ڕۆژانە
-

ڕوکەن ڤەژین: بە ڕاپەرینی ژنان پەرۆشبوون بۆ ئازادی بەرەوپێش چوو
ڕوکەن ڤەژین، لە کۆمیتەی پەروەردەی کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "کژار" تیشکی خستەسەر ڕاپەرینی "ژن، ژیان ، ئازادی" و وتی: ئەم گۆڕانکارییە پەرۆشی بۆ ئازادی ژنی بە هەڵوێستێکی ڕاپەرین بەرەو پێشەوە بردووە.
-

"لە سەدەی ٢١دا ژنانی ڕۆژنامەنووس مێژووی ژنان دەنووسنەوە"
ژنانی ڕۆژنامەنووس یادی ١٢٦ساڵەی ڕۆژنامەگەریی کوردییان پیرۆزکردو وتیان: پێویستە قەڵەم و کامێرای ڕۆژنامەنووسان بخرێتە خزمەتی بڵاوکردنەوەی ئایدۆلۆژیای ئازادیی ژنانەوە.
-

پۆلیس هێرشیان کردە سەر ستۆدیۆکانی ستێرک تیڤی و مەدیا هابەر
پۆلیسی بەلجیکا هێرشی کردە سەر ستۆدیۆکانی ستێرک تیڤی و مەدیا هابەر.
-

کارمەنەدانی چاپەمەنی ئازاد لە ئیستەنبوڵ و ئەنقەرە دەستگیرکران
ژمارەیەکی زۆر لە کارمەندانی چاپەمەنی ئازاد لە هێرشی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە ئیستەنبوڵ و ئەنقەرە دەستگیرکران.
-

لافاوێک بووە هۆی گیان لەدەستدانی ١١ کەس
باران بارین و لافاوێکی زۆر لە باشووری چین بووە هۆی چۆڵکردنی ماڵی هەزاران خێزان و گیان لەدەستدانی ١١ کەسی دیکە.
-

لە غەززە ژمارەی گیان لەدەستدان بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە
وەزارەتی تەندرووستی غەززە، بڵاویكردەوە لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٣٤ هەزار و ١٥١هاوڵاتیی غەزە كوژراون و ٧٧ هەزار ٨٤ كەسیش برینداربوون.
-

ئاگر لە کەمپی پەنابەران لە لوبنان کەوتەوە و زیانی بە دوای خۆیدا هێنا
سەرچاوە ئەمنییەکان پشتڕاستیان کردەوە کە ئاگرەکە لە کەمپی پەنابەرانی سووریا ڕوویداوە، هۆکارەکەی شۆرتی کارەبا بووە، هەروەها ڕەتیانکردووەتەوە کە ئاگرەکە دەستکرد بێت.
-

چالاکوانان و ڕۆشنبیران ناڕەزایەتیان دژی دانانی ئاڵای تورکیا دەربڕی
دوای ئەوەی تەیب ئەردۆغان بڕیاریدا سەردانی عێراق و هەولێر بکات و بۆ ئەو مەبەستەش پەدەکە ئاڵای دەوڵەتی داگیرکەری تورکیای لەسەر قەڵای هەولێر و شەقامەکان دانا، ئەمە بووە هۆی ئەوەی هاوڵاتیان ناڕەزایەتی دەرببڕن و ئەم هەڵوێستە بە هاوکاری داگیرکاری دادەنێن.
-

مەقبولە ئۆزەر دووبارە دەستگیر کرایەوە
مەقبولە ئۆزەر کە بەهۆی کێشەی تەندرووستییەوە بە بڕیاری دەزگای پزیشکی داد ئازاد کرابوو، لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە دووبارە زیندانی کرایەوە.
-

ژنێک بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لەدەستدا
مینێک کە پاشماوەی جەنگی نێوان ئێران و عێراق بووە، بە ژنێکی کورددا تەقیەوە و پاش گەیاندنى بە نەخۆشخانە ئەمڕۆ گیانی لە دەستداوە.
-

پێکهاتەکانی کورد و عەرەب و سریانی و ئەرمەنی دژی هێرشەکان داوای یەکگرتوویی دەکەن
گەلی شاری حەسەکە بە هەموو پێکهاتەکانی کورد، عەرەب، سریانی و ئەرمەنییەوە ڕێپێوانێکی گەورەیان ڕێکخست دژی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ سەر خاکی باشووری کوردستان.
-

بە پێشەنگایەکی دۆکیۆمێنتاری ساڵیادی ڕۆژنامەگەری کوردی بەرز ڕاگیرا
لە ١٢٦ەمین ساڵیادی ڕۆژنامەگەری کوردیدا پێشەنگایەکی دۆکیۆمێنتاری بۆ تابان گەرمیانی، ڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەدار کرایەوە و پانێڵێک بە ناونیشانی "ئاسایشی کۆمەڵگە لە سایەی میدیای نوێدا" پێشکەش کرا.
-

یەکێتی ڕاگەیاندنی ژنان ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی پیرۆز کرد
یەرەژە ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردی پیرۆزکرد و داوای لە ڕۆژنامەنووسان کرد، لە شوێنپێی شەهیدانی چاپەمەنی ئازاد بۆ ژیانێکی ئازاد تێبکۆشن.
-

کۆیە، بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی کوردییەوە پانێڵێک بەڕێوەچوو
پرۆفیسۆرێكی یاریدەدەر لە زانکۆی کۆیە باس لەوەدەکات، کە لە میدیای کوردییدا کەمترین تیشک دەخرێتەسەر كیشەی نەتەوەی كورد.
-

لە دەرسیم ٥ ژن دەستگیرکران
لە ناوچەی قسلەی ناوەندی دەرسیم، ٥ ژن، لەناویاندا تۆرون دیلزی تەمەن ٧١ ساڵ، لە هێرشی سەر ماڵاندا دەستگیرکران.
-

ڕوبار یوسف داوای هەڵوێست دژی دانانی ئاڵای تورکیا لەسەر قەڵای هەولێر دەکات
ڕووبار یوسف، چالاکوانی مەدەنی خەلکی شاری هەولێر لە دەرەوەی وڵات لە گرتە ڤێدیۆییەکدا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە سەردانی ئەردۆغان بۆ هەولێر دەربڕی و داوایکرد هەموو کەسێک هەڵوێستی هەبێت.
-

توندوتیژی دژ بە ڕۆژنامەنووسانی ژن ڕوو له زیادبوونه
بەڕێوەبەری توێژینەوە لە ناوەندی نێودەوڵەتی بۆ ڕۆژنامەنووسان "ICFJ" دەڵێت: جۆرەکانی هەڕەشە کە ڕووبەڕووی ژنانی ڕۆژنامەنووس دەبنەوە لە دیجیتاڵدا ڕوو لە زیادبوونە.
-

لەمساڵدا ٤٧٦ كەس لە دەریای ناوەڕاست بێسەروشوێن بوون
دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەرانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، لەمساڵدا ٤٧٦ كەس لەدەریای ناوەڕاست بێسەروشوێن بوون.
-

ژنان هەڵوێستی خۆیان دژی ئاڵای تورکیا لەسەر قەڵای هەولێر دەردەبڕن
شەوی ڕابردوو لە شاری هەولێر بۆ پێشوازی لە هاتنی تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان و عێراق، قەڵای هەولێر بە ڕەنگی سووری ئاڵای تورکیای خوێنڕێژ ڕەنگڕێژ کرا، ژنانیش کاردانەوەیان دژی ئەم کارە نیشاندا.
-

ڕۆشنبیری سلێمانی قەڵغانی ڕێزلێنانی بە هاوسەرۆكانی گەورە شارەوانی ئامەد بەخشی
ڕۆشنبیری سلێمانی قەڵغانی رێزلێنانی پایتەختی رۆشنبیری پێشكەش بە هاوسەرۆكانی گەورە شارەوانی ئامەد كرد.