ڕۆژانە
-

"كوشتنی ژن بووەتە لەكەیەكی شەرمەزاری بە نێوچەوانی پیاوانەوە"
ڕێکخراوی "ئێمە" بۆ گەشەپێدانی مرۆیی، کوشتنی فەیروز ئازادی لە هەولێر شەرمەزار کرد و وتی: لایەنی پەیوەندیدار پێناچێت پلانی زامنکردنی سەلامەتی فەیروز ئازادیان هەبووبێت.
-

چارەسەرێکی نوێ بۆ نەخۆشی سیل دەگیرێتە بەر
چارەسەرێکی نوێ بۆ نەخۆشیی سیل تاقیدەکرێتەوەوو پسپۆڕان ئاماژە بەوەدەکەن، چارەسەرکردنی نەخۆشییەکە خێراتر دەکات و ٩٠٪ تووشبووەکە چاکدەکاتەوە.
-

فێستیڤاڵی گیا بههارییهكان لە خورماڵ بهڕێوهچوو
فێستیڤاڵی گیا بههارییهكان لە شارەدێی خورماڵ بۆ ماوهی سێ ڕۆژ بهردهوام بوو، ژنان بەشداری فێستیڤاڵەکەیان کرد و كاری دهستی و خواردهمهنی و گیا بەهارییەکانیان فرۆشت.
-

فشار لەسەر ژنانی زیندانی لە تورکیا دروست دەکرێت
بەپێی قسەی زیندانیان لە زینداندا فشارەکان بۆ سەر ژنان زیادی کردووە و بە سێ کەس لە قاوشێکی تاکە کەسیدا دانراون، هەروەها تەلەفزیۆن و ساردکەرەوە و قاپەکانیان دەستی بەسەردا گیراوە.
-

نوسینگەی ژنانی شارەوانی قامیشلۆ بە پڕۆژەکانی پشتگیری ژنان دەکات
عەفیفە سلێمان، بەڕێوەبەری نوسینگەی ژنانی شارەوانی قامیشلۆ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، باسی لە پڕۆژەکانی نووسینگەی ژنان و یەکەم قاوەخانەی ژنان لە قامیشلۆ کرد و وتی: ئامانجیان دروستکردنی هەلی کارە بۆ ژنان.
-

گۆڕێکی بەکۆمەڵی ئێزیدییەکان لە فەلوجە دۆزرایەوە
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی "پەتریكۆر" بڵاویكردەوە،گۆڕێكی نوێی بە كۆمەڵی ئێزیدییەکان لە كۆمەڵگەی “سەیبە شێخدری”سەر بە شارۆچکەى فەلوجە دۆزراوەتەو.
-

ڕێکخراوی سارا هێرشی دەوڵەتی تورکیای بۆ سەر کۆبانی شەرمەزار کرد
ڕێکخراوی سارا بۆ تێکۆشان لەبەرامبەر توندوتیژی دژی ژنان ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە هێرشەکەی دوێنێی دەوڵەتی تورک بۆ سەر ئۆتۆمبێلێک لە کۆبانێ بڵاوکردەوە و بێدەنگی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی شەرمەزار کرد.
-

هالیسە ئاکسۆی ئازاد کرا
هالیسە ئاکسۆی، کە لە ئەنجامی وتەی ئومیت ئاکبییک دەستگیرکرا، ئازادکرا.
-

باخچەیەکی منداڵان لە دۆڵی قەرس لە شەنگال کرایەوە
لە لایەن کۆمیتەی ئابووری تاژێ لە دۆڵی قەرسی شەنگال باخجەیەکی منداڵان بە ناوی باخچەی نازێ کرایەوە.
-

بەهۆی بۆردوومانى دەوڵەتى تورک هاوڵاتییەکی دیکە لە باشووری کوردستان گیانی لەدەستدا
شەوی ڕابردوو دەوڵەتى داگیرکەری تورک بۆردوومانى سنووری برادۆستى کرد و بەهۆیەوە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا، ئەم بەیانییە تەرمەکەى دۆزراوەتەوە.
-

وەرزی بەهار ئازارەکانی ژنانی کۆبانێ کەم دەکاتەوە
لەگەڵ کۆتای هاتنی زستان و سەرەتای بەهار، سەوزە و درەخت گەشە دەکەن، چونکە بەهار کاتێکی نموونەییە بۆ دەستکردن بە چاندنیان، ئەمەش ئازارەکانی ژنانی کۆبانێ کەم دەکاتەوە.
-

دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر کۆبانێ بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بوون
شەوی ڕابردوو دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێک لە کۆبانێ، دوو کەس بریندار بوون.
-

شەڕی غەززە ٧٣٠ هەزار کەسی بێ خزمەتگوزاری تەندروستی هێشتوەتەوە
ماوەی حەوت مانگە خەڵکی کەرتی غەززە ڕووبەڕووی بارودۆخێکی سەختی مرۆیی بوونەتەوە، بەتایبەتی دوای وێرانبوونی کەرتی تەندروستی، کە زیاتر لە ٧٣٠ هەزار کەس لە کەرتی غەززە و باکورەکەی بێ خزمەتگوزاری تەندروستی ماونەتەوە.
-

خۆپیشاندەرانی سوەیدا، یەکخستنی ڕیزەکان بۆ گەیشتن بە ئازادیی گرنگە
ژنانی شاری سوەیدای سووریا داوای چڕکردنەوەی هەوڵەکان و یەکخستنی ڕیزەکان و کارکردن بۆ گەیشتن بە ئازادیی دەکەن.
-

بەهۆی کێشەی خێزانییەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە
کەسێکی خەڵکی شاری حەمس و نیشتەجێی ناوچەی حەرەستا لە لادێکانی دیمەشقی پایتەختی سووریا، لە ئەنجامی ناکۆکی خێزانی، ژنەکەی، خوشکەکەی و دوو برای کوشت.
-

ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی لافاوەکەی عومان گەیشتە ٢١ کەس
بارانبارینی بەخوڕ بووە هۆی ڕوودانی لافاو و زریانی توند کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی چەندین کەس.
-

جەژنی چوارشەمەی سەرەتای نیسان لە سۆلاخ پیرۆزکرا
هەزاران ئێزدیی لە سەیرانگای سۆلاخ لە شنگال کۆبوونەوە و بە ئاهەنگ و هەڵپەڕکێ جەژنی چوارشەمەی سەرەتای نیسانیان پیرۆز کرد
-

بڕیاری بیتاوانی بۆ ڕۆژنامەنووس ڕۆزەرین گوڵتەکین درا
ڕۆزەرین گوڵتەکین، پەیامنێری ژن نیوز کاتێک لە بورسا کارەکەی ئەنجام دەدا دەستگیرکرا و تۆمەتبارکرا بە "سەرپێچی دژی یاساکانی ڕێپێوان و خۆپیشاندان کردووە".
-

لە گۆڕستانی بێناونیشانەکانی سلێمانی ١٠٠ نەمام چێندرا
لە گۆڕستانی بێناونیشانەکانی سلێمانی، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژینگەوە زیاتر لە ١٠٠ نەمام چێندرا و ئاماژە بەوەکرا، ژن و ژینگە دووانەیەکی لێکدانەبڕاون.
-

دەم پارتی پێداچوونەوە بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەکات
ئەمڕۆ دەم پارتی بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن کۆبووەوە.