هەزاران ماسی مردوو لە کەناراوەکانی بەریتانیا دەدۆزرێتەوە

لە ئەنجامی گۆڕانی کەشوهەوا و گەشەکردنی پلانکتۆنەکان هەزاران ماسی مردوون بە درێژایی کەناراوەکانی بەریتانیا.

ناوەندی هەواڵ

 

گۆڕانی کەشوهەوا بووەتە هۆی گەشەکردنی زیاتری پلانکتۆنەکان، هۆکاری مردنی هەزاران ماسیە بەدرێژایی نزیکەی ٤ کیلۆمەتر لە کەناری دەریاکانی بەریتانیا.

 

تۆن تامرۆنگناواساوات، جێگری ڕاگری فاکەڵتی ماسی لە زانکۆی کاسێسارت، هۆکاری مردنی ماسییەکانی بۆ گەشەکردنی پلانکتۆنەکان گەڕاندەوە ڕووداوێکی سروشتییە و ئاستی ئۆکسجین لە ئاوەکەدا دادەبەزێنێت و دەبێتە هۆی خنکاندنی ماسییەکان.

 

ڕێژەی گەشەی فیتۆپلانکتۆن، وەک ڕووەکی زەمینی، پێویستی بە تیشکی خۆر و ماددە خۆراکییە نائۆرگانیکەکان هەیە بۆ بەرهەمهێنانی بایۆماسی نوێ، دابینکردنی سنوورداری ڕووناکی یان ماددە خۆراکیەکان دەتوانێت دابەشبوونی خانەکان خاو بکاتەوە یان بوەستێنێت.

 

لە کاتێکدا شەپۆلی گەرمای دەریایی بووتە مایەی نیگەرانی زانایان، ئەم دیاردە سرووشتیانە بۆ ماوەی دەیان هەزار ساڵە ڕوودەدەن و دووبارە دەبنەوە و کاریگەرییەکانیان زیاد دەکات، گەشەکردنی پلانکتۆنەکان ساڵانە جارێک یان دووجار ڕوودەدات و بە شێوەیەکی ئاسایی دوو بۆ سێ ڕۆژ دەخایەنێت.

 

پلەکانی گەرمای ڕووی دەریای جیهانی بۆ مانگەکانی نیسان و ئایار بەرزترین ئاستی تۆمارکراو بووە بۆ ئەو مانگانە بە بەراورد بە ساڵانی ڕابردوو، بەپێی فەرمانگەی کەشناسی بەریتانیا، کە ڕایگەیاندووە هۆکارەکەی هاتنی دیاردەی کەشوهەوای سروشتی ئێل نینۆیە کە بریتیە لە " ئاماژەیە بۆ گەرمبوونی ڕووی زەریا، یان پلەی گەرمی سەرووی تێکڕای ڕووی دەریا، لە ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن" کە کاریگەری گەرمبوونی جیهانی هەیە، هەروەها گۆڕانی کەشوهەوا بەهۆی مرۆڤەوە بە واتای بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بۆ زەریاکان و وشکانی دێت.

 

مردنی هەزاران ماسی لە کەناراوەکانی جیهان بووەتە مایەی نیگەرانی زانایان و هۆشداری دەدەن لە مەترسییەکان بەهۆی زیاتربوونی پلەکانی گەرما، چونکە سامانی ماسی گرنگییەکی بەرچاوی هەیە لە هاوسەنگی ئیکۆسیستمی زەوی.