ژنێکی گەنج بەهۆی سووتاویەوە گیانی لەدەستدا

لە کەلار ژنێکی گەنجی تەمەن ١٦ ساڵ، دوای ٢٤ کاتژمێر لە سووتانی، بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەست دا.

ناوەندی هەواڵ

 

شەوی ١٥ی تەمووز، ژنێکی گەنجی تەمەن ١٦ ساڵان بەهۆی سووتاوی جەستەیەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار.

 

ژنە گەنجەکە ناوی 'هـ.ئ.م'ە دانیشتوی گەڕەکی شەهیدانە و خوێندکاری ئامادەیی بووە، بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتاویەکەوە لە دوای ئەنجامدانی چارەسەری سەرەتایی لە نەخۆشخانەکە ڕەوانەی شاری سلێمانی کراوە.

 

ڕزگار لەتیف، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار ئاماژەی بەوەکرد، لە دوای ناردی ژنەکە بۆ سلێمانی پێیان ڕاگەیەندراوە کە بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتاویەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.

 

بەپێی سەرچاوەیەکی نادیار، ئاماژەی بەوەکردووە خێزانەکەی وتوویانە خۆی سووتاندووە.