ژیان
-
"پاڵپشتی دەروونی بۆ ژنان گرنگە بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری دەروونییان و تێکەڵکردنیان بە ژیان"
نەوال مستەتاع، چالاکوان جەختی کردەوە لەسەر گرنگی پشتیوانی دەروونی بۆ ئەو ژنانەی کە ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە بە هەموو شێوەکانیەوە، بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری دەروونییان و تێکەڵکردنیان بە ژیانی گشتی و تایبەت.
-
ژنان دوای بوومەلەرزەکە لە دۆخی ڕێبەر ئۆجالان نیگەرانن
بیرو فەلسەفەی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان مسۆگەرکردنی مافەکانی هەموو گەلانە، ئەو گۆشەگیرییەی بەسەریدا سەپێندراوە و ڕێگریکردن لە چاوپێکەوتنی پارێزەرەکەی لەگەڵیدا سەرچاوەی نیگەرانییە بۆ هەموو گەلان.
-
ژنێکی لوبنانی بە حەزێک کە تایبەت کراوە بە پیاوان بەرەنگاری کۆمەڵگە دەبێتەوە
زۆرێک لە ژنان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا سەرەڕای ئەو زەحمەتی و ڕەخنە و ڕوانگە سەرسوڕهێنەرانەی کە بەدوایاندا دەکەون شایستەیی و باشی خۆیان سەلماند، بۆیە ئەزموونەکە بۆ ئەوان هێڵی ژیان و شکاندن بوو لە هەموو بەربەستەکاندا.
-
توندوتیژی ناو خێزانەکان منداڵێکی توندوتیژکار بەرهەم دەهێنێت
توندوتیژییە بەردەوامەکانی ناو خێزانەکان و ئەوانەی بەرامبەر بە ژنان دەکرێت کاریگەری نەرێنی لەسەر منداڵ جێدەهێڵیت و وایلێدەکات ببێتە تاکێک بۆ درێژەپێدەری توندوتیژییەکان.
-
"بە یەکگرتن و هاوکاریمان شکست بە پلانەکانی تورکیا دەهێنین"
ژنانی شاری حەسەکە داوایان لە گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد دەست بخەنە ناو دەستی یەک بۆ بەرپەرچدانەوەی هەموو پلانە داگیرکارییەکانی تورکیا لە ناوچەکەدا.
-
کافیە لەگەڵ ئابووری ژناندا جارێکی دیکە دەستی بە کشتوکاڵکردن کرد
کافیە ئەحمەد، کە بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە ناچارکرابوو کۆچ بکات و بۆ ماوەی چوار ساڵ لە گۆڕستاندا ژیاوە، ئێستا لەگەڵ خێزانەکەیدا بەشداری لە پڕۆژەیەکی کشتوکاڵی ئابووری ژناندا دەکات.
-
ئێران... هیچ یاسایەکی پاراستن نییه بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی منداڵان
شایستە مورادیان، دەروونناس و چالاکوانی مافەکانی منداڵان جەختی لەوەکردەوە یەکێک لە شێوەکانی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان پشتگوێخستنی ستانداردە ماددی و ڕۆحییەکانی وەک خۆراک و تەندروستی و نیشتەجێبوونی گونجاو و بارودۆخی پەروەردەییە بۆ منداڵان، گەشەکردنیان لێ بێ
-
"گەنجان وەلانراون بۆیە بە ناچاری کۆچ بۆ دەرەوەی وڵات دەکەن"
گەنجان لە ئێستادا بێ هیواترین توێژی کۆمەڵگەن، دەسەڵات و حکومەت کارێکی کردووە گەنجان نەک ئامانجیان نەبێت، بەڵکو هەوڵی بەگەیشتنی ویستەکانیشیان نەدەن.
-
تشرینی دووەم؛ هەواڵەکانی کوشتنی ژنان بە شاراوەیی ماونەتەوە
هەرچەندە مانگی تشرینی دووەم تایبەتە بە بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی بەڵام حاڵەتی کوشتن و توندوتیژی تیادا تۆمار کرا.
-
عەفرینی داگیرکراو ساڵێکی دیکەی بە پێشێلکاری و تاوانی زیاتر بەڕێکرد
نادادپەروەری و زەوتکردنی ئابووری و بەردەوامبوونی تاوانەکانی دژ بە مرۆڤایەتی دژی گەلی عەفرینی داگیرکراو بە درێژایی ساڵی ٢٠٢٣، مەترسیدارترین پرۆسەی گۆڕانی دیمۆگرافی بوو لە سەدەی ٢١دا.
-
"ژنۆلۆژی نەک تەنها ڕاستی ژنان بەڵکو ڕاستییەکانی پیاویش ئاشکرا دەکات"
جانێ عەبدۆ، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی کۆبانێ، ڕایگەیاند، ژنۆلۆژی زانستێکە نەک تەنها ڕاستی ژنان ئاشکرا دەکات، بەڵکو ڕاستی پیاوانیش ئاشکرا دەکات و دەڵێت: بۆ ناسین و بڵاوکردنەوەی ژنۆلۆژی لە کۆمەڵگەدا خەبات قووڵتر بکرن.
-
"بە فەلسەفەی ڕێبەر ئۆجالان، ژنان ڕووبەڕووی نادادپەروەری و بیرکردنەوەی دەسەڵاتداری بوونەتەوە"
ژنانی عەفرین و شەهبا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا داوای ئاشکراکردنی دۆخی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد دوای بوومەلەرزەکەی تورکیا و جەختیان لە زیادبوونی خەبات و بەرخۆدان کردەوە، هەتا ئەو کاتەی ئازادی جەستەیی بەدەست دەهێندرێت.
-
شۆخان میرزا: پێویستە ژنانی ڕۆژنامەنووس لە میدیادا ژنبوونی خۆیان بپارێزن
دروستبوونی دەزگاکانی ڕاگەیاندن ڕۆژ بە ڕۆژ ڕووی لە زیادبوونە و بەشێکیان سەر بە دەسەڵاتن و بەشێکیشیان ئازادانە کار دەکەن، لە نێویشیاندا ژنانی ڕۆژنامەنووس ڕۆڵیکی کاریگەر دەبینن لە خستنەڕووی ڕاستی بابەتەکان.
-
شەوبۆ مستەفا: پێویستە ژنان بە یەکگرتن ڕووبەڕووی توندوتیژیییەکان بوەستنەوە
توندوتیژییەکان بەرامبەر ژنان بەردەوامە و چالاکوانێکیش بۆ کەمکردنەوەی ئەم توندوتیژییانە یەکگرتنی ژنان بە پێویست دەزانێت.
-
ژنانی دەستگیرکراو ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە
ئەو ژنانەی لەناو چاکسازییەکاندا ڕاگیراون و سزادراون لە هەرێمی کوردستان، داوای ڕاگرتنی توندوتیژی دەکەن و ئاماژە بەوە دەکەن، لەکاتی دانپێداناندا ئەشکەنجە دراون.
-
ژنانی زیانبەرکەوتووی توندوتیژی ئەلیکترۆنی پەنا بۆ ماڵی ژنان دەبەن
توندوتیژی ئەلیکترۆنی دیاردەیەکی نوێیە دژ بە ژنان، دەبێتە هۆی کێشە و قەیرانی کۆمەڵایەتی و هەڕەشەکردن لەسەر ژیانیان و لاوازکردنی ئازادییەکانیان و پێشێلکردنی مافەکانیان، پێویستی بە دەستوەردان هەیە بۆ ڕێگریکردن لێی.
-
عایشە حەمادی کۆچبەر: دەنگمان ببیستن
عایشە حەماد، تەمەن ٤٣ ساڵە و بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە کۆچی کردووە بۆ تل تەمر و ئێستا لەگەڵ هاوژینەکەی و حەوت منداڵەکەی لەناو هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان نیشتەجێبوون، دەڵیت: دەنگمان ببیستن.
-
"بێدەنگ بوون بەرامبەر توندوتیژییەکان دەمانبات بەرەو کارەسات"
هەڕەشە کردن و حزبی بوونی بەشێک لە ڕێکخراوەکان، ژنانی چالاکوانی بێدەنگ کردووە و چالاکوانێکیش بێدەنگبوونی ژنانی کۆمەڵگە بەرامبەر بە توندوتیژییەکان بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە.
-
تێگەیشتن لە جەستەی ئایدیاڵ زیان بە تەندروستی ژن دەگەیەنێت
ئەو ژنانەی کە لە کەرتی مۆدە لە ئێران کار دەکەن، ئاماژەیان بەوە کرد، ژنان بە هۆی تێگەیشتن لە جەستەی ئایدیاڵ یاری بە تەندروستی خۆیان دەکەن و ڕایانگەیاند کە ئەم بوارە لایەنێکی دیکەی توندوتیژی دژ بە ژنانە.
-
بینایی جەلال: منداڵان بە پزیشک مەترسێنن
مامەڵەی خێزان و پزیشکان لەگەڵ منداڵاندا کاریگەری هەیە لەسەر منداڵان، ڕەنگە ئەو منداڵە بەهۆی مامەڵەیەکی نا دروستەوە ترسی بۆ پزیشک دروست ببێت.