"پێویستە هاوڵاتیانی ناوچەکە ئاگاداری پلانەکانی تورکیا بن"

سەلوە ئەحمەد، ئەندام و بەرپرسی لیژنەی کۆچ، دووپاتیکردەوە سیستمی نەتەوەی دیموکرات گونجاوترین چارەسەرە بۆ بنیادنانی سووریایەکی دیموکراتیک.

دەلال ڕەمەزان

 

حەسەکە- سەرۆک کۆماری تورکیا، تەیب ئەردۆغان، لەم دواییانەدا داوای لە بەشار ئەسەد، سەرۆکی حکومەتی دیمەشق کرد، گفتوگۆ لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان ئەنجام بدات، دەوڵەتی تورکیا هێشتا بەردەوامە لە هێرشە داگیرکارییەکانی بۆ سەر بەشێک لە شارەکانی ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و ئەو کۆبوونەوانەی کە ئەنجام دەدرێن لە بەرژەوەندی گەلدا نییە.، بەشێکی زۆرێک لە کۆبوونەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم دیدارانە سەبارەت بە دوژمنایەتی کورد دەبێت و بە ئامانجگرتنی دەستکەوتەکانی شۆڕشە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

 

"کۆچبەران ڕووبەڕووی چەندین سەختی دەبنەوە"

سەلوە ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی کۆچبەرانی سەرێکانی، وتی: لەو کاتەوەی سەرێکانی داگیرکراوە، ژنان و منداڵانی کۆچبەر بە بارودۆخی سەختدا تێدەپەڕن، کۆچبەران نەک هەر بەدەست سەختی ئابوورییەوە دەناڵێنن، بەڵکو ڕووبەڕووی نەخۆشی سەخت دەبنەوە، دوای ٤ ساڵ لە کۆچکردن، هەمان خێمە بەکاردەهێنن، نەگۆڕدراون و ڕێکخراوە مرۆییەکان چاویان لە دۆخی کۆچبەران نییە، کۆچبەرانی ئەو ناوچانەی دەوڵەتی تورکیا داگیری کردوون ڕووبەڕووی چەندین سەختی بوونەتەوە، بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانین حاڵەتی خۆکوشتن هەیە.

 

سەلوە ئەحمەد سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان دەوڵەتی تورکیا و سووریا وتی: دوای ئەوەی دەوڵەتی تورکیا زۆرێک لە شارەکانی سووریای وێران کرد و داگیریکردن و ئاوارەبوونی دانیشتوانی لێکەوتەوە، ئەردۆغان جارێکی دیکە دەیەوێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ سووریا بگەڕێنێتەوە دۆخی جارانی.

 

"پێویستە هاوڵاتیان ئاگاداری هەنگاوەکانی تورکیا بن و دژی خەبات بکەن"

لە درێژەی قسەکانیدا سەلوە ئەحمەد باسی لە دۆخی کۆچبەران کرد و ڕوونیکردەوە کۆچبەران ڕۆژانە ڕووبەڕووی ئەشکەنجە و لەناوبردنی موڵک و ماڵی خۆیان دەبنەوە، جگە لەوەش بەشێکی زۆر لە کۆچبەران دووردەخرێنەوە بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی عەفرین و ئیدلیب، تەنها بە ئامانجی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچە داگیرکراوەکان، وتیشی: پێویستە خەڵکی ناوچەکە ئاگاداری پلان و هەنگاوەکانی تورکیا بن، لەم دواییانەدا بینیمان کە خەڵک لە ناوچە داگیرکراوەکان چۆن هاتنە مەیدانەکان و داوای ئازادی خۆیان دەکرد، پێویستە بەو ئیرادەیەوە بەردەوام بن و خەبات بکەن.

 

"با هەموو خەڵک لە دەوری سیستەمی دیموکراسی میلەت یەکبگرن"

سەلوە ئەحمەد لە کۆتایدا ئاماژەی بەوەدا، خەڵکی سووریا لە ١٢ ساڵ لەمەوبەرەوە هاتوونەتە خوارەوە بۆ مەیدانەکان و داوای ئازادی خۆیان دەکەن و وتی: ڕاگەیاندنەکانی حکومەتی دیمەشق و داگیرکردنی دەوڵەتی تورکیا پشتگوێخستنی خواستی گەل نیشان دەدات، داوا لە هەموو خەڵکی ناوچەکە دەکەم کە سوریایەکی یەکسان و ڕەنگاو و ڕەنگ بنیاد بنێن، لە دەوری سیستەمی نەتەوەیی دیموکراتیک یەکبگرن و لە بەرامبەر سیاسەتەکانی ئەردۆغانی فاشیست بێدەنگ نەبن.