سەدان داربەڕوو لەگەڵ ١٠ دۆنم پوش و پاوان لە دوکان سووتان

بەهۆى کەوتنەوەى ئاگر لە گوندى تەلانی دوکان ١٠ دۆنم، پووش و پاوان و ١٠٠ دارى سرووشتی لە جۆرى بەڕوو سوتان و کەسێکیش دەستگیرکرا، بە تۆمەتی کردنەوەی ئاگرەکە.

 

ناوەندی هەواڵ -بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، ئاگرێکى فراوان لە گوندى تەلان لە سنوورى شارۆچکەى دوکانى سەر بە پارێزگاى سلێمانى کەوتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تیمەکانی بەرگریی شارستانی توانیویانە کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە بکەن، بەڵام بە هۆی ئاگرەکەوە ١٠ دۆنم لە پووش و پاوان سووتاوە و ١٠٠ دارى سرووشتى لە جۆرى بەڕوو سووتان.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕاشیگەیاندووە، هاوڵاتییەک بە تۆمەتى کردنەوەى ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانیانەوە دەستگیرکراوە.