ژنان دیاری جەژن بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە دەنێرین

ڕەنجکێشانی وۆرکشۆپی دەستی مارا کە بۆ پشتیوانی لە سامانداگی هاتای دامەزرا، ملوانکەیان وەک دیاری جەژن بۆ کەسانی زیانلێکەوتووی بوومەلەرزەکە ناردووە کە لە چادرەکانی سەمسوردا دەژین.

هاتای

 

دوای زیاتر لە ٤ مانگ دوای بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتی شاری مەرەش، لە تورکیا و باکووری کوردستان هێشتا برینەکان ساڕێژ نەبوون، هەر لە یەکەم ساتی بوومەلەرزەکەوە زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکە پێکەوە دەژین، ژنان گەورەترین نموونەی هاودەنگی نیشان دەدەن.

 

زۆرێک لە ڕێکخراوەکانی ژنان کاری گەورەیان بۆ ژنان و منداڵان لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکاندا کردووە، کەمپ و وۆرک شۆپی ژنان لە زۆرێک لە پارێزگاکانی بوومەلەرزەلێدراوەکان دامەزران و چەندین چالاکی و لێکۆڵینەوە ئەنجامدراوە، هەرچەندە ٤ مانگ بەسەر بوومەلەرزەکەدا تێپەڕیووە، بەڵام هاودەنگی و پاڵپشتی بۆ زیانلێکەوتووان بەردەوامە.

 

لە ناحیەی سامانداگی هاتای کە یەکێکە لەو قەزایانەی کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە زیانیان بەرکەوتووە، وۆرکشۆپی کاری دەستی مارا بە پاڵپشتی فێمینیستەکان بۆ ژنان کرایەوە، ئەو ژنانەی لە وۆرکشۆپەکەدا کاردەکەن، دیاری جەژنیان بۆ ئەو ژنانە نارد کە لەناو چادرەکاندا دەژین کە لەلایەن پارتی دیموکراتی گەلان-هەدەپە و ڕێکخراوە مەدەنییەکان لە نارلیکویو لە ناحیەی ناوەندی سەمسور دروستکرابوو.

 

"ئێمە زەردەخەنەکانتمان لە خەیاڵدا بوو کاتێک ئەم دیاریانەمان ئامادەکرد"

ڕەنجکێشانی وۆرکشۆپەکە دەستکێش و گوارە و گۆرەوییان بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەکەی سەمسور دروستکرد، دیاری بە کارتێکەوە کە لەسەری نووسراوە "خوشکی ئازیزم، لە سەرووی هەموو شتێکەوە ئەم ئازارەی تۆ، ئازاری ئێمەشە... کە ئەم دیارییەمان پێدایت خەیاڵی زەردەخەنەکانتانمان دەکرد" پیرۆزبایی جەژنتان لێدەکەین، هیوای جەژنێکتان بۆ دەخوازین پڕ لە تەندروستی و بەختەوەری و خۆشەویستی...".