تەرمی ژنێک بە خنکێندراوی لە سلێمانی دۆزرایەوە

شەوی ڕابردوو تەرمی ژنێک بە خنکێندراوی لە گەڕەکی سەرچناری سلێمانی دۆزرایەوەو تا ئێستا پۆلیس هیچ ڕاگەیەندراوێکی لەو بارەیەوە نییە.

 

ناوەندی هەواڵ- ژن کوشتن کەوتووەتە ناو هەواڵەکانی ڕۆژانەو عەقڵیەتی پیاوسالارو ژنکوژ بەهەر بیانوویەک و هەر شێوازێک بێت دەیەوێت ژیان لە ژنان زەوت بکات.

شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی، ژنێکی بەڕەگەز عەرەب کە دەوترێت دایکی چوار منداڵە تەرمەکەی بە خنکێندراوی دۆزرایەوە.

بەڵام تا ئێستا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی و لایەنی پەیوەندیدار هیچ زانیارییەکان لەسەر تاوانەکە ئاشکرا نەکردووە.

ئەوە لە کاتێکدایە تەنها لە سەرەتای مانگی ئابدا، ئەمە پێنجەم ڕووداوی کوشتن و بریندارکردنی ژنانە لە باشووری کوردستان.