لە بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دوو ژنی گەنج کوژران

٧ هاوڵاتیی فەڵەستینی لە نێویاندا دوو ژنی گەنج لە هێرشی ئاسمانی بۆ سەر ماڵەکانی ناوەڕاستی شاری غەززە کوژران.

ناوەندی هەواڵ

 

هێزەکانی ئیسرائیل هێرشە ئاسمانییەکانیان بۆ سەر کەرتی غەززە چڕکردەوە و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥٢ کەس کوژراون کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون.

 

ئاژانسی هەواڵی فەڵەستینی ڕایگەیاند کە پێنج فەڵەستینی و دوو ژنی گەنجی دیکەش برینداربوون، ئاماژەی بەوەدا کە هێزەکانی ئیسرائیل ماڵێکیان لە دەوروبەری ئەو ناوچەیە لە گۆڕەپانی فەڵەستین لە ناوەندی شاری غەززە کردووەتە ئامانج کە بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی دوو ژنی گەنج.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، چوار منداڵ گەیشتوونەتە نەخۆشخانەی عەودە لە کامپی نوسیرات لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە، دوای ئەوەی هێزەکانی ئیسرائیل شوقەیەکی نیشتەجێبوونیان لە تاوەری یەکێتی لە نوسیرات کردە ئامانج، کە بووەتە هۆی برینداربوونیان، ئاماژەی بەوەشکردووە، پێنج هاووڵاتی کوژراون و کەسانی دیکەش برینداربوون.

 

دوێنێ، نۆ فەلەستینی بە بۆردوومانەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکانی ناوەڕاستی غەززە گیانیان لەدەستداوە و لە شاری ڕەفەحیش تانکەکانی ئیسرائیل بەر لە کشانەوە هێرشیان لە باکووری ئەو شارە ئەنجامدا، ئەمەش شێوازێکە کە هێزەکانی ئیسرائیل بەکاری هێنا، پێش ئەوەی دەستدرێژی قووڵتر ئەنجام بدەن.

 

لیژنەی نێودەوڵەتی خاچی سوور ڕایگەیاند، بەهۆی بۆردوومانەکەی ئیسرائیلەوە، کە بەهۆی بۆردوومانەکەی ئیسرائیلەوە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان گیانیان لەدەستدا.