ڕۆژانە
-

شەشەمین پێشبڕکێی "دێنیز فیرات" بۆ فۆتۆگرافی، چیرۆک و هۆنراوە دەستیپێکرد
داواکاری بۆ پێشبڕکێی فۆتۆگرافی و چیرۆک و شیعری شەهید دەنیز فیرات لە مەخموور دەستیپێکردووە، داواکاریش تا مانگی حوزەیرانی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
-

بە چاندنی نەمام و ئازادکردنی باڵندە ڕۆژی ژینگەی کوردستان بەڕێوەچوو
ڕێکخراوی ژینگە پارێزی بازیان، لەپارکی هەواری شار بە ئازادکردنی ٥٠٠ باڵندە و چاندنی نەمام یادی ڕۆژی ژینگەیان کردەوە.
-

یەکیەتی ژنانی سودان داوای کۆتایی هێنان بە ململانێکان دەکات
یەکیەتیی ژنان خوازیاری پێکهێنانی گەورەترین بەرەی مەدەنی فراوان و بنچینەین کە هەموو هێزە نیشتمانی، دیموکراسی و شۆڕشگێڕەکان لەخۆ بگرێت لە پێناو کۆتاییهێنان بە شەڕ و بەدیهێنانی ئاشتییەکی هەمەلایەنە و بەردەوام لە سودان.
-

کۆسۆڤۆ ئەمساڵ مەدالیای ئازایەتی دەبەخشێت بە ژنانی ئەفغانستان
مەدالیای ئازایەتی لە سەرۆکایەتی کۆسۆڤۆ لە ساڵی ٢٠٢٤ لە میانەی مەراسیمێکدا لە ژێر ناوی "کۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ ژنان، ئاشتی و ئاسایش" بە ژنانی ئەفغانستان بەخشرا.
-

یەک ملیۆن هێکتار لە دارستانەکانی ئێران لەناوچوون
لە سەرەتای دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامییەوە یەک ملیۆن هێکتار لە دارستانەکانی ئێران لەناوچوون.
-

لە ڕۆژی ژینگەی کوردستاندا نەمام و تورەکەی خام دابەشکرا
لە ڕۆژی ژینگەی کوردستاندا، ڕێکخراوی نوێ بۆ پاراستنی ژینگە و مافەکانی ژنان هەڵمەتێکی چوار هەفتەیی ڕاگەیاند و نهمام و تورهكهی خامیان بەسهر هاوڵاتیاندا دابهشكرد.
-

"هیچ بڕیارێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێم نییە"
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆى هەڵبژاردنەكانی عێراق، ڕایگەیاند هیچ بڕیارێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان نییە.
-

دۆسیەی ٦ ڕۆژنامەنووسی ژن دواخرا
دانیشتنی دووەمی ئەو ٦ ژنە ڕۆژنامەنووسەی کە بەهۆی چالاکییە پاڵپشتییەکانیان بۆ کارمەندانی چاپەمەنی ئازاد لە دادگاییکردندان، دواخرا.
-

نەسرین ستودە: ئێمە بە هیچ ناوێکەوە شەڕمان ناوێت
نەسرین ستودە، پارێزەر و چالاکوانی مافی مرۆڤ، سەبارەت بە دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرژیی نێوان وڵاتانی ئێران و ئیسرائیل وتی: وەک ئێرانییەک نامانەوێت وەڵامی ئەو کارە نایاساییەی حکومەتێک، لەگەڵ کردەوەی نایاسایی هەڵدانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بدەینەوە.
-

لە پاکستان بەهۆی ڕۆچوونی زەوی و هەورە بروسکەوە ٤١ کەس گیانیان لەدەستدا
لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ و ڕۆچوونی زەوی و ڕەشەبا و هەورە بروسکەوە لە پاکستان، لانیکەم ٤١ کەس گیانیان لەدەستداوە.
-

٩١ ڕێکخراو و کەسایەتی بۆ دۆخی ئیمڕاڵی نامەیان بۆ سی پی تی نارد
لە نامەیەکدا ٩١ دامەزراوە و کەسایەتی پشتیوانییان لە هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان" کرد و داوایان لە ئالان میچێڵ، سەرۆکی سی پی تی کرد بەشداری بزووتنەوەی دژ بە گۆشەگیری بکات و شاندێک بۆ ئیمرالی بنێرێت.
-

ئیسرائیل لە مانگی ئاداردا ٦ ڕۆژنامەنووسی کوشتووە
سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی فەلەستین ڕایگەیاند کە لە مانگی ئاداردا ٦ ڕۆژنامەنووس گیانیان لەدەستداوە و ٩ ڕۆژنامەنووس لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان بریندار بوون.
-

ئامەد ئامادەکاری دەکات بۆ یەکخستنەوەی ناسنامە و بوونی خۆی بە هونەر
شانۆکارانی کورد ئامادەکاری دەکەن بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ خۆشەویستانی هونەر و زمان و کولتوور لە فێستیڤاڵی ١٨ی نیسان.
-

لە عومان ١٢ کەس بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستدا
لە عومان بەهۆی لافاوەوە لانیکەم ١٢ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە ٩یان خوێندکارن.
-

داواکرا سی پی تی بچێتە ئیمراڵی و زانیاری نوێ ڕابگەیەنێت
بە ئامانجی هەڵگرتنی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی، کوردان لەبەردەم کۆنسەی ئەوروپا لە ستراسبۆرگ کۆبوونەوە.
-

DİB: هەڵوێست دژی نادادپەروەری پێویستە
یەکێتی بۆ دیموکراسی DİB داوای لە خەڵکی دژی دڕندەیی داعش و ڕێکخراو و لایەنە سیاسییەکان کرد، بەر لە دانیشتنی دۆسیەی کۆبانێ هەڵوێستی ڕوون و ڕوون لە دژی ئەم نادادپەروەرییە ئاشکرا نیشان بدەن.
-

ژنان لە هێرشەکەی ئوسترالیا کرانە ئامانج
لە ناوەندێکی بازرگانی لە شاری سیدنی، کە هێرش کرا ٥ کەسیان ژن بوون و ٦ کەسیش کوژراون.
-

داواکاری گشتی دادگای باڵا ویستویەتی داواکاری دەنیز پۆیراز ڕەت بکرێتەوە
سەرۆکی داواکاری گشتی لە دادگای باڵا داوای ڕەتکردنەوەی ئەو داواکارییەی کرد بە بیانووی ئەوەی هیچ لێکۆڵینەوەیەکی کارا لە دۆسیەی دەنیز پۆیرازدا نییە و هیچ بەڵگەیەک کۆنەکراوەتەوە
-

لە غەززە ژنێک بەهۆی گولەی سەربازانی ئیسرائیلەوە گیانی لەدەستدا
هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بۆ ١٩٢هەمین ڕۆژ بەردەوامە، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر دەیان کەس کە دەیانویست لە باشووری غەززەوە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی باکوور، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ژنێک گیانی لەدەستدا.
-

ئامینە شەنیاشار: بەهۆی ترسەوە دەرگاکان کلیل دەدەین
ئامینە شەنیاشار، کە لە بەردەم وەزارەتی دادی تورکیا چاوەڕێی بەدەستهێنانی دادپەروەرییە، درێژە بە چاودێری داد دەدات و دەڵێت: چاوەڕێ دەکەم تا دادپەروەری بەدەست دەهێنم.