان جێدەهێڵن، لە دەستدا نانێکی سادە، لە دڵدا هیواو لە شاندا ماندووبوونی ڕۆژێکی درێژ، ئامانجیان گەیشتنە سەر کێڵگەکانی پەتاتەیە، ئەو شوێنانەی کە ژیانی خێزانەکانیان بە دەستی خۆیان پاراستووە.
-

ئەندازیارێکی خانەنشین ڕیسایکلین دەکاتە ئامانجی کارکردنی
گوڵاڵە عەبدوڵا، ژنێک لە پارچە قوماشێکی فڕێدراوەوە بۆ خەونێکی گەورە، ئەندازیارێکی خانەنشین کە ژورێکی ماڵەکەی کردووەتە کارگەی ڕیسایکلکردن، تا بە ئامانجەکەی بگات.
-

ژنانی گوندنشین لە یەمەن: گەشەسەندنی ئامادەبوون و ڕۆڵێکی سەرەکی لە کشتوکاڵدا
ژنانی یەمەن ڕۆڵێکی بنەڕەتی دەگێڕن لە پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵ و دەستەبەرکردنی بژێوی ژیانی خێزانەکانیان، لە ئەرکە قورس و جیاوازەکاندا کاردەکەن، لەوانە هێنانی ئاو لە ناوچە دوورەکان، چاندنی بەرهەم و بەخێوکردنی ئاژەڵ، ئەمە جگە لەوەی بەشداری لە داهاتدا دەکەن
-

گەنم لە سوەیدا... ئایا وەرزی ناوازە دەبێتە یەدەگێکی ستراتیژی؟
دروێنەی گەنمی ئەمساڵ لە سوەیدا بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە بەرهەمێکی زۆر بەخۆیەوە دەبینێت، دەرفەتێک دەڕەخسێنێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایشی خۆراک ئەگەر بە شێوەیەکی کارا هەڵبگیرێت و بخرێتە بازاڕەوە.
-

سوورییەکان لە نێوان بەڵێنەکانی ڕزگارکردنی ئابووری و ڕاستیەک کە بەهۆی بڕیارە دژبەیەکەکانەوە بەریەک کەوتووە
سووریا خاوەنی سەرچاوەیەکی بەرفراوانی ژێرزەوییە، لەگەڵ ئەوەشدا گەلەکەی بەرگەی ڕاستیەکی ڕۆژانە دەگرن کە بەهۆی ڕیزو بەرزبوونەوەی نرخەکانەوە بارگرانییان لەسەرە، دژەیەتیەکی خنکێنەر لە نێوان زۆری شاراوە و کورتهێنانێکدا دروست دەکات کە قورسایی لەسەر ژیانیان هەیە.
-

لە زەحمەتی ئازارەوە بەرەو لوتکەی سەرکەوتن؛ چیرۆکی پەرێز ئازاد
پەرێز ئازاد، ئەو ژنەی لەبەر منداڵەکانی دەستیکرد بە کارکردن تا بژێوی ژیانیان بۆ پەیدا بکات دەلێت: دەبێت بیرو باوەڕمان بەهێز بێت، نابێت تواناکانى ژنان شاراوە بێت.
-

ژنانی گوندنشینی یەمەن پەیوەندی نێوان شارو کشتوکاڵی ناوخۆیی دەپارێزن
سەرەڕای سەختییەکانی گەشت و دابەزینی توانای کڕین، ژنانی گوندنشین لە تەعز بەردەوامن لە فرۆشتنی بەرهەمە سروشتییەکانیان پاراستنی پەیوەندییەکانیان بە شارەکەو ڕۆڵی خۆیان لە پشتیوانیکردنی خێزانەکانیان و ئابووری ناوخۆیی، ئەمەش خۆڕاگری ژنانی یەمەن لەخۆدەگرێت.
-

