ڕۆژانە
-

کەژەکە داوای چڕکردنەوەی خەبات لە دژی لەسێدارەدانی چالاکوانانی ژن دەکات
چالاکوانانی مافەکانی ژنان پەخشان عەزیزی، لە ٢٣ی تەمووز و شەریفە محەمەدی لە ٤ی تەمووزدا سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنرا، کەژەکەش داوای چڕکردنەوەی خەبات دەکات.
-

لە دهۆکەوە ٢٠٠ خێزانی دیکە گەڕێندرانەوە بۆ شەنگال
ڕێکخراوی 'ئای یو ئێم' پاش ١٠ ساڵ، ناوی نزیکەی ٢٠٠ خێزانی ئاوارەی کامپی شاریای لە دهۆک تۆمار کردووە، کە دەیانگەڕێنێتەوە بۆ شەنگال.
-

شوێنپەنجەی هیوای هەمووان لەسەر وێنەیەک دەنەخشێنرێت
ژنان و منداڵانی مەخموور بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە شوێن پەنجەی خۆیان لەسەر وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کێشا، ئەو منداڵانەی باڵایان نەدەگەیشتە تابلۆکە، خۆیان فڕێ دەدایە باوەشی دایکیان و پەنجەمۆریان لەسەر وێنەکە دادەنا.
-

ژنانی ئیدلب دوای دیپۆرتکردنەوەی کەسوکارەکانیان لە تورکیا ڕووبەڕووی ئاستەنگی نوێ بوونەتەوە
زۆرێک لەو ژنانەی پشت بە هاوژین و منداڵەکانیان دەبەستن کە لە تورکیا کار دەکەن، دوای دیپۆرتکردنەوەیان بۆ ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە دەستەبەرکردنی نانی ڕۆژانەیان ڕووبەڕووی ئاستەنگی زۆر بوونەتەوە.
-

بەربەستەکان ناناسێت و کار بۆ پاڵپشتی ئەو کەسانە دەکات کە خاوەن پێداویستی تایبەتن
گوڵناز ئیبراهیم لە قامیشلۆ کە خاوەن پێداویستی تایبەتە، چیرۆکی خەباتی خۆی گێڕایەوەو وتی: مرۆڤەکان باڵیان هەیە بۆ ئەوەی بفڕن بۆ سەرکەوتن، دەرفەت بۆ بەهرەکانیان دروست بکەن.
-

"پەدەکە ڕێگە بۆ داگیرکردنی کوردستان دەکاتەوە"
شازیە ئیبراهیم، ئەندامی دادپەروەری کۆمەڵایەتی عەفرین-شەهبا باسی له هاوکارییەکانی پەدەکە بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک کرد و وتی: به هاوکارییەکانی پەدەکە ڕێگه بۆ داگیرکردنی کوردستان دەکرێتەوە.
-

عەفرین، ٢٥ هەزار دار لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە سوتێندرا
ئاگرێکی فراوان لە دارستانەکانی چەند گوندێکی سنووری کانتۆنی عەفرین کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە ٢٥ هەزار داری بەرهەمدار سووتاون، دانیشتووانی گوندەکان پشتڕاستیان کردووەتەوە، کە ئاگرەکە لەلایەن چەتەکانی دەوڵەت تورکەوە کراوەتەوە.
-

ژمارەی ئەو کەسانەی لە غەززە گیانیان لەدەستداوە بووە ٣٩ هەزار و ١٤٥ کەس
لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە ماوەی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا ٥٦١ فەلەستینی گیانیان لەدەستدا، ژمارەی ئەو کەسانەی لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە گیانیان لەدەستداوە بووە ٣٩ هەزار و ١٤٥ کەس.
-

سێیەمین کۆنفرانسی ژنانی عێراق بەڕێوەدەچێت
٢٥ی تەمووز سێهەمین کۆنفرانسی ژنانی عێراقی تایبەت بە قڕکردنی ژنان "ژنانی ئێزیدی" بە بەشداری زۆرێک لە ژنانی شارەکانی عێراق لە بەغدا بەڕێوەدەچێت.
-

لە ئەفغانستان زیاتر لە ٢٠ کەس بەهۆی نەخۆشی سورێژە گیانیان لەدەستدا
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی گیانلەدەستدانی زیاتر لە ٢٠ کەسی تووشبوو بە نەخۆشی سورێژەی لە ئەفغانستان ڕاگەیاند.
-

گەلی کۆبانێ دژی گۆشەگیری ئیمڕالی چوونە سەر شەقام
دانیشتووانی کۆبانێ دژی گۆشەگیرکردنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و نوێکردنەوەی سزاکان ڕێپێوانیان کرد، لە ڕێپێوانەکەدا پشتڕاستکرایەوە کە خەبات بۆ شکاندنی سیستمی ئیمرالی بەردەوام دەبێت.
-

کۆنگرەی ستار: لە بەرامبەر سیاسەتی دوژمنایەتی دژی گەل و ژنان بێدەنگ نابین
کۆنگرەی ستار بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی دژی هێرشەکانی داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان و هاوکاری پەدەکەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە بەرامبەر سیاسەتی دوژمنایەتی دژی گەل و ژنان کە گەل دابەش دەکات و دەکوژێت، بێدەنگ نابین.
-

لە سودان ٢٣ ملیۆن کەس دەستیان بە خۆراکی پێویست ناگات
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە ٢٣ ملیۆن کەس لە سودان ناتوانن خۆراکی پێویستیان دەست بکەوێت و ٧٥٠ هەزار کەسیش ڕووبەڕووی برسێتی بوونەتەوە.
-

لوسی کاستێت کاندیدی سەرۆک وەزیرانی بەرەی گەلی نوێیە
لە فەرەنسا، بەرەی گەلی نوێ لە بەیاننامە هاوبەشەکەیاندا ڕایگەیاند، بە کاندیدبوونی لوسی کاستێتس دەچنە هەڵبژاردن، کە بو تێکۆشان لە دژی تاوانە داراییەکان هاتە پێشەوە.
-

هاوسەرۆکی شارەوانی دەرسیم: فێستیڤاڵەکەمان گوزارشت لە گەڕانەوەی خود دەکات
سبەینێ ٢٢ەمین فێستیڤاڵی ڕۆشنبیری و سروشت مونزور دەست پێدەکات، بیرسەن ئۆرهان، هاوسەرۆکی شارەوانی دەرسیم، ئاماژەی بەوەدا کە فێستیڤاڵەکە بە "گەڕانەوە بۆ خودی مرۆڤ" پێناسە دەکرێت.
-

"٢١ی تەمووزی ئەمساڵ گەرمترین ڕۆژی ساڵ بووە"
دەزگای چاودێریی گۆڕانی کەشوهەوای کۆپەرنیکۆسی یەکێتی ئەوروپا رایگەیاند، ڕۆژی ٢١ی تەمووزی ئەمساڵ گەرمترین ڕۆژی ساڵ بووە.
-

دهۆک، لە کۆمەڵگەی مسێریك ژنێک کوژرا
شەوی ڕابردوو لە شارۆچکەی سێمێل ژنێک لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژرا.
-

پەخشان عەزیزی سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا
پەخشان عەزیزی، ڕۆژنامەنووس و چالاکوان و زیندانی سیاسیی کورد لە زیندانی ئەڤێن کە لەم دواییانەدا لە مافی پەیوەندیی تەلەفۆنی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کرابوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕژێمی ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی "بەغی" سزای سێدارەی بەسەردا سەپێ
-

سی پی تی: سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنە داگیرکارییە نوێیەکەی لە ئاسمانەوە بۆ چۆمان درێژکردووەتەوە
سی پی تی ڕایگەیاند، سوپای تورکیا ئۆپەراسیۆنە داگیرکارییە نوێیەکەی لە ئاسمانەوە بۆ شارۆچکەی چۆمان درێژکردووەتەوە و لەم هەفتەیەدا دوو جار بۆردوومانی سنوورەکەی کردووە.
-

گەڕانەوەی ئاوارەکان لە كامپەكانی سنوورى دهۆک بۆ شەنگال بەردەوامە
بە پێی بڵاوکراوەی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق هەزار و ٨٤١ ئاوارەی دانیشتووى كامپەكانی سنووری پارێزگاى دهۆک بە ڕەزامەندی خۆیان گەڕێندرانەوە بۆ شەنگال.