ژنانی نووسەری تونس بە هاوسۆزی لەگەڵ ژنانی سووریا دژی هەوڵدان بۆ زەوتکردنی مافەکان دەوەستنەوە

ژنە نووسەرانی تونس بەدواداچوون بۆ ئەو ڕووداوانەی سووریا دەکەن کە هەوڵ بۆ لێسەندنەوەی مافەکانی هاوڵاتی و هاندانی ناتەبایی لەناو کۆمەڵگەدا دەدات، داوا لەژنە نووسەرانی سووری دەکەن، کە لە بەرامبەر ئەم هەڕەشانەدا پتەو بوەستن.

نەزیهە بوسعیدی

تونس- هەموو گەلانی جیهان پێویستیان بە هەڵوێستێکی پتەوی ژن و پیاوی خوێندەوار هەیە لە کاتی هەڵگیرسانی ئەو شۆڕشانەی کە هاوسەنگی کۆمەڵایەتی تێکدەدەن، زۆرجاریش دەبنە هۆی سەرهەڵدانی ڕەوتی دوژمنکارانەی کۆمەڵگە، بە تایبەت ڕەوتی ئایینی کە پشت بە توندوتیژی و زیادەڕەوی دەبەستن لە زەوتکردنی ماف و ئازادییەکاندا.

لە مێژووی ئەو شۆڕشانەی کە لە زۆرێک لە وڵاتان و بە تایبەت تونس ڕوویان داوە، ژنان هەمیشە خۆڕاگرترین کەس بوون لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆنەپەرستانە، بە تایبەت ژنانی خوێندەوار و ئەوانەی کە لە کۆمەڵگەی مەدەنیدا چالاکن، ژنە نووسەرانی تونس پشتڕاستی دەکەنەوە کە توانیویانە ڕووبەڕووی هەڕەشەکان ببنەوە، جا چ لە ڕێگەی نووسینەوە بێت یان بە بەشداریکردن لە خەباتی کۆمەڵگەی مەدەنیدا، لە ئێستادا بەدواداچوون بۆ پێشهاتەکانی شۆڕشی سووریا و پێگەی ژنان بە گشتی دەکەن.

"نەخێربۆ جیاکاری"

ڕەجا بەحری نووسەر و لێکۆڵەری ڕەگەز ی وتی: من مەیلم بەرەو نووسینی ڕاستی هەیە، هەوڵی چیرۆکەکانم داوە کە تێیدا باس لە دایک و ژن و خوشک و ژنە کرێکار و ستەملێکراو کردووە، شارەزایم لە توێژینەوەی ڕەگەزدا، بیرۆکەیەکی باشی پێبەخشیم سەبارەت بە شیکردنەوەی دۆخی ژنان و هەڵوەشاندنەوەی هەژموونی هەبوو، هەروەها توانای ئەوەی پێبەخشیم کە خوێندنەوەیەکی قووڵتر بۆ ڕاستی ژنان لە هەموو کۆمەڵگەکاندا پێشکەش بکەم، ڕاستی ژنانی تونس، بە تایبەت ژنانی کرێکار لە ژێر ڕۆشنایی بیرو باوەڕی باوی پیاواندا سەختە، ژنە نووسەرانی تونس ڕۆڵێکی کاریگەریان هەیە لە گۆڕینی ڕاستی ژنان بە وروژاندنی بابەت و کەیسەکان، ڕادەی کارلێککردنی لەگەڵ ژنانی سووریا و ئەو پەیامەی کە دەتوانرێت ئاراستەی ژنە نووسەرانی سووریا بکرێت لەم هەلومەرجەدا، بە پەشیمانیەوە بەدوایدا دەگەڕێم، چونکە ئازارەکانی هەموو ژنانی عەرەب و ئەفریقی و ژنانی دیکە بە هەمان شێوە ئازارێکی زۆرم دەدات.

ڕەجا بەحری وتیشی: ژنانی سووری زیاتر ئاگاداری بارودۆخی خۆیانن و شارەزاییان زیاتر هەیە لە هەڵبژاردنی لایەنی گونجاو کە مافەکانیان دەستەبەر بکات، پێشێلی ئازادییەکانیان نەکات، ژنان لە هەموو کۆمەڵگەکاندا "دەمەوانەی سەلامەتن"، ئاژاوەگەری کۆمەڵگاکان تێکدەدات، بۆیە داوا لە ژنانی سووریا دەکەم یەکبگرن و خۆیان لە دابەشبوون بەدوور بگرن ، بەهێز و چەسپاو بن.

" کەس ناتوانێت لە ژن باشتر لەسەر ژن بنووسێت"

نەجیبە حەمامی، کورتەچیرۆکنووس و چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی تونسی وتی: هەر کەسێک کە نووسینەکانم بخوێنێتەوە، وادەزانێت من پسپۆڕم لە نووسینی ژنان، هەرچەندە مەبەستم ئەوە نەبووە. بەڵام بە پشتبەستن بە ئەزموونەکانم کەس ناتوانێت لە ژن باشتر لەسەر ژن بنووسێت، چونکە ئەو وردەکارییە وردانەی کە لە قووڵایی ناو ژندا هەن، هیچ کەسێکی دیکە هەستی پێناکات و گوزارشتیان لێناکات، نووسین بەگشتی شتێکی ئاسان نییە و لە دەستی هەموو کەسێکدا نییە، خوێندنەوە مایەی نیگەرانییە بەهۆی لەشکرکێشی تەکنەلۆژیا، کە بۆتە بابەتێکی ڕوون، نەک تەنها لە تونس، بەڵکو لە هەموو وڵاتانی جیهان، کاریگەری لەسەر ئەمە هەبووە، بابەتەکە بۆ نووسەر قورستر دەبێت، چونکە لە ماڵ، منداڵ  کارەوە بەرپرسیارێتی زۆر هەڵدەگرێت، تا ئەو ڕادەیەی کە زۆرێک لە ژنان نووسین دوادەخەن، لە کۆتاییشدا خۆیان دەبیننەوە کە ناتوانن زۆر شت بەشێوەی پێویست دەرببڕن لەگەڵ پێشکەوتنی تەمەن.

نەجیبە حەمامی سەبارەت بە هاودەنگیی خۆی لەگەڵ ژنە نووسەرە سوورییەکان و ئەو ئەزموونە هاوبەشەی کە تێیدا ژیاوە وتی: ئێمە دوای شۆڕشی ٢٠١١ ڕاستیەکی هاوشێوە ژیاوین، هەر جارێک شۆڕشێک لە وڵاتێکی عەرەبیدا هەڵگیرسێت، پێمانوایە ئەوە بەرەو پێشەوەمان دەبات، بەڵام بەداخەوە پێچەوانەکە ڕوودەدات و هەنگاو بەرەو دواوە دەنێین، ژنانی تونس سەقامگیر و بە توندی بەرەنگاری شەپۆلی دژایەتی دەبوونەوە، بەڵام ئەوەی لە سووریا ڕوودەدات بە شێوەیەکی پێناسە نەکراو ترسناکە، ناتوانێت لە کێشەی ئەو بزووتنەوە ئیسلامیانە یان ئاینییانە لەگەڵ ژنان تێبگات.

ئایا ئەو ژنانەی بەرگەی حوکمڕانی ڕژێمەکانی پێشوویان گرت، پەیوەندییان بە پراکتیزەکردنی دیکتاتۆری و ستەمکاری ئەو ڕژێمانەوە هەیە؟ ئایا پێویستە لە وڵاتانی عەرەبی داوای لێبوردن بکەین بۆ بوونی خۆمان وەک ژن؟

نەجیبە حەمامی کورتە چیرۆکنووس و چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی تونسی لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئێمە بە هاودەنگی لەگەڵ ژنانی سووری و ژنە نووسەرانی سووریا وەستاوین، دڵ و هەستمان لەگەڵیاندایە. داوایان لێدەکەم بە توندی بوەستن، هەروەها هۆشدارییان پێدەدەم کە پاشەکشە نەکەن چونکە ڕۆڵیان زۆر گرنگە لە کۆمەڵگەدا، ئەگەر ژنانی تونس نەبوایە بەرامبەر بە کۆنەپەرستان ،تیرۆریستان، بکوژەکان بوەستنەوە، تونس بەم شێوەیە نە دەبوو.

"ژنی نووسەر بێت هاوسۆزی بۆ ژنانی نووسەری دیکە هەبێت"

نافلە زەهەب، نووسەر وتی: ژنانی تونس دەنووسن ، نووسینەکانیان وەڵامێکی جیاواز لە نێوان قبوڵکردن و ڕەتکردنەوەدا دەبیننەوە، وەک هەموو نووسینەکانی جیهان، گرنگییەکی زۆری بە کێشەکانی ژنان لە نێوان کار و گرنگیدان بە خێزاندا داوە، نووسەر دەبێت هاوسۆزی لەگەڵ نووسەرانی ژنیش نیشان بدات لەو وڵاتانەی کە بەدەست شەڕ و ململانێکانەوە دەناڵێنن، وەک ئەوەی لە فەڵەستین، لوبنان ،سووریا ڕوودەدات، هاوڕێی سووریم هەیە، لە ڕێگەی ئەوانەوە بەدواداچوون بۆ دۆخەکە دەکەم، وەک چۆن ئەوان ئەو مەترسییە زۆرانەیان بۆ ئاشکرا کرد، کە ڕووبەڕووی وڵاتەکە بە گشتی و مافەکانی ژنان بەتایبەتی دەبنەوە.

لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: بەداخەوە ژنە نووسەرانی سووریا بەهۆی سەختی دابەشکردن و بڵاوکردنەوە ناتوانن نووسینەکانیان بڵاوبکەنەوە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئێستادا تاکە ئامرازی دەربڕین و نووسینە، جا ئێمە دەبێت هاوسۆزی خۆمان لەگەڵیان دەرببڕین، یان بۆ دەرخستنی ئەو هەڕەشە ترسناکانەی ڕووبەڕوویان دەبنەوە.