ژیانی پێکەوەیی بە ژنان دێتە دی
مهرەجانی ڕەنجی ژنی بەرهەمهێن کە لەلایەن شارەوانییەکانی پارتی دیموکراتی و یەکسانیی گەلانـەوە ڕێکخرابوو، ڕووبەڕووی پێشوازییەکی گەورە بووەوە، لەو ستاندانەی کە داڕێژرابوون ژنان دەرفەتیان دەستکەوت کە ئەو بەرهەمانەی خۆیان بەرهەمیان هێناوە نیشانی بدەن.
-

مافوری كۆیە؛ شوێنێک بۆ بژێوی ژنان مەترسی داخستنی لەسەرە
هەر كە دەچیتە ناو كارگەی مافوری کۆیە چاوت بە ژنانی دەسترەنگین و لێهاتوو دەكەوێت كە چەندین مافورو وەرتەیان لەبەردەستە سەرقاڵی كارن، هەندێكیان هەموو ژیانیان لەو كارگەیە بەڕێكردووە.
-

کافیە ئەحمەد بە دەرزی و دەزوو کولتووری ڕەسەن دەپارێزێت
کاتێک ویست و ئیرادە کۆسپەکان دەبەزێنن، تەمەن و ئاستی خوێندن نابنە ڕێگر لەبەردەم سەرکەوتندا. کافیە ئەحمەد، ژنە کۆڵنەدەرەکەی شاری کۆیە، نموونەیەکی زیندووی ئەو ژنانەیە کە نەک هەر ڕادەستی بارودۆخی سەختی ژیان نەبوو، توانی خۆی لە بواری دروومان بدۆزێتەوە.
-

کلیم عەدوی... پیشەیەک کە لە ژیانی ژنانی "بني عدي" لە میسردا تێپەڕی
پیشەسازی کلیم عەدوی پیشەیەکی نەریتییە کە ژنان بۆ بژێوی ژیانیان پشتی پێدەبەستن، سەرەڕای هەوڵی جەستەیی بەرچاو و پاراستنی لێهاتووییە بۆماوەییەکانیان و پشتگیری لە بەردەوامبوونی ئەم هونەرە فۆلکلۆرییە، لە بواری پەلەوەری و بونیادناندا کاردەکەن.
-

شادان لەناوەڕاستی بازاڕی زەڵم کەلانە بە گەشتیاران دەفرۆشێت
ژنان لەگەڵ دابینکردنی بژێوی ژیانیان و کار کردنیان، بیر لەو جۆرە کارانە دەکەنەوە کە دەبێتە پاراستنی کولتوور یاخود خواردنە کوردەوارییەکان، شادان نموونەی یەکێکە لەو ژنانەو بە دروستکردنی کەلانە بژێوی ژیانی دابین دەکات.
-

کچێکی گەنجی سەعیدی میسر تەحەدای دابونەریت دەکات و خۆی لە جیهانی چاککردنەوەی ئامێرە کارەباییەکاندا دەسەلمێنێت
لە ناوەڕاستی وەرشەیەکی بچووکدا لە سەعیدی میسر، "نانسی ئیسحاق" بە پێداگرییەوە ڕێگەی خۆی لە بواری چاککردنەوەی ئامێرە کارەباییەکاندا دەکاتەوە؛ ئەو تەحەدای ڕوانگەی کۆمەڵگە دەکات و دەست بە خەونەکەیەوە دەگرێت بۆ پەرەپێدانی پیشەکەی، کە لە باوکییەوە بۆی ماوەتەوە.
-

قەیرانی خۆراک لە کرماشان لە سایەی شەڕ و هەڵاوسان بەردەوامە
بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و داڕمانی بەرچاوی توانای کڕین بووەتە هۆی بچووکبوونەوەی سفرەی زۆرێک لە خێزانەکان لە کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەم قەیرانە زیاتر لە هەموو کەسێک کاریگەری لەسەر منداڵان دروست کردووە.