هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ-ژن کۆمەڵگەو ژنان دەپارێزن

ژنانی باکوور و ڕۆژهه ڵاتی سووریا له هەموو کایەکانی ژیاندا ڕۆڵێکی پێشەنگیان هەیە، ژنان لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ- ژن بەرپرسیارێتی پاراستنی کۆمەڵگە و ژنان لە ئەستۆ دەگرن.

سیبیلیا ئیبراهیم

 

ڕەققە-شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان خاڵێکی گرنگە لە گۆڕینی ڕاستی ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ژنان بەشدارییان لە شۆڕشدا کرد و ڕۆڵی پێشەنگیان بینی، یەکێک لەو کارانەی کە ژنان پەیوەندییان پێوە کردووە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیە، سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەسەر بنەمای خۆپاراستنە، ژنان ڕۆڵی پێشەنگ دەبینن لەم کارەدا.

 

"پێویستە ڕێکخراوێکی تایبەت هەبێت بۆ پاراستنی ئافرەتان"

حەلیمە مەحمود ئەبوبەکر، بەڕێوەبەری گشتی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا،  لە سەرەتای قسەکانیدا باسی لە خۆپاراستن کرد و وتی: پێویستە ڕێکخراوێکی تایبەت بۆ پاراستنی ژنان لە هەموو کۆمەڵگە هەبێت، پێویستە ژنان لە هەموو هێرشە دەرەکی و ناوخۆییەکانی ڕەققە، تەبقا و دێرەزۆر بپارێزرێن، هێزە ئەمنییەکانی هەر ناوچەیەک بڵاوەیان پێکرا و بەم شێوەیە ناوی خۆیان گۆڕی بە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

 

"پەروەردە پێویستە بۆ دانوستاندن لەگەڵ گەل"

حەلیمە مەحمود ئەبوبەکر لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا, لە ناوچەکەدا هەندێک یاری هەیە بۆ تێکدانی سەلامەتی کۆمەڵگە و وتی: هەوڵی ئۆپۆزسیۆن هەیە بۆ دەستوەردان و بڵاوکردنەوەی گەندەڵی لە هەرێمدا، بەڵام ئەم هێرشانە بە یەکڕیزی یەکەکان و هاودەنگیی هێزە ئەمنییەکان تێکدەشکێن، ئەنجومەنی ناوخۆیی و کارگێڕی و سەربازی دامەزران، ژمارەیەک خاڵی پشکنین لە دەرەوە و ناوەوەی ناوچەکە و لەسەر ڕێگا گشتییەکان داندران، جگە لەوەش ئەکادیمیا بۆ ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کرایەوە بۆ ئەوەی هۆشیار بن و بتوانن پەیوەندییەکی باش لەگەڵ گەلدا بکەن.

 

"دەوڵەتی تورکیا هێرش دەکاتە سەر ئازیزانمان"

حەلیمە مەحمود ئەبوبەکر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای لەدژی هێزە ئەمنییەکان هەڵسەنگاندو ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا لە دەسەڵاتی ژنان دەترسێت و وتی: ئەو بەشانەی کە چالاک کراون لەڕووی ئەمنییەوە زۆر گرنگن، بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو لە تێکشکاندنی ماددە هۆشبەرەکان، کار لەسەر ڕێکخستنی ڕێگاوبانەکان دەکات هەروەها پاراستنی دەروازەکان و هتد. هەموو ئەمانە دەیسەلمێنن کە دوژمن لە هێزی ژنان دەترسێت.

 

"بەرپرسیارێتی سەرەکی ئێمە سەلامەتی کۆمەڵگەیە"

ڤیان کۆبانێ، بەڕێوەبەری هێزەکانی ئۆپەراسیۆن گرنگی بەشداری ژنانی لە هێزەکانی ئۆپەراسیۆن هەڵسەنگاند و بەم شێوەیە دەستی بە قسەکانی کرد: هێزەکانی ئۆپەراسیۆن لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ساڵی ٢٠٢٠ دامەزراون، ئەرکی سەرەکی ئەو ئۆپەراسیۆنە بریتییە بۆ بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنەکانی پاککردنەوە و ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەکانە، دەتوانین بۆچوونی کۆمەڵگە بگۆڕین سەبارەت بە کاری ژنان، لە هێزەکانی ئۆپەراسیۆنەکاندا کۆمەڵگاکەمان گۆڕی چونکە ڕووبەڕووی هێرشی ژنانی داعش بووینەوە و چەکێکی زۆرمان لە کامپەکانیان دۆزیەوە و هەروەها زۆرێک لە ژنانی ئێزدییمان ڕزگار کرد.

 

"ژنان پێویستیان بە هێزی ئاسایشی ناوخۆ-ژن هەیە"

 لیوا مەهدیە هیلال، بەڕێوەبەری هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ- ژن ڕایگەیاند، پێشتر ژنان بەشێک بوون لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، بەڵام هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی ژن لە ساڵی ٢٠١٤ دامەزرا، لەگەڵ یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە) کار لەسەر پاراستنی کۆمەڵگا و ژنان دەکات، لە سەردەمێکدا کە ئێمە لە کۆمەڵگەیەکدا دەژین کە مێشکی پیاوانە، دەبوو هێزێکی تایبەت بۆ ژنان دابمەزرایە،، ئێمە لەم ١٠ ساڵەدا هەوڵمان دا بۆچوونی کۆمەڵگە بگۆڕین. ئەمڕۆ زۆرێک لە خێزانەکان منداڵەکانیان دەهێنن بۆ ئەوەی ببنە ئەندامی هێزە ئەمنییەکان، لە ماوەی ڕابردوودا ژمارەی ژنان لە ڕیزەکانی ئاسایشدا زۆر کەم بوو، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات ژمارەکە زیادی کرد.