ژنانی سودانی چۆن ڕۆژەکانیان لە پەناگەکاندا بەسەر دەبەن؟

بەهۆی شەڕی بەردەوامی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا، ژمارەیەک پەناگە لە دەوڵەتە ئارامەکانی سۆدان لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣ ەوە میوانداری هەزاران خێزانی ئاوارەیان کردووە.

ئایا ئیبراهیم

 

سۆدان - ژن بە درێژایی ململانێی نێوان سوپای سۆدان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بە بەرخۆدان و ئارامگری مایەوە، سەرەڕای ئەو سەختی و ئاڵەنگارانی لە کاتی گەشتی ئاوارەبوونیدا لە ماڵەکەی خۆیەوە ڕووبەڕووی بووەوە تا گەیشتە پەناگە لە ناوچە ئارامەکان.

 

ئاژانسەکەمان گەشتێکی بەرفراوانی لە بەشەناوخۆیی "وەدعەت الله" لە ویلایەتی باکوور ئەنجامدا، کە شوێنی نیشتەجێبوونی خوێندکارانی یەکێک لە زانکۆکان بوو پێش ئەوەی دەسەڵاتداران وەک سەنتەری پەناگە وەریبگرن ، ژمارەیەک چادریان لەناودا داناوە، لەبەر ڕۆشنایی ئەو هەلومەرجەی کە سۆدان پێیدا تێدەپەڕێت، بەو پێیەی ژمارەیەک خێزانی ئاوارە بە تایبەت لە خەرتومی پایتەختەوە نیشتەجێیە. دەزگاکە چاودێری سەقامگیری دۆخی ئەمنی و بارودۆخی ئەو ژنانەی کرد، کە قبوڵیان کرد لە سەنتەری پەناگەدا بژین سەرەڕای هەندێک سەختی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، بەڵام ئەوان ئەوە قبوڵ دەکەن ، پاساو بۆ ئەو بارودۆخە دەهێننەوە کە تێیدا دەژین بەهۆی بارودۆخی ململانێ و کاردانەوەکانی لەسەر هاوڵاتی، ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ.

 

سارا ئەزهەری کە لە یەکێک لەو خێمانەدا دەژی، بۆ ئاوارەکان لە ناوەندی پەناگەی “وەدعەت الله” تەرخان کراوە،لە یەکەم ڕۆژەکانی سەرهەڵدانی ململانێکانەوە لە ناوچەی 'ئم درمان' لە ویلایەتی خەرتوم ئاوارە بووە. ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەو ئەزموونە بۆی باشە، شوێنێکی دۆزیوەتەوە بۆ ئەوەی لەگەڵ خێزانەکەیدا بژیت بەبێ ئەوەی کرێی بۆ بدات، ئەمە جگە لەوەی ناوچەکە باشە و دوور نییە ،خزمەتگوزاری لەوێ بەردەستە.

 

سارا ئەزهەری کە ساڵێک لەمەوبەر بەهۆی نەخۆشییەوە باوکی لە پەناگە کە  لەدەستداوە، باس لەوە دەکات کە هاوڵاتیانی سەنتەرەکە پشتگیریان کردووە لەو قۆناغەی بە سەختی دەزانی. سەرەڕای بارودۆخەکە توانیویەتی وەک خۆبەخشێک و ڕێکخراوێکی دیکە پەیوەندی بە مانگی سوورەوە بکات. ئەزموونێکی سەخت بوو، بەڵام کەسانی دیکەمان ناسی و فێری کولتوورە جیاوازەکان بووین، کە سوودمان لێ وەرگرت.

 

سەبارەت بە چۆنیەتی بەسەربردنی ڕۆژەکەی لە سەنتەرەکەدا، دەڵێت ئەوە پەیوەستە بە بەرنامەکەوە، کاتەکانی لە پەناگەکەدا بەشداری کردووە لە خۆراکدانی کەسانی دیکە و ئەنجامدانی کارە باشەکان، ئەزموونەکەی لە پەناگە کە دا  بە "جوان" پێناسە دەکات.

 

سارا ئەزهەری بانگەوازی ئاراستەی ڕێکخراوەکان کرد کە پشتیوانی لە پەروەردەی ناو چادرەکان بکەن، ڕایگەیاند تێکچوونی بەرچاو لە ئاستی خوێندن لە نێو خەڵکی ئاوارەبووی پ ڕوویداوە.

 

ڕوقەیا محمد سەعید ئاماژەی بەوەدا کە سەرەتا خۆی و خێزانەکەی لە پەناگەیەکەوە بۆ پەناگەیەکی دیکە گواستراونەتەوە، بەڵام لە کۆتاییدا سەرەڕای ئەو مەینەتی و سەختییانەی ڕووبەڕوویان بووەتەوە، جێگیربوون، ئازارەکە لەوەشدایە کە هاوڵاتیان کارێکیان نییە، یارمەتیان بدات لە ژیاندا و ئاسانکارییان بۆ بکات، بۆ ئەوەی ئاگاداری خێزانەکانیان بن، بەڵام “سەرەڕای ئەوە، خەڵک پێکەوە دەژین و هاوبەشی لەگەڵ یەکتردا دەکەن”. ئەو ڕێپێوانانەی کە ناوبەناو لەلایەن هێزەکانی پشتیوانی خێراوە دەستیان پێکردووە، ترسی لە دڵیاندا چاندووە.

 

نور هاوڵاتی کە لە خەرتومی پایتەخت ئاوارە بووە، هیوادارە کۆتایی بە ململانێی نێوان سوپای سۆدان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بێنێت ،بە زووترین کات بگەڕێتەