توشبووانی شەکرە ٤٤٢ ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە

زیاتر لە ١٣٦ کەس لە هیندستان مەترسی توشبوونیان بە شەکرە هەیە، کە هەڕەشە لە تەندروستی و ژیانی هاوڵاتیان دەکات.

ناوەندی هەواڵ

 

ژمارەی توشبووانی شەکرە لە جیهان بە گشتی ٤٤٢ ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە و بەتەنها لە هیندستان ١٣٦ ملیۆن کەس کە دەکاتە ڕێژەی ٪١٥ دانیشتووانی وڵاتەکە مەترسی توشبوونیان بە شەکرە هەیە.

 

توێژینەوەیەکی گشتگیر کە یەکەمجارە هەموو ویلایەتەکانی هیندستان دەگرێتەوە دەریدەخات، کە وڵاتەکە لەگەڵ پەتایەکی بێدەنگدا دەجەنگێت کە هەڕەشە لە تەندروستی و خۆشگوزەرانی خەڵکەکەی دەکات.

 

توێژینەوەکەى ئەنجومەنی توێژینەوەی پزیشکی هیندستان- ICMR-INDIAB گەورەترین ڕاپرسییە لەسەر نەخۆشی شەکرە و نەخۆشییە نەگۆڕەکانی تری میتابۆلیک کە لە هیندستان ئەنجامدراوە، کە هەر ٢٨ ویلایەتی هیندستان دەگرێتەوە، توێژینەوەکە دەریدەخات دانیشتووانێکی بەرچاوی هیندستان مەترسی تووشبوونیان هەیە بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و ئاڵۆزییە درێژخایەنەکانی دیکە.

 

ئامانجی توێژینەوەکە ژماردن و دیاریکردنی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە نەگۆڕەکانی میتابۆلیک بوو لە نمونەیەکی نوێنەری گەورەکان لە شار و گوندەکانی هیندستان، هەروەها جیاوازییەکانی لەسەر ئاستی هەرێم و ویلایەتەکان لە دۆخی ئەم نەخۆشییە نەناسراوانە لە وڵاتەکەدا دەستنیشان کرد.

 

نەخۆشی شەکرە، حاڵەتێکە کە سەردەمانێک وا دیار بوو تەنها بەشێکی کەمی دانیشتووانەکەی تووشی دەبێت، ئێستا زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن هیندی تووشی بووە، توێژینەوەکە شەش قۆناغەکە مەزەندە دەکات کە ١٠١ ملیۆن کەس تووشی نەخۆشی شەکرە بوون و ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە، ١٣٦ ملیۆن کەسی دیکەش بە نەخۆشی پێش شەکرە دەژین، کە پێشەکییە بۆ توشبوون بە نەخۆشی شەکرە.

 

لەلایەکی دیکەوە، ٪ ١٥.٣ی تووشبوون بە نەخۆشی پێش شەکرە لە ئاستی نیشتمانیدا هەبووە، لە شاری سیکیم زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی پێش شەکرە ٪ ٣١.٣ و میزۆرام کەمترین ڕێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی پێش شەکرە ٪ ٦.٨ بووە.

 

بڵاوبوونەوەی نەخۆشی شەکرە لە ناوچەکانی باشوور و باکووری هیندستان زۆرترین بووە، لەگەڵ ناوچە شارییەکان بڵاوبوونەوەی زۆریان لە سەرتاسەری هیندستان هەبووە، ناوچەی ناوەڕاست و باکووری ڕۆژهەڵات ڕێژەی بڵاوبوونەوەی کەمتر بووە.

 

هەروەها بڵاوبوونەوەی پێش نەخۆشی شەکرە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکووری هیندستان زۆرترین بووە، و کەمترین بووە لە پەنجاب و جارخاند و هەندێک ناوچەی ناوچەی باکووری ڕۆژهەڵات.