ڕۆژانە
-

تەندروستی جیهانی: ڤاکسینی دژی سورێژە ژیانی ٦٠٪ی منداڵانی ڕزگار کردووە
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاشکرایدەکات، لە ٥٠ ساڵی ڕابردوودا، هەڵمەتی کوتان ژیانی ۱٥٤ ملیۆن منداڵی ڕزگارکردووە و کۆرپەکان زۆرترین سوودیان لێ بینیوە.
-

کچێکی کورد لە بەلەمە نقومبووەکەی کەنداوی ئینگلیزدا خنکا
بەپێی بەدواداچوونەکان یەکێک لەو سەرنشینانەی کە لە ئەنجامی نقومبوونی بەلەمەکەیان خنکاوە، ژیلان محەمەد حەمە ئەمینی ٢٤ ساڵە، کە خەڵکی شاری قەڵادزێ یه.
-

کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی حەسەکە ڕاگەیەندرا
کۆنگرە ستار لە شاری حەسەکە لە هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامی هەڵبژاردنی سەرەتایی بۆ کاندیدی هاوسەرۆکی شارەوانی شارەکە ڕاگەیاند.
-

دەوڵەتی تورکیا سنوری پارێزگای هەولێر بۆردوومان دەکات
ناوچەی برادۆستی سەر بە پارێزگای هەولێر لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە بۆردوومان کرا.
-

نانەواخانەی ژنان لە عەفرین و شەهبا بووەتە سەرچاوەی ژیان
لە شەهبا، نانەواخانەی ژنانی عەفرین و شەهبا کە لەلایەن نووسینگەی هاوکاری عەفرین-شەهبا کراوەتەوە، بووەتە سەرچاوەی ژیانی کۆچبەرانی عەفرین.
-

عەزیزە گەراف: دەبێت لێپرسینەوە لە داعش و دەوڵەتی تورک بکرێت
عەزیزە گەرافی تەمەن ٥١ ساڵ کە لە هێرشەکانی داعشدا ژیاو کچە دووگیانەکەی گیانی لەدەستدا، هەروەها لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیشدا ژیاوەو وتی: پێویستە داعش و دەوڵەتی تورکیا بەرپرسیار بکرێن.
-

ماڵپەڕێکی نوێ بۆ خوێندن بە شێووەی ئۆنڵاین لە ئەفغانستان کرایەوە
پرۆفیسۆر و جێگری سەرۆکی کاروباری ئەکادیمی لە زانکۆی ئەمریکی لە ئەفغانستان، ڤیکتۆریا سی فونتان، ماڵپەڕێکی نوێی بە ناوی "هاوپەیمانی بۆ پەروەردەی ژنان لە ئەفغانستان" کردەوە، کە ڕێگەی پێدەدات بە شێوەی ئۆنلاین بخوێنن.
-

١٩کۆچبەر لە کەناراوەکانی شاری سفاکس گیانیان لەدەستدا
تا ئێستا ئۆپەراسیۆنەکانی کۆچبەری نایاسایی لە تونس بەردەوامە، کە لەم دواییانەدا بووە هۆی ئەوەی ١٩ کۆچبەر لەکاتی پەڕینەوەیان گیان لەدەست بدەن.
-

دەستگیرکردنی مەقبولە ئۆزەر ناڕەزایەتی لێکەوتەوە
ناڕەزایەتی لەسەر دەستگیرکردنی مەقبولە ئۆزەر لە ئیلیح و سیرت دەربڕا و دەستبەجێ داوای ئازادکردنی ئەو ژنە تەمەن ٨٣ ساڵەیان کرد.
-

یونیسێف: تەقینەوە بە ڕێژەی ٪٤٩.٨ دەبێتە هۆی گیان لەدەستدانی منداڵان
یونیسێف ڕایگەیاند، ٪٤٩.٨ی گیان لەدەستدان و برینداربوونی منداڵان لە نێوان ساڵانی ٢٠١٨ بۆ ٢٠٢٢ بەهۆی تەقینەوە بووە.
-

سیمینارێک دەربارەی "پەروەردەی نەوجەوانان" بەڕێوەچوو
سەنتەری ڕۆشنبیری سەرا، سیمینارێکی تایبەت بە پەروەردەی نەوجەوانان، بۆ مامۆستا گەشاو عەبدولقادر ڕێکخست.
-

"توركیا دۆخی مافەکانى مرۆڤی لە هەرێمى کوردستان خراپکردووە"
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕەخنەی توند لە دۆخی مافی مرۆڤ و ئازادی ڕۆژنامەگەری و بیروڕا دەگرێت، دەشڵێت: دۆخی ئازادیی بنەڕەتی و مەدەنییەكان لە هەرێمی كوردستان و عێراق زۆر خراپتربوون.
-

لە دژی هێرشکردنە سەر میدیاى ئازاد هەڵمەتی واژۆ کۆکردنەوە دەستیپێکرد
یەکێتی ڕۆژنامەوانی ئازاد هەڵمەتێکی واژۆ کۆکردنەوەى لە دژی هێرشکردنە سەر کەناڵی ستێرک تیڤی و تەلەفزیۆنی مەدیا خەبەر دەستپێکرد، وا بڕیارە واژۆکان پێشکەش بە ڕێکخرا و دەزگاکانی ڕاگەیاندنی نێودەوڵەتی بکرێت.
-

کۆردیناسیۆنی کەژەکە: پلانی نوێی تەسفیەکردن بەڕێوە دەچێت
کۆردیناسیۆنی کەژەکە، ڕایگەیاندووە کە دەوڵەتی تورک پرۆسەیەکی نوێی قڕکردن و لەناوبردنی لە دژی گەلی کورد دەستپێکردووە، "هێرشەکان لە تورکیا و ئەوروپا بۆ سەر خەباتکاران و شۆڕشگێڕان، هێرشی ناتۆیە.
-

پیرۆزبایی "ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی" هۆکاری دەستبەسەرکردنەکە بوو
ماوەی دەستبەسەرکردنی ٩ ڕۆژنامەنووسی زیندانیکراو بۆ ٢٤ کاتژمێر درێژکرایەوە، کاری پیشەیی ئەوان بە تاوان هەژمار کرا و پیرۆزبایی "ڕۆژی ڕۆژنامەگەری کوردی" وەک هۆکارێک بۆ دەستبەسەرکردن هەژمار کرا.
-

ژنێکی گەنج بە هۆکارێکی نادیار لەسەر پردێک کەوتە خوارەوە
ژنێکی گەنج لەسەر پردی “خاڵە شیهاب” نزیک فاملی مۆڵ لە شاری سلێمانی کەوتە خوارەوە و هۆکاری کەوتنە خوارەوەکەی نەزانراوە، بەپێی زانیارییەکان تا ئێستا لە ژیاندایە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.
-

٨٢٣ هەزار و ١٧٩ خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان
ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتێکدا خستیەڕوو، کە ٨٢٣ هەزار و ١٧٩ خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان لە عێراق.
-

داوای لێکۆڵینەوە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی کەرتی غەززە دەکرێت
نووسینگەی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان داوای لێكۆڵینەوەیەكی نێودەوڵەتی لە گۆڕە بەكۆمەڵەكانی هەردوو نەخۆشخانەی شیفا و ناسر كە دوو گەورەترین كۆمەڵگەی پزیشكین لە كەرتی غەززە، دەکات.
-

لە کۆی ٥ ژنی دەستبەسەرکراوی دەرسیم دوو ژنیان دەستگیرکران
لە هێرشی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا ٥ ژن لە دەرسیم دەستبەسەرکران، دوو ژنیان دەستگیرکران.
-

"هێرشی سەر ستێرک تیڤی و میدیا هابەر پلانگێڕی داگیرکارییە"
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕۆژنامەنووسان هێرشی پۆلیسی بەلجیکایان بۆ سەر تەلەفزیۆنەکانی ستێرک تیڤی و میدیا هابەریان شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند، "وەک ڕۆژنامەنووسانی ئازاد ئەم هێرشانە بە پلانگێڕی داگیرکار دەزانین".