نەخۆش و کارمەندانی تەندروستی ئامەد بەهۆی خواردنەوە ژەهراوی بوون

 لە فاکەڵتی پزیشکی زانکۆی دیجلەی ئامەد، زۆرێک لە نەخۆش و پەرستار و کارمەندانی تەندروستی بەهۆی نانی نیوەڕۆی ڕۆژی ١٧ی تەمووز، تووشی ژەهراویبوونی خۆراک بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

نیوەڕۆی دوێنێ ١٧ی تەمووز، لە فاکەڵتی پزیشکی زانکۆی دیجلەی ئامەد، بەهۆی خواردنی ژەمەکان زۆرێک لە نەخۆش و خزمەتکار و کارمەندانی تەندروستی ژەهراوی بوون.

 

خواردنی دوو هەزار کەس لە لایەن ئەڤشارلار یەمەکچیلیکەوە ئامادە کراوە، خواردنەکە ژەهراوی بووە و بەهۆیەوە کێشە بۆ گەدەیان دروست بووە.

 

 خەڵکێکی زۆر بەهۆی تێکچوونی گەدە چوونەتە بەشی فریاکەوتن، چارەسەری کارمەندانی تەندروستی و نەخۆش و چاودێران بەردەوامە.