ڕۆژانە
-

ئاگر لە کامپی شاریای ئاوارە ئێزدییەکان لە شاری دھۆک کەوتەوە
شەوی ڕابردوو ئاگر لە کامپی شاریی ئاوارەکانی ئێزدی لە شاری دھۆک کەوتەوە، لە ئەنجامی ئاگرەکەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، بەڵام چادری ئاوارەکان سووتاون و زیانی ماددی بەرکەوتووە.
-

"داگیرکەران بە خەونەکانیان ناگەن"
ژنانی کۆچبەری عەفرین لە ناوچەی تل رەفعەت ڕایانگەیاند کە هەمیشە ئاڵای سەرکەوتن لە دژی لەشکرکێشی و هێرشەکان هەڵدەکەن و ئەو داگیرکەرانە ناگەنە خەونەکانیان.
-

فێستیڤاڵی فیلمی ژنانی ئەسوان بە دابەشکردنی خەڵات کۆتایی هات
فێستیڤاڵی فیلمی ژنانی ئەسوان بە دابەشکردنی چەندین خەڵات بەسەر ئەو فیلمانەی کە لە چەندین بەشدا نمایشکران، کۆتایی بە چالاکییەکانی هێنا.
-

خەڵاتی یەکسانی بە کارین ملۆدۆخ بەخشرا
خەڵاتی یەکسانی بەخشرایە کارین مۆلدۆخ، کە سەرپەرشتیاری ڕێكخراوی هاوكاری ئەڵمانیە.
-

بانگەوازی بەشداریکردن بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانی سەر ڕۆژنامەوانی کوردی دەکرێت
KCDK-E وTJK-E، داوایان لە کۆمەڵگەی کورد لە ئەوروپا کرد بەشداری لەو ناڕەزایەتیانەدا بکەن کە لە ٧ی نیسان بەڕێوەدەچێت، بۆ ئیدانەکردنی هەڵکوتانە سەر کەناڵە تەلەفزیۆنییەکانی ستێرک و مەدیا خەبەر.
-

گەنجێکی بیست ساڵان دەستدرێژی کردە سەر کچێکی منداڵ و کۆتایی بە ژیانی هێنا
منداڵێکی خێزانێکی ئاوارەی سودانی لە میسر ڕفێندرا، لەلایەن ئەو کەسەی ڕفاندویەتی دەستدرێژی کرایە سەر و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
-

ژمارەی گیان لەدەستدانی غەززە گەیشتە ٣٤ هەزار و ٣٠٥ كەس
لە دەستپێكی شەڕەوە تا ئێستا ٣٤ هەزار و ٣٠٥ هاوڵاتیی غەززە كوژراون و ٧٧ هەزار ٢٩٣ كەسیش برینداربوون.
-

ملیۆنان کەس لە جیهاندا لە بوونی برسێتییەکی توندا دەژین
بە پێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە سەرانسەری جیهاندا برسێتی گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار و بەجۆرێک زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن کەس بەدەست خراپی دۆخی خۆراکەوە دەناڵێنن.
-

بەهۆی گەرماوە لە چوار مانگدا ٣٠ کەس لە تایلاند گیانیان لەدەستداوە
پلەی گەرما لە تایلاند لە ٥٠ پلە نزیک دەبێتەوە و لەماوەی چوار مانگی ئەمساڵدا ٣٠ کەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.
-

سی پی تی: گۆشەگیری ئیمرالی بابەتێکە کە گرنگی پێ دەدەین
هیو چێتویند، سکرتێری کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە ڕایگەیاند، ئەوان لە نزیکەوە چاودێری گۆشەگیری ئیمرالی دەکەن و هەفتەی ڕابردوو لەگەڵ پارێزەرانی عەبدوڵا ئۆجالان کۆبوونەتەوە.
-

لە کەرکوک ژنێک لە لایەن کوڕەکەیەوە کوژرا
لە گوندی تەرکەلان لە کەرکوک، ژنێک لەلایەن کوڕەکەی بە چەک لە ماڵەکەی خۆیاندا کوژراو پۆلیسیش لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.
-

عێراق لە رووی ئەندامانی خێزانەوە لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان لە ڕیزبەندی شەشەمدایە
ناوەندی سەرژمێریی جیهانیی ئاشکرایدەکات، عێراق لە سەر ئاستی وڵاتانی جیهان لە ڕیزبەندی شەشەم و لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لە ڕیزبەندی دووەمدایە لە رووی زۆریی ژمارەی ئەندامی خێزان.
-

ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس سێ ڕۆژە دەستبەسەرن
ئەو ڕۆژنامەنووسانەی لە هێرشەکانی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا دەستبەسەرکران، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ ٢٥ی نیسان وتەیان لیوەربگیرێت.
-

ئامینە شەنیاشار: بەسە نادادپەروەری، من شایەنی ئەوە نیم مافەکانم بەدەست بهێنم؟
“کوڕەکەمیان کوشت، خێزانەکەمیان کوشت، بەسە نادادپەروەری” بەم قسانە ئامینە شەنیاشار دووپاتی کردەوە کە بەردەوام دەبێت لە ناڕەزایەتییەکەی تا دادپەروەری بەدەست دێت.
-

تەندروستی جیهانی: ڤاکسینی دژی سورێژە ژیانی ٦٠٪ی منداڵانی ڕزگار کردووە
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرایدەکات، لە ٥٠ ساڵی ڕابردوودا، هەڵمەتی کوتان ژیانی ۱٥٤ ملیۆن منداڵی ڕزگارکردووە و کۆرپەکان زۆرترین سوودیان لێ بینیوە.
-

کچێکی کورد لە بەلەمە نقومبووەکەی کەنداوی ئینگلیزدا خنکا
بەپێی بەدواداچوونەکان یەکێک لەو سەرنشینانەی کە لە ئەنجامی نقومبوونی بەلەمەکەیان خنکاوە، ژیلان محەمەد حەمە ئەمینی ٢٤ ساڵە، کە خەڵکی شاری قەڵادزێ یه.
-

کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی حەسەکە ڕاگەیەندرا
کۆنگرە ستار لە شاری حەسەکە لە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرەتایی بۆ کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی شارەکە ڕاگەیاند.
-

دەوڵەتی تورکیا سنوری پارێزگای هەولێر بۆردوومان دەکات
ناوچەی برادۆستی سەر بە پارێزگای هەولێر لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە بۆردوومان کرا.
-

نانەواخانەی ژنان لە عەفرین و شەهبا بووەتە سەرچاوەی ژیان
لە شەهبا، نانەواخانەی ژنانی عەفرین و شەهبا کە لەلایەن نووسینگەی هاوکاری عەفرین-شەهبا کراوەتەوە، بووەتە سەرچاوەی ژیانی کۆچبەرانی عەفرین.
-

عەزیزە گەراف: دەبێت لێپرسینەوە لە داعش و دەوڵەتی تورک بکرێت
عەزیزە گەرافی تەمەن ٥١ ساڵ کە لە هێرشەکانی داعشدا ژیاو کچە دووگیانەکەی گیانی لەدەستدا، هەروەها لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیشدا ژیاوەو وتی: پێویستە داعش و دەوڵەتی تورکیا بەرپرسیار بکرێن.