ژاوەژاو جگە لە پیسکردنی ژینگە هۆکاری نەخۆشیە بۆ مرۆڤەکانیش

توێژینەوەیەكی بەریتانی ئاشکرای دەکات ژاوەژاو جگە لەوەی یەكێكە لە هۆكارەكانی پیسبوونی ژینگە، مەترسی لەسەر زیادبوونی نەخۆشی هەیە، بەتایبەتی لەسەر ئەوانەی كە لە نزیك فڕۆكەخانەكان دەژین.

ناوەندی هەواڵ


توێژینەوەیەک کە لەلایەن "ئیمپریاڵ كۆلێج" لە لەندەن ئەنجامدراوە ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەو كەسانەی لە نزیك فڕۆكەخانەكان دەژین مەترسی تووشبوونیان بە جەڵتەی دڵ و كێشە تەندروستییەكان زیاترە، ئەوەش بەپێی توێژینەوەیەك كە لەسەر ئەو كەسانەی لە نزیك فڕۆكەخانەی "هیسرۆ" دەژین كراوە.


ئاماژە بوەشکراوە، كەمێك مەترسی زیاتر لەسەر ئەو كەسانە هەیە كە لەناو ژاوەژاوی زیاتردان، هەروەها ئەو کەسانەی كە تەمەنیان لە ٦٥ ساڵ زیاترە، مەترسی زیاتریان لەسەرە.


سەبارەت بە هۆكارەكەی هاتووە، ژاوەژاوی فڕۆكەكان كێشە بۆ خەو دروست دەكات و پەستانی خوێن و كۆلیستڕۆڵ و ئاستی ئۆڕمۆنەكان بەرزدەكاتەوە، ئەوانەش هۆكارەكانی توشبوونن بە نەخۆشیەكانی دڵ.