سیاسەت
-

بەرەو دەستوورێکی هەمەلایەنە... بەهێزکردنی ژنان و پاراستنی ڕۆڵیان لە بڕیاردانی سووریادا
چەسپاندنی مافەکانی ژنان لە دەستووری داهاتووی سووریادا هەنگاوێکی بنەڕەتییە بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامی دەستکەوتەکانی ژنانی سووریا و بەرزکردنەوەی بەشداری چالاکانەیان لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و پاراستنی کۆمەڵگە.
-

چالاکوانانی عێراق داوای کەمکردنەوەی گرژییەکان و دیالۆگ دەکەن
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تووشی پەرەسەندنی گرژییەکان و نوێبوونەوەی ململانێکان دەبن و ژنان قورسایی ئەو ئازارانە لە ئەستۆ دەگرن، دەنگی ژنانی عێراق دەلێن: نەبوونی سەقامگیری و چڕبوونەوەی ململانێکان ئازارەکانی ژنان گەورەتر دەکات.
-

ئەزموونی خۆبەڕێوبەری لە کانتۆنی جزیرە؛ نموونەیەکی دیموکراتیکی فرەنەتەوەیی و کولتووری
لە کانتۆنی جزیرە کە بەشێکە لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئەزموونی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی وەک نموونەیەکی وەستاوە کە ناوەندگەرایی ڕەتدەکاتەوە و کۆمەڵگە بەهێز دەکات بۆ ئەوەی بە ئازادی و دادپەروەرانە خۆی بەڕێوەببات.
-

بۆشایی نێودەوڵەتی لە سووریا؛ سندوقێکی پاندۆرا بۆ تاوانە بەکۆمەڵەکان کە هەڕەشە لە هاوڵاتیانی مەدەنی دەکەن
لەگەڵ بەردەوامی پێشێلکارییەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و نەبوونی هیچ مسۆگەرییەکی نێودەوڵەتیی ڕێگریکردن، نیگەرانییەکان لەوە زیاتر دەبن کە دۆخی ئێستا دەبێتە زەمینەی لەدایکبوون بۆ تاوانە بەکۆمەڵەکان کە هەڕەشە لە هاوڵاتیانی مەدەنی دەکەن.
-

سێ وەزارەت بۆ ژنانی یەمەن؛ ئایا ئەمە سەرەتای چنینەوەی بەرهەمی خەباتی ژنانە؟
لە ئەنجامی خەبات و تێکۆشانی ژنانی یەمەن کە داوای دەستڕاگەیشتن بە پۆستە بڕیاردەرەکان دەکەن، سێ ژن بۆ وەزارەتەکانی دەوڵەتی یەمەن دەستنیشانکراون. بەڵام ئەم ژمارەیە کەمتر لە ٣٠٪ی ئەو ڕێژەیە دەمێنێتەوە کە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بانگەشەیان بۆ دەکەن.
-

لەیلا موسا: ڕێگای سەقامگیری لە سووریا لە ڕێگەی پێکەوەییە نەک بەدەرکردن
هێشتا سووریا لە کاردانەوەی شەڕێکی درێژخایەن و ئاڵۆز دەرنەچووە کە سێبەرێکی سەختی بەسەر هەموو لایەنەکانی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووریدا خستووە.
-

"بەهێزکردنی ژنان هەڵبژاردەیەکی ستراتیژییە بۆ بونیادنانی سووریا"
ئەزموونی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خۆی وەک نموونەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی هەمەلایەنە جێگیر دەکات، کە لەسەر بنەمای هاوسەرۆکایەتی و ناناوەندی دیموکراتیک دامەزراوە.
-

مەترسی سەرهەڵدانەوەی داعش لە عێراق هەیەو ژنان ڕووبەڕووی بەئامانج گرتنیان دەبنەوە
کاردانەوەی نەرێنی و مەترسیداری سەرهەڵدانەوەی داعش لە عێراقدا هەستی پێدەکرێت و ژنان ترسیان هەیە لەوەی دووبارە بکرێنە ئامانج و باجەکەی بدەن.
-

ژنان لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا بە بڕیارداری دەستکەوتەکانیان دەپارێزن
ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕووبەڕووی قۆناغێکی گرنگ دەبنەوە کە پڕە لە ئاڵەنگاری سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئەمنی، هەوڵ دەدەن بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی لە ساڵانی ڕابردوودا بەدەستیان هێناوە و بەشداری چالاکانە بکەن.
-

"دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنان ئەگەر بە شێوەیەکی یاسایی نەپارێزرێن مەترسی لەسەرە"
نەبوونی دەقی یاسایی ڕوون و میکانیزمی پاراستن کاریگەر لە ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکراتیک "هەسەدە" و حکومەتی کاتی سووریا، هەڕەشە لە ڕۆڵی کارای ژنان دەکات لە پێگەی بڕیاردانی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا، ئەمەش پێویستی بە ڕێکاری یاسایی هەیە.
-

ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران؛ ٢٠ ڕۆژ لە پچڕانی ئینتەرنێت و نۆژەنکردنەوەی سنووردار
دوای زیاتر لە ٢٠ ڕۆژ بێدەنگی و پەکخستنی بەربڵاوی کەناڵە جیاوازەکانی پەیوەندیکردن، ئینتەرنێت گەڕاوەتەوە، هەرچەندە بە شێوەیەکی سنووردار و پچڕپچڕە، ئەم شێوازی پەیوەندیکردنە تا ئێستاش بە نادڵنیایی و نیگەرانکەر ماوەتەوە.
-

تێڕامان لە سەر ڕێگاکانی خۆڕاگری لە ئێران لە نێوان شەڕ و سەرکوتدا
ڵەژێر ڕۆشنایی گرژییە سەربازییەکان لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا، درێژەدان بە سەرکوتی ناوخۆیی، گرنگترین پرسیار دێتە ئاراوە، ڕێگای ڕاستەقینە و ڕەوشتیەکانی خۆڕاگری بۆ گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران چین و چۆن دەتوانرێت سووڕی ناڕەزایەتی و سەرکوت بشکێندرێت؟
-

دەلال خەلیل: ئەو ململانێیەی ئێستا بەرهەمی هەلومەرجە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانە
ئەو پێشێلکارییانەی بەرامبەر زیندوو و مردوو ئەنجام دەدرێن، مەترسییەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر ئاشتی مەدەنی و بەهاکانی ڕێزگرتن لە یەکتر و پێکەوە ژیانی مێژوویی نێوان چین و توێژە جیاوازەکانی کۆمەڵگە بەتایبەتی نێوان عەرەب و کورد دروست دەکات.
-

ڕەمزیە محەمەد: شەڕێکی سیستماتیک بۆ پووچەڵکردنەوەی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکرات بەڕێوەدەچێت
پەرەسەندنێکی بەردەوامی سەربازی کە ناسنامە و پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکاتە ئامانج، لە هەوڵێکی سیستماتیکیدایە بۆ پووچەڵکردنەوەی پڕۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک و تێکدانی بناغەکانی پێکەوەژیان و بێدەنگکردنی بانگەوازی ئاشتی.
-

دادوەر: بەرگریکردن لە خۆد و کەرامەت مافێکی شەرعییە کە یاسا نێودەوڵەتییەکان دەستەبەریان کردووە و دەستبەرداریان لێ ناکرێت
لە دیمەنێکدا کە ڕەنگدانەوەی ناشیرینترین لایەنەکانی شەڕی سەردەمییە، باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بوونەتە قۆناغێک بۆ پێشێلکارییە قورسەکان کە خەڵک پێش ژێرخانی دەکەنە ئامانج، ژنانیش پێش هەموو گروپێکی تر، لە هەوڵێکی ڕوون بۆ ملکەچکردنی تەواوی کۆمەڵگەیەک.
-

کورد لە ناو ململانێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا؛ سیاسەتێک کە چارەنووسی گەلێک دیاری دەکات
پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا نەک تەنها پرسی گەلێکە، بەڵکو بووەتە بەشێک لە یاریی سیاسی، کە دەوڵەتان و هێزە نێودەوڵەتییەکان وەک کارتێکی فشار بەکاریدەهێنن، بۆیە ئەگەر چارەسەرێکی سیاسی و دادپەروەرانە و پشتبەستوو بە مافی گەل نەهێنرێتە ئاراوە.
-

بێدەنگی لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دوو پێوەری مافەکانی مرۆڤ لە سیستەمی نێودەوڵەتیدا دەردەخات
ناڕەزایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گوزارشت لە قوڵایی سەرکوتی ناوخۆیی و تێکەڵبوونی بەرژەوەندییە نێودەوڵەتییەکان دەکات، لە کاتێکدا خەڵک لە نێوان توندوتیژی ڕژێم و بەکارهێنانی دەرەوەی وڵاتدا ماونەتەوە.
-

مەلاک عادل: هەڵاتنی زوبەیدی لە یەمەن دەرگا بەڕووی گۆڕانکارییە نادیارەکاندا دەکاتەوە
گۆڕەپانی یەمەن شایەتی گۆڕانکاری ئاڵۆزە کە ڕەهەندە ناوخۆیی و ناوچەییەکان لەیەکتردا تێکەڵ دەبن، شیکاران پێیان وایە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی باشوور تەنها دەربڕینێکی جەماوەری نین، بەڵکو ڕەنگدانەوەی ڕێکخستنە دەرەکییەکانن.
-

"شەهید کردنی ساکینە جانسز دانوستانێکی بەرژەوەندخوازی سیستەمی ئیمپڕیالیزمی فاشیزمە"
ویژدان نورەدین، پسپۆڕ لە مێژووی هاوچەرخ دەڵێت: شەهید ساراهەوێنی دروستبوونی هێزی خۆپاراستنی ژنان بوو، کە ئامانجی سەلماندن و بڕوابەخۆبوونی ژن بە بەرگریکردن لە خاک و پاراستنی ناسنامەو کەسێتی ژنی کورد بخاتەوە مێژوو.
-

"ئەوەی لە سووریا ڕوودەدات هەڕەشەی دووبارەبوونەوەی جینۆساید لە دژی هەموو پێکهاتەکان دەکات"
سوعاد حەسۆ، بەڕێوبەری ئەنجومەنی ژنانی ماڵی ئێزدی، حکومەتی کاتی سووریای بە تەواوی بەرپرسیار کرد لە پەرەسەندنی پێشێلکارییەکانی دژی عەلەوییەکان، دروزەکان و کریستیانییەکان، بەو پێیەی پشتگوێخستنی ئەم تاوانانە دەرگا بەڕووی کۆمەڵکوژی نوێدا دەکاتەوە.