هاووڵاتیان بەهۆی گرانی کرێی خانوو، لەسەر شەقام دەژین

ئەمریکا و ئێران یەکێکن لەو وڵاتانەی زۆترین ڕێژەی کەسانی بێ ماڵی تێدایە، بەهۆی گرانی نرخی خانووبەرە.

ناوەندی هەواڵ

 

دانیشتووانی لۆس ئەنجولسی ئەمریکا، داهاتی مانگانەیان مامناوەندە زیاتر لە ٪ ٤٥ی داهاتەکانیان بۆ کرێی خانوو خەرج دەکەن، کالیفۆرنیا و لۆس ئەنجلس لە ساڵی ٢٠١٧ یەکێکبوون لەو ویلایەتانەی زۆرترین ڕێژەی کەسانی بێ ماڵی تێدابووە، لە ساڵی ٢٠٢٠ لە لۆس ئەنجولس ڕێژەی کەسانی بێ ماڵ لە ٤١ هەزار و ٢٩٠ کەسەوە بۆ ٤١ هەزار و ٩٨٠ زیادیکردووە.

 

شارە گەورەکانی دیکە کە نرخی کرێ تیایاندا بۆ خەڵکی ئاسایی بەرزبووە، تەنها ٪ ١٥ی ئەمریکییەکان تیایدا ژیاون، بەڵام ئەو ناوچانە ٪ ٤٧ی دانیشتوانی بێ ماڵ و حاڵ پێکدەهێنن.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی نیشتمانی بێ ماڵان، هۆکارە سەرەکییەکانی بێ ماڵی بریتیە لە کێشەی ئابووری وەک، نەبوونی هەلی کاری گونجاو و نەتوانینی دابینکردنی کرێی خانوو.

 

وەزارەتی نیشتەجێکردن و گەشەپێدانی شارەکانی ئەمریکا ڕایگەیاندووە، نزیکەی ٥٨٢ هەزار ئەمریکی لە ساڵی ٢٠٢٢ بێ ماڵ بوون.

 

ئێران، زیادبوونی بێکاری و نرخی کرێی خانوو، لەگەڵ کێشە کۆمەڵایەتییەکانی وەک ئالوودەبوون، مەترسی بێ ماڵ و حاڵبوونی خێزانەکانی ئێرانی زیاتر کردووە.

 

زستانی ڕابردوو، میدیاکانی ئێران ئاشکرایان کردووە، کە بەشێک لە خەڵکی کرێکار شەوانی سەرمای زستان بە خەوتن لە ناو پاسەکانی شاردا بەسەر دەبەن، هەروەها هەواڵی خەوتنی خەڵک لەسەربان و لەناو گۆڕەکاندا بووە مانشێتی ڕۆژنامەکان.

 

ئامارە نافەرمییەکان دەریانخستووە، زیاتر لە ٣٥ هەزار کەسی بێ ماڵ لە تارانی پایتەختدا هەیە، کە لە ١٢ ناوچەی ئەو پارێزگایەدا چڕبوونەتەوە، ٪٣٠ی ئەو کەسانی بێ ماڵن بڕوانامەی دبلۆم یان زیاتریان هەیە و لەنێویاندا کەسانی خاوەن بڕوانامەی دکتۆراش هەن، نزیکەی ٪٢٠ی بێ ماڵ و حاڵەکان ژن و منداڵن.