"زیلان ناوی تۆڵەسەندنەوە لە داگیرکارییە"

ژنانی هەرێمی فورات ساڵڕۆژی شەهید زیلانیان بەرز ڕاگرت، کە خاوەن مێژوویەکی بەرخۆدانییە و ڕایانگەیاند، ئەو چالاکییە فیداکارییەی شەهید زیلان ترسی لە دڵی دوژمندا دروستکرد.

کۆبانێ

 

زەینەب کناجی نازناوی زیلان، لە ساڵی ١٩٧٢ لە گوندی ئەلمالیی مەلاتیا لە باکووری کوردستان لەدایکبووە،  زەینەب کناجی یان زیلان، دوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی پیشەیی حەیدەرپاشا، لە نەخۆشخانەی دەوڵەتی بیرەچیک لە شاری ڕەحا دەستی بە کارکردن کرد، دواتر لە نەخۆشخانەی دەوڵەتی مەلاتیا درێژە بە پیشەکەی دەدات و بەشی ڕاوێژکاری دەروونیش تەواو دەکات.

 

زەینەب کناجی لە کاتی خوێندنی زانکۆدا لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان ئاشنا بووە و لە ساڵی ١٩٩٤ لە شاری ئەدەنە دەستی بە کارەکانی بەرەی کار کردووە، لە ساڵی ١٩٩٥ لە دێرسیمەوە پەیوەندی بە گەریلاکانی کوردستانەوە کردووە. لە ٣٠ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٦دا لە میانی ئاهەنگێکدا کە سەربازانی تورکیا لە شاری دەرسیم دەیان گێڕا، چالاکی گیانبازی کرد و زیاتر لە ١٧ سەربازی تورکیا کوژران و دەیان سەربازیش برینداربوون.

 

"هێزێکی گەورە لە ناوی زیلان وەرگیراوە"

ئاڤاشین میتۆ، هاوسەرۆکی دەزگای لاوان و وەرزشی، لە ڕوانگەی خۆیەوە باسی لە شەهید زیلان کرد و وتی؛ کاتێک خەڵک باسی شەهید زیلان دەکەن، پێویستە هێزێکی زۆر لە ناوەکەی وەربگرن. کاتێک ناوی زیلان دەهێنرێت، یەکسەر دۆڵی زیلان دێتە بەرچاو، هەر بۆیە ناوی زیلان بە مانای تۆڵەسەندنەوە لە داگیرکاریش دێت، شەهید زیلان، ئەوەندەی دەتوانین باسی بکەین، ناتوانین دەریببڕین، ڕێبەر ئاپۆ زۆر باس لە ژنانی ئازاد دەکات کە جێپەنجەی خۆیان لە مێژوودا بەجێهێشتووە، زیلان ژنێکە کە لە بیر و فەلسەفەی ڕێبەرایەتیدا خۆی بۆ ڕێگای ئازادی و تێکۆشان تەرخان کرد و نموونەیەکە بۆ هەموو ژنێک، بەتایبەتی ژنانی گەنج، تا بە هەمان شێوە تێکۆشان بکەن.

 

"زیلان بوو بە وەڵام"

حەلیمە عوسمان، ڕێکخەری ڕێکخراوی سارا دژ بە توندوتیژی دژی ژنان دەڵێت: شەهید زیلان ژنێک بوو کە بەرەنگاری دوژمن بووەوە و وەڵامی هێرشەکانی دایەوە، لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەرەوە هاتووە و لە ڕێگەی زانکۆوە بە بیرۆکە و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد دەناسێت، کاتێک دەبیستێت پیلانێک لە دژی ڕێبەر ئۆجالان دەگێڕدرێت، وا خۆی نیشان دەدات کە ژنێکی دووگیانە و لە بارەگای سەربازانی تورکیا چالاکییەکی گیانبازی ئەنجام دەدات، لەو کاتەوە زۆرێک لە ژنان بیرۆکەکانی ڕێبەرایەتییان ناسیوە و خۆیان بەختکردووە، وەک ئاڤێستا خەبوور لە عەفرین، کە خۆی کردە قوربانی بۆ ئەوەی دوژمن نەچێتە ناو خاکەکەیانەوە، هەروەها ئارین میرکان کە لە کۆبانێ خۆی کردە قوربانی، بەمەش مرۆڤ دەتوانێت بڵێت دۆز و ڕێبازی شەهید زیلان هەڵبژێردرا، شەهید زیلان کاریگەری لەسەر زۆرێک لە ژنان هەبوو، هەروەک چۆن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژینا ئەمینی لە دژی ڕژێمی ئێران وەستایەوە، ئەو هێز و خۆڕاگرییە لە شەهید زیلان وەرگیرا و شەهید زیلان ترسی خستە دڵی دوژمن و هێزێکی گەورەی بەخشییە گەلی کورد.