نەخۆشە درێژخایەنەکان لە شارێکی غەزە ڕووبەڕووی مردن دەبنەوە

لە شاری ڕەفح لە کەرتی غەزە، نەخۆشە درێژخایەنەکان ڕووبەڕووی مردن دەبنەوە بەهۆی نەبوونی نەخۆشخانەیەکی کارا.

نەغم کەراجە

 

غەزە- سەدان فەلەستینی لە شاری ڕەفح، لە باشووری کەرتی غەزە، پێویستیان بە نەخۆشخانەیەک هەیە کە پێداویستییەکانیان دابین بکات و تا چیتر ناچار نەبن بچنە شارێکی دیکە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، کە ئەمەش بارگرانییەکی ئابووری بۆ نەخۆشەکان و خێزانەکانیان پێکدەهێنێت بەهۆی نەبوونی چارەسەر یان تەنانەت پشکنینی تاقیگەیی لە شارەکەی خۆیان.

 

هێرش و گەمارۆکان کاریگەری لەسەر زۆر بوارەکانی ژیانی خەڵکی غەزە هەبووە، بەڵام کەرتی تەندروستی لە نێویاندا یەکەمە، کە لە وڵاتێکدا کە دەستڕاگەیشتن بە زۆرێک لە دەرمانەکان مەحاڵە، نەبوونی نەخۆشخانە و پزیشک و نەبوونی ئامێرەکان ژیانی نەخۆشە درێژخایەنەکان دەخاتە مەترسییەوە.

 

فریال زەعرب، کارمەندی شارەوانی ڕەفح، باس لەوە دەکات کە ڕەوشی تەندروستی ژنان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بەرەو خراپتر دەچێت، چونکە شارەکە هیچ نەخۆشخانەیەکی نییە کە هەموو پسپۆڕییە پزیشکییەکان لەخۆ بگرێت، هەروەها ئەو کلینیکانەی تێیدایە بە کەم توانا دادەنرێت، چونکە بە شێوەیەکی پزیشکی چارەسەری حاڵەتەکان ناکەن کە ڕاستەوخۆ نەخۆشییەکە دەستنیشان بکەن و چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجامبدەن.

 

هەندێک کات نەخۆشەکان یاخود منداڵان کە پەنا بۆ نەخۆشخانەیەکی غەزە دەبەن، پێویستیان بە گواستنەوەی تێچووی زۆر هەیە لە کاتێکدا زۆرینەی خەڵک لە دۆخێکی ئابووری سەختدا دەژین، تێپەڕبوونی کاتێکی زۆر بێوەرگرتنی چارەسەری پزیشکی گونجاو ژیانی نەخۆشەکان دەخاتە مەترسییەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ساڵی ٢٠١٤ لە شەڕی "هەینی ڕەش"دا نزیکەی ١٩٠ کەس برینداربوون، کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون و نزیکەی ٨٠ کەسیش لە ئەنجامی کەمتەرخەمی و نەبوونی نەخۆشخانە و بنکەی تەندروستی گیانیان لەدەستداوە، ئاماژەی بەوەشکرد هەستی ترس و گرژی لە هەموو کاتێکدا ئامادەیە، لە ژێر ڕۆشنایی نەبوونی شارەکەدا بۆ خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان و دامەزراوە تەندروستییەکان.

 

وە جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە نەخۆشخانەیەک دابمەزرێت بۆ ئەوەی ژنان بە شێوەیەکی دروست دەستنیشان و هەڵسەنگاندنی حاڵەتەکانیان بکەن و خزمەتگوزاری بەبێ بەرامبەر پێشکەش بکەن، یان لانیکەم پارەیەکی ڕەمزی وەربگیرێت هاوتەریب لەگەڵ ئەو بارودۆخە ئابوورییەی ئێستا کە خەڵک ئەزموونی کردووە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کەمتەرخەمی پزیشکی دەبێتە هۆی ودرەنگکەوتنی دۆزینەوەی نەخۆشییەکە، بەتایبەتی لە حاڵەتی وەرەمی شێرپەنجەیی و نەخۆشییە درێژخایەنەکاندا، کە ژیانی نەخۆشەکان دەخاتە مەترسییەەوە.

 

ڕوونیشیکردەوە، بەردەوامبوونی ئەو گەمارۆیەی کە بۆ ماوەی زیاتر لە ١٦ ساڵە سەپێنراوە، یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی تێکچوونی دۆخی ئابووری و زیادبوونی ڕێژەی بێکاری و هەژاری، کە بووەتە هۆی خاوبوونەوەی دامەزراندنی نەخۆشخانەکان لە شاری ڕەفح.

 

فریال زەعرب داوای دامەزراندنی سەنتەری پزیشکی بۆ ژنان و منداڵان دەکات کە ڕاوێژکاری دەروونی و تەندروستی پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی زیاتر هۆشیار بن لە مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانە تەندروستییەکان و حاڵەتە فریاگوزاریەکان و پاشخانیان هەبێت لەسەر چۆنیەتی کەمکردنەوەی ئازار کاتێک نەخۆشییەکی تەندروستی لەناکاو تووشی خێزانەکەی دەبێت.

 

لەکۆتایی قسەکانیدا، فیریال زەعرب ئاماژەی بەوەدا کە ژنان هەموو بوارەکانیان ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە و داوای مافەکانیان دەکەن و ستەمیان ڕەتکردووەتەوە کە تووشی دەبن، بە هێز و هۆشیاری سیاسی و زانستی خۆیان توانیویانە پۆستی باڵا و بڕیاردان بەدەستبهێنن، ژینگەیەکی تەندروست و سەلامەت و تەندروست دروست دەکەن.