سەردانی گۆڕی ئەو کەسانە کرا کە لەو چالاکییەکاندا گیانیان لەدەستدا

سەردانی گۆڕی ئەو کەسانە کرا، کە لە سەرهەڵدانی "ژن، ژیان، ئازادی" ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران  بەهۆی چالاکییە ناڕەزایەتییەکانەوە دوای گیانیان لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

سەردانی گڵکۆی ئەو کەسانە کرا لە خۆپیشاندانەکانی "ژن، ژیان، ئازادی"، کە لە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی لە تارانی پایتەختی ئێران لەلایەن پۆلیسی "ئەخلاق"ەوە دەستیپێکرد، بەهۆی وەستانەوە دژی حیجابی ناچاری و دۆخی ژیانی سەختی هاوڵاتیان، گیانیان لەدەستدا.

 

بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە سەدان کەس لە دانیشتووانی شارەکانی مهاباد، بۆکان، سنە و سەقز لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەردانی گۆڕی ئەو چالاکوانانەیان کرد، کە لە ماوەی ٩ مانگ بەرخۆدان بە دەستی هێزەکانی دەوڵەت کوژراون. لە گۆڕستانەکاندا دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "شەهید نامرن" بەرزکرانەوە.