لێكۆڵینەوەیەك: زیاتر لە نیوەی جۆرەكانی زیندەوەران لە خاكدا دەژین

لێكۆڵینەوەیەكی نوێ ئاشکرایدەکات، زیاتر لە نیوەی جۆرەكانی زیندەوەران لە خاكدا دەژین.

 

ناوەندی هەواڵ- لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لەسەر ژمارەی بوونی زیندەوەران لە خاکدا دەریخستووە، زیاتر لە نیوەی جۆرەكانی زیندەوەران لە خاكدا دەژین، ئەم ئامارە نوێیە دوو هێندە زیاترە لەوەی زاناكان لە ساڵی ٢٠٠٦دا خەمڵاندنیان بۆ كردوە كاتێك دەیانوت خاك ٢٥%ی زیندەوەرە زیندوەكانی تێدایە.
توێژینەوە نوێیەكە كە پشكنینی نمونەی خاكی لەسەرانسەری جیهان كردوە، دەركەوتووە خاك ٩٠%ی قارچك و ٨٥%ی ڕووەك و زیاتر ٥٠%ی بەكتریاو ٣%ی شیردەرەكانە کە كەمترین پەیوەندییان بە خاكەوە هەیە.

ئەنجامەكانمان دەریدەخەن كە پێدەچێت خاك لەسەدا ٥٩%ی زیندەوەرانی تێیدا نیشتەجێبن، لە میكرۆبەوە تا شیردەرەكان، ئەمەش وایكردوە لە ڕووی بایۆلۆژییەوە هەمەچەشنترین شوێنی نیشتەجێبون بێت لەسەر زەوی.

تیمەكە ئاماژەیان بەوە كردوە كە ژمارەی راستەقینە دەتوانێت زیاتر بێت چونكە خاكەكان بە باشی لێكۆڵینەوەیان لەسەر نەكراوە.
 لە نێوان ئەو گروپانەی لێكۆڵینەوەیان لەسەر كردوە، توێژەران زۆرترین رێژەی وابەستەیی خاكیان دۆزیوەتەوە (لەسەدا 98.6) لە كرمی ڕووەكیدا كە پێیان دەوترێت ."Enchytraeidae" .
 خاكی چینی سەرەوەی توێكڵی زەوییەو لە تێكەڵەیەك لە ئاو و گاز و كانزا و ماددە ئۆرگانییەكان پێكهاتووە، ئەو شوێنەیە كە ٩٥%ی خۆراكی هەسارەكەی لێیە.
 شوێنەكانی دیكەی نیشتەجێبون كە تیمی توێژینەوە نوێیەكە لەبەرچاویان گرتووە بریتین لە دەریاكان، ئاوی شیرین، بنی زەریاكان و هەوا.