بەهۆی تەقینەوە لە غەززە ژنان و منداڵان لە مەترسیدان

ئالا شەلح، پەروەردەکار و دەروونناس، هۆشداریدا لەوەی کە دەیان ژن لە ناوەندەکانی داڵدەداندا دەژین و بەهۆی تەقینەوەکان لە ناوچە جیاوازەکاندا مەترسییان لەسەرە.

ڕەفیف ئەسلیم

 

غەززە- لە سەرەتای شەڕی ئیسرائیل لە دژی غەززە، جگە لە ئۆپەراسیۆنە زەمینیەکان، تەنێک تەقەمەنی بەکارهێنراوە و لە ئەنجامدا ژمارەیەکی زۆر لە ژن و منداڵ گیانیان لەدەستداوە.

 

ئالا شەلح، پەروەردەکار و دەروونناس دەڵێت: بەهۆی تەقینەوەکان کە لە زۆر شوێن بڵاوبوونەتەوە، مەترسی بۆ منداڵان و ژنان زۆربووە، بەهۆی ئەمەوە زۆرێک لە خەڵکی سڤیل گیانیان لەدەستداوە، یاخود بووەتە هۆی ئەوەی ببنە خاوەن پێداویستی تایبەت، بەپێی توێژینەوە پزیشکییەکانی ئەم دواییە، دیاری کراوە کە ئەم تەقەمەنییانە دەتوانن زیانێکی بێ سنوور بە جەستەی مرۆڤ بگەیەنن، وەک شێرپەنجەی مەمک و لەباربردنی منداڵ.

 

"تەنانەت تەقەمەنی وەک یاری منداڵان هەیە"

ئالا شەلح باسی لە جۆرەکانی تەقەمەنی کرد و وتی: هەندێک تەقەمەنی سەوزە، ڕەنگی دار و چیمەنە، هەندێکیان لە ناوچەکەدا بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەهێنرێن، تەقەمەنی هەیە لە شێوەی یاری منداڵان، وەک تۆپ هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ئیسرائیل دەستیکردووە بە دروستکردنی تەقەمەنی وەکو سندوقی خۆراک بۆ کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی، چونکە خەڵکی غەززە ڕووبەڕووی برسێتییەکی توند بوونەتەوە هەر بۆیە ئەمە وەک تەڵەیەک بۆ هاوڵاتیان بەکاردەهێنێت.

 

"ژنانمان دەربارەی تەقەمەنییەکان و فریاگوزاری سەرەتایی هۆشیارکردەوە"

ئالا شەلح لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ژنان و منداڵەکانیان لەبارەی تەقەمەنی ئاگادارکردەوە بە هاوکاری سەنتەری 'بی هێڤ ڕێ' توانیمان دەیان ژن لە ناوەندەکانی داڵدەدان هۆشیار بکەینەوە، پێویستە لێکۆڵینەوە لە ژێر وێرانە بیناکان بوەستێنرێت چونکە مەترسی لەسەر ژیانی مرۆڤ هەیە، بەتایبەتی لە هەموو شوێنێک تەقەمەنی هەیە، جگە لە هۆشیارکردنەوەی خەڵک ڕاهێنانی فریاگوزاری سەرەتایی دەروونیش پێشکەشمان کرد بە هاوڵاتیان بە تایبەت بۆ یارمەتیدانی ئەو دایکانەی لە غەززە ڕووبەڕووی کێشە و گرفت بوونەتەوە.

 

"گرنگە ژنان هۆشیارییان دەربارەی تەقەمەنییەکان هەبێت"

غادە شلدان، یەکێک لە ئامادەبووان، ئاماژەی بەوەدا کە دانیشتنەکانی هۆشیاری زۆر گرنگن، بەتایبەتی بۆ ئەو ژنانەی لە کار و جوڵەدان بۆ باشترکردنی دۆخی ژیانیان، ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی گەمارۆ دراوە لە ماڵەکەیدا، بەبێ ئەوەی بتوانێت پێداویستییەکانی لەگەڵ خۆیدا ببات، هەڵاتووە ئەمەش وای لێکردووە بەدوای ئامرازەکاندا بگەڕێت بۆ یارمەتیدانی

 

غادە شلدان لە سنووری ڕۆژهەڵاتی کەرتی غەززە دەژی و ئەو زەویانەی بە ماڵەوە بەسترابووەوە بە ڕووەکی جۆراوجۆر چاندبوو، لەوانە سەوزە، زەیتون، نەعنا و ڕیحانە، ئەمەش وای لێکرد کە لە باچە بچووکەکانی ئەو شوێنەی لێی دەژی بە دوای سەوزە و ڕووکدا بگەڕێت بۆ ئەوەی خۆراکی لەو قەیرانی برسێتییەدا دەستبکەوێت، وتی: لە کاتی گەڕاندە تەقەمەنی جیاوازم بینیووە بۆیە ئەم هۆشیارکردنەوانە گرنگن بۆ ئەوەی بتوانینن جۆرە جیاوازەکان بدۆزینەوە و خۆمانیان لێ بەدوور بگرین.