١٥ی ئاب ڕۆژی ماتەمینی نەتەوەییە نەک ڕۆژی سەربەخۆیی

هەموو خەڵکی هۆشیار و بە ویژدانی ئەفغانستان، چ لە ناوخۆ و لە دەرەوەی وڵات، ئەم ڕۆژە بە ڕۆژێکی ڕەش دەزانن، بەڵام لە لایەکی ترەوە تاڵیبان لەم ڕۆژە ئاهەنگ دەگێڕن و هێزی خۆیان بۆ خەڵک نیشان دەدەن بۆ ئەوەی ترس دروست بکەن.

بەهاران لەهیب

 

کابول- لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ەوە شەڕ لە پارێزگاکانی ئەفغانستان توندتر بوو، ناوەندی پارێزگاکان تەسلیمی تاڵیبان کران، لە هەندێک پارێزگا لەنێویاندا کابول تەنانەت یەک فیشەک نەبیسترا، کاتژمێر ١١ی ڕۆژی ١٥ی ئاب بوو کە تاڵیبان چووە ناو کابولەوە، شەوی پێشتر بەبێ هیچ بەرەنگارییەک دەستیان بەسەر پارێزگاکانی ڕۆژهەڵات و باکووری ئەفغانستاندا گرت، سەربازەکانی حکومەتی پێشوو و هەموو خەڵک پەلەیان کردبوو، نەیاندەزانی ڕووبەڕووی چ چارەنووسێک دەبنەوە.

 

هەموو خەڵکی هۆشیار و بە ویژدانی ئەفغانستان، چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوەی وڵات، ئەم ڕۆژە بە ڕۆژێکی ڕەش دەزانن، بەڵام لە لایەکی ترەوە تاڵیبان لە شارە گەورەکانی ئەفغانستان بە ئیمکاناتی حکومی، ئۆتۆمبێل، چەکی قورس و چەکی سووک دەسەڵاتی خۆیان بۆ خەڵک نیشان دەدەن بۆ ئەوەی ترس دروست بکەن.

 

ئەمڕۆ لە کابول ژمارەیەکی زۆر لە میلیشیاکانی تاڵیبان لە چوارڕێیانێک لە کابول کۆبوونەوە، ئەم چوارڕێیانەیان هەڵبژارد چونکە باڵیۆزخانەی ئەمریکای لێیە.

 

ئەم چوارڕێیانەش بە تەندروستی گشتی ناسراوە، چونکە وەزارەتی تەندروستی و نەخۆشخانەکان لە بەشێکی دانراون و لە بیست ساڵی ڕابردوودا ناوەکەیان گۆڕیوە بە ناوی ئەحمەد شا مەسعود "یەکێک بوو لەو فەرماندانەی کە لە کاتی شەڕی بەرخۆدانی دژە ڕووسیادا ژمارەیەکی زۆر کسایەتی کوشت".

 

وە لە ساڵانی ١٩٩٢-١٩٩٦ لەگەڵ هاوکارەکانی کابولیان کردە وێرانە و دەستدرێژی سێکسیان کردە سەر ژنان، دوو ڕۆژ پێش ڕووداوەکەی ١١ی ئەیلول، لە پەنجشیر لە هێرشێکی خۆکوژیدا کوژرا، وێڕاوی ئەو هەموو تاوانە هەوڵیاندا بیکەن بە پاڵەوان.

 

بەهۆی ئەو ڕق و کینەی خەڵک لە ئەحمەد شا مەسعوود هەیبوو، هەرگیز ناوی ئەویان نەهێنا، تاڵیبان لێرە کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی نیشانی ئەمریکا بدەن کە شەڕیان لەگەڵ ئەواندا بردووەتەوە.