ئایدیۆلۆژیای پیاوسالاریی و نەبوونی حکومەت توندوتیژیی لە تونس زیاد کرد
بەڕێوەبەری ناوەندی پەناگەی قوربانیانی توندوتیژی له پارێزگای قەسرین دووپاتیکردەوە کە توندوتیژی دژ به ژنان به تایبه تی له ناوخۆ بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئایدۆلۆژیای پیاوسالاری و نەبوونی حکومەتەوەیە.

نەزیهە بوسعیدی
تونس- ٨٤.٧٪ی ژنانی تونس بە لانی کەم یەک جار ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبنەوە لە تەمەنی ١٥ ساڵییەوە، بە وتەی چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی ڕێژەی توندوتیژی لە ناوچە ناوخۆییەکانی تونس ڕوو لە زیادبوونە.
ئەم ئامارە سەرسوڕهێنەرانە پرسیاری هۆکارەکانی بڵاوبوونەوەی توندوتیژی وەک دیاردەیەکی مەترسیدار دەخاتەڕوو ، کاریگەری نەرێنی لەسەر ژنان و دەوروبەریان بەجێ دەهێڵێت، سەرەڕای یاسای ژمارە ٥٨ کە چالاکوانان و ژنانی یاساناسی مافەکانی مرۆڤ تێکۆشاون ،دەنگی ژنان یارمەتیدەر بوون بۆ دەرکەوتنی ڕۆژ.
سەیدا نەسری بەڕێوەبەری پەناگەی قوربانیانی توندوتیژی لە قەسرین و یەکێک لە دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی تیقار، ووتی: لە ٢٢ ی شوباتی ٢٠١١ ەوە دامەزراوە کۆمەڵەکە لە هەوڵی یاسایی دایە بۆ دابینکردنی هەموو خزمەتگوزاری و پشتیوانی و یارمەتی و هاوکاری و ڕێنمایی بۆ ژنان بە تایبەتی بۆ قوربانیانی توندوتیژی.
کۆمەڵەکە ساڵانێکە بەشداری لە ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای ژمارە ٥٨ ی ساڵی ٢٠١٨ کردووە ئێمە زۆر خۆشحاڵ بووین بە دەرچوونی ، ستایشی ئەم دەستکەوتە گەورەیەمان کرد لە بەرژەوەندی ژنانی تونس، بەڵام دوای دەستپێکردنی جێبەجێکردنەکەی بۆمان دەرکەوت کە ئێمە' ئامادەی حەسیر پێش مزگەوت بووین' بەو مانایەی کە ئێمە یاساکەمان دەرکردووە پێش ئەوەی زەمینەی گونجاو بۆ جێبەجێکردنی ئامادە بکەین ،چارەسەری پاشماوەکانی بیری پیاوسالاری بکەین ، کۆمەڵگەکەمان بڵاو دەکاتەوە بەتایبەتی لە ناوچە ناوخۆییەکانی وەک پارێزگای قەسرین سەرەڕای نەبوونی حکومەت کە خەریکە بە تەواوی بوونی لەو ناوچانەی بەدەست هەژاری ، لاوازی کۆمەڵایەتی ، ئابووری ، لاوازی بارودۆخی ژنان بەتایبەتی ژنان دەناڵێنن له ناوچه کانی عەیون و حەسی فرید.
جەختی لەوە کردەوە کە بیرکردنەوە پیاوسالاری لە پارێزگای قەسرین بڵاوبووەتەوە ،بە هەمان شێوە لە هەموو پارێزگا و ناوچە ناوخۆییەکانی تونس ،"ڕێژەی نەخوێندەواری لە نێو ژنان لە گوندەکان دەگاتە زیاتر لە ٤٠ لە سەدا ،ژمارەیەک لە پارێزگاکانی باکووری ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی ڕۆژئاوا لە سەدا ٥٠ تێپەڕاندووە، هەروەها زیاتر لە لە سەدا ٦٠ ی ئەوانەی زوو وازیان لە خوێندن هێناوە کچانی گوندن."
چوونە ناو ئایدیۆلۆژیای پیاوسالاری، لەگەڵ دیار نەبوونی تەواوی حکومەت و جێبەجێکردنی یاسای قەدەغەکردن، لەوانە یاسای ژمارە ٥٨، وامان لێدەکات دوور بکەوینەوە لە پاراستنی ژنان لە خراپتربوونی دیاردەی توندوتیژی و کەمکردنەوەی.
ئاماژەی بەوەشدا کە کۆمەڵەی تیگار ماوەی ١٥ ساڵە کار بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان دەکات، ڕێککەوتنێکی هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتەکانی ژنان و داد ، کاروباری کۆمەڵایەتی ، تیمە تایبەتەکانی وەزارەتی ناوخۆ واژۆکردووە ،پارەمان وەرگرتووە، بەڵام لەبەرامبەر خراپتربوونی دیاردەکەدا زۆر کەمە، هەر وەزیرێک دەگۆڕێت ئەو ڕێککەوتننامەیەی پێشووی لەگەڵ کۆمەڵەکەمان هەڵوەشێنێتەوە، لە چوارچێوەی هاوکاری لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی توندوتیژی دژ بە ژنان، ١٦ ڕێکخراو رێککەوتنی هاوبەشییان لەگەڵ پێکهاتەکانی دەوڵەت واژۆ کردووە ،کار بۆ کۆتاییهێنان بە توندوتیژی دەکەن بە بودجەی زۆر کەم، جگە لەوەی سەرەوە لە کاتی گۆڕینی وەزیردا کۆتایی پێدەهێنرێت.
جەختی لەوە کردەوە کە کۆمەڵگەی مەدەنی سەرەڕای گرنگی ڕۆڵی لەم بوارەدا ،سەرەڕای ململانێکانی، لەلایەن حکومەتەوە سەرکوت دەکرێت، تا ئەو ڕادەیەی دەنگی کپ دەکرێت ،ئەو ئەنجامانەی پێی دەگات گرنگی پێنادرێت تەندروستی بەخۆڕایی بۆ ئەو ژنە لێدراوە کە دەبێت دابین بکرێت، کاتێک پێویستمان بە گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە بۆ چارەسەر و وەرگرتنی بڕوانامەی پزیشکی هەیە.
لەسەر بنەمای پێویستیی کارکردن بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی لە ناوخۆدا، دەزگا هەماهەنگیەکانی بواری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لەسەر ئاستی ناوخۆیی ، نیشتمانی بە هاوکاری کۆمەڵگەی مەدەنی نامیلکەیەکیان ئامادە کردووە ، بەپێی ڕێنماییەکانی ڕوانگەی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕێنماییەکی جۆراوجۆر لەخۆ دەگرێت.
لە ڕوونکردنەوەی چەمک و زاراوەکان و خزمەتگوزاری جۆراوجۆر و ڕێڕەوەکانی پەیوەست بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی یاسای ژمارە ٥٨ی ساڵی ٢٠١٧ ،فەرمانەکانی حکومەت و بڕیارە وەزارییەکان و بەیاننامەکانی دەرچوو، ناساندنی یاسای جۆراوجۆر بۆ کارکردنی دەزگا، هەماهەنگی و کۆنتڕۆڵکردنی ئەرکە جۆراوجۆرەکانی بەپێی ستراتیژی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان ، ڕێنماییەکانی ڕوانگەی نیشتمانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ، بە ژنان و بەگوێرەی تایبەتمەندی قەوارەکە ، ئەو دەستکەوتانەی بەدەستهاتوون و هەموو ئەو تەوەرانە دەخرێنەڕوو و تاوتوێدەکرێن.