بە دروستکردنی خانووەکانی بوومەلەرزە، بەشێکی شاری کۆن لەناودەچێت

خانووەکانی بوومەلەرزە لە سێمسور لە ناوچەی پێرێ کۆن کە لە سەردەمی ڕۆماوە ماوەتەوە دروست دەکرێن، ئەو تەقاندنەوانەی لە دروستکردنی باڵەخانەکاندا دەکرێن زیان بە شارە کۆنەکە دەگەیەنێت و گۆڕ و ئەشکەوت کە بەشێکن لە شارە کۆنەکە وێران دەبێت.

سەمسور

 

یەکێک لە پێنج شارە گەورەکەی شانشینی کۆماگەن، شاری کۆنی پێرێ و گۆڕەکانی زنارە، لەلایەن شارستانییەتی ڕۆمانییەکانەوە بونیاد نراوە لە ٣٢٥ی پێش زایین، لە هەڵکۆڵینەوەکاندا کە لە ساڵی ٢٠٠١ دەستی پێکرد، ئەو شارە کۆنەی کە شوێنە مێژووییەکانی تێدابوو دەرکەوت و کەوتە ناو چوارچێوەی شوێنەوارەوە، لە ساڵی ٢٠٢٠دا بڕیارێکی گشتگیر دراو دۆزرایەوە کە دەبێت ناوچەیەکی گەورە ‌هەڵبکۆڵدرێت، دوای بوومەلەرزەکە لەگەڵ TOKÎ و هەماهەنگی وەزارەتی گەشەپێدانی شار و ژینگە، دروستکردنی خانووی بوومەلەرزە لە ناوچەی کۆنی شارەکە دەستیپێکرد، لەبەر ئەوەی ئەو ناوچەیەی کە خانووەکانی تێدا دروست دەکرێت بەردەوامبوونی شارە کۆنەکەیە لە کاتی دروستکردندا، شارەکە زیانی بەرکەوتووە بەهۆی ئەو تەقاندنەوانەی دەکرێن.

 

گۆڕ و ئەشکەوتەکان لە زنار، بەرهەمی مێژوویین

پێرێ شارێکی کۆنە، ٥ کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری سەمسور لە گەڕەکی پیرێن دوورە. بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان، شاری کۆنی پێرێ یەکێکە لە گەورەترین شارەکانی شانشینی هەلینیستی شانشینی کۆماگەن، شارە کۆنەکەی پێرێ لەسەر چیایەکی بەردی دروستکراوە، هیچ بەردێک بەکارنەهێنراوە بۆ دروستکردنی بینا لە ناوچەکەدا، تەنها لەسەر بەردەکان لەلایەن تەلارسازان یان خەڵکی شارەکەوە وێنەکێشراوە و شارەکە دروستکراوە، ئەو شارە سەرنجی گەشتیاران ڕادەکێشێت.

 

تەقاندنەوە زیانێکی گەورە بە شاری کۆن دەگەیەنێت

دوای بوومەلەرزەکەی ٦ی شوباتی ئەمساڵ کە تێیدا هەزاران شوقە لەناوچوون، وەزارەتی گەشەپێدانی شارستانی و ژینگە بە هەماهەنگی لەگەڵ TOKI و خانووبەرە، دروستکردنی خانووی بوومەلەرزە لە شارەکە دەستیپێکردو ٦٠ هەزار خانووی تێدا دروست دەکرێت، ئەنجامدانی تەقینەوە بۆ دروستکردنی کەلوپەلەکانیان، زیان بە شارە کۆنەکە دەگەیەنێت.

 

بەهۆی تەقاندنەوە، هەم زیان بە ئەو شارە دەگات کە بوومەلەرزەکەی تێدا ڕوویدا هەم شاری کۆنی پێرێ زیانی بەردەکەوێت، ئەو تەقینەوانەی دەکرێن زیان بە دیوارەکانی خانووە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزە دەگەیەنێت و دەبێتە هۆی ئەوەی دیوارەکان بتەقن، بە دەنگی تەقینەوەکە، دانیشتوانی شارەکە جارێکی دیکە لە ترسی بوومەلەرزەکە دەژین.

 

دوای ئەوەی دانیشتوانی شارەکە کاردانەوەیان بەرامبەر تەقاندنەوەکان نیشاندا، ئاشکرابوو کە ئەمە زیان بە شارە کۆنەکە دەگەیەنێت، شاری کۆنی پێرێ کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات زیانی پێنەگەیشت، ئێستا بەهۆی دروستکردنی خانووی بوومەلەرزەوە زیانی بەرکەوتووە.

 

لە بەردەوامی تەقاندنەوەکان شارە کۆنەکە وێران دەبێت

دەربارەی ئەم بابەتە لەگەڵ کرێکاری شارە کۆنەکە قسەمان کردو ئاماژەی بەوەکرد، هەر تەقاندنەوەیەک کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ناوچەکە هەیە و ئەو ژوورانەی دروستکراون زیانیان بەرکەوتووە، کارمەندەکە، کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت لەبەر هۆکاری ئەمنی، وتی: خانووەکان لە ناوچەی شاری کۆن پێرێ دروستکراون، بۆیە ئەو بەشەی شارەکە وێران دەبێت، زانراوە کە گۆڕەکان لە ناوچەکە زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی تەقاندنەوەکان، تا ئێستا هیچ ڕێوشوێنێک نەگیراوەتەبەر بۆ ئەوەی ناوچەکە وەک شوێنێک دیاری بکرێت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و گەشتیاری شارەکەوە و بەڕێوەبەرایەتییەکە هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو بابەتە نەداوە.