ژنێک لە تیتوان دەستبەسەر کرا

ڕاگەیەنرا کە ژنێک بە ناوی ناسیهات کلیچکیران لە ناوچەی تێتوانی بەدلیس دەستبەسەر کراوە.

 

ناوەندی هەواڵ

 

ناوەندی هەواڵ- بەیانی ئەمڕۆ ١٥ی ئاب، ژنێک بە ناوی ناسیهات کلیچکیران لە هێرشێکی چوونە سەر ماڵاندا لە ناوچەی تێتوانی بەدلیس دەستبەسەر کرا.

هۆکاری دەستبەسەرکردنەکەی ناسیهات کلیچکیریرانی تەمەن ٤٥ ساڵ نەزانراوە، لەو بارەیەوە، خێزانەکەی ئاماژەیان بەوەکرد، ناسیهات چەندین نەخۆشی درێژخایەنی هەیە و دەبێت بەزوویی ئازاد بکرێت.

ماوەی ٥ ڕۆژە پێکدادان لە تێتوان بەردەوامە، هەینی ڕابردوو لە گوندی پاینداس هەشت دەستگیرکراو، لەنێویاندا دوو شوان دادگاییکران، لە دادگای بەدلیس، لە دەرەوەی کاروبارەکان وتەلێوەرگرتنی ٨ کەس بەردەوامە، بەیانی ئەمڕۆ دوو کەس لە هیزان دەستگیرکران و ڕەوانەی دادگا کران، لەگەڵ ناسیهات کلیچکیران، ژمارەی دەستگیرکراوەکان لە شارەکە بووە ١١ کەس.