نەتەوە یەکگرتووەکان زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدەدات... نەیجیریا هەنگاوێک لە برسێتی دوورە

ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە دۆخی مرۆیی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی نەیجیریا کارەساتبارە، بەهۆی کەشوهەوا و قەیرانەکانی ئاسایشی خۆراکەوە خراپتر بووە، جگە لە بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک و سووتەمەنی.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ، ٢٨ی حوزەیران، ڕێکخەری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ نەیجیریا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە جنێڤ، جەختی لەوە کردەوە کە دۆخی مرۆیی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی نەیجیریا لە زۆر ڕووەوە خراپتر بووە، بە مەزەندەکردنی ٦ ملیۆن کەس پێویستیان بە چارەسەری بەپەلە هەیە، ئەمساڵیش بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو ٥.٥ ملیۆن زیادی کردووە.

 

ناوبراو جەختی لەسەر پێویستی هەنگاونان بە خێرایی کردەوە بۆ ڕێگریکردن لە گۆڕینی دۆخی باکووری ڕۆژهەڵاتی نەیجیریا بۆ کارەساتێکی تەواو، ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر لە ٥٠٠ هەزار کەس ڕووبەڕووی ئاستی نائاسایشی خۆراک دەبنەوە کە پێویستی بە دەستێوەردانی بەپەلە هەیە.

 

ڕوونی کردەوە، هەرێمەکە هەنگاوێک لە برسێتی دوورە، ژمارەی ئەو منداڵانەی کە تەمەنیان لە خوار تەمەنی پێنج ساڵەوەیە و مەترسیی بەدخۆراکی توندیان لەسەرە، کە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست دەکات، دوو هێندە زیادیکردووە بۆ ٧٠٠ هەزار لەماوەی ئەمساڵدا، قەیرانەکە لە ئەنجامی ساڵانێک لە ململانێ و نائەمنی درێژخایەن دروستبووە.

 

جەخت لەوە کرایەوە، کە دۆخی مرۆیی وڵات بەهۆی کەشوهەوا و قەیرانی ئاسایشی خۆراکەوە خراپتر بووە، جگە لە گرانی نرخی خۆراک و سوتەمەنی، هەروەها دوای ساڵانێک لە شکستخواردووی گەشەپێدان، ڕێگای کۆتاییهێنان بەم دۆخە نەک تەنها بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی ئاشتی و کۆتاییهێنان بە ململانێکان، بەڵکو بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان پێویستە.

 

 

قەیرانەکە بە شێوەیەکی ناڕێژەیی کاریگەری لەسەر ژنان و کچان هەیە و لەناو ئەو دوو ملیۆن و ٢٠٠ هەزار ئاوارەی ناوخۆدا ٪٥٥یان ژن و کچن و ڕووبەڕووی مەترسیی توندوتیژی زیاتر دەبنەوە، لەوانە ڕفاندن و دەستدرێژی و توندوتیژی سێکسی.

 

ماوەی ١٤ ساڵە لە باکووری نەیجیریا ململانێیەکی خوێناوی لە نێوان سوپا و گروپە شەڕکەرەکان لە نێویاندا بۆکۆحەرام بەردەوامە و زیاتر لە ٤٠ هەزار کەس کوژراون و دوو ملیۆن کەسیش ئاوارەبوون، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە یەکێک لە قەیرانە مرۆییە جددیەکانی سەدەی بیست و یەکەمی لێکەوتەوە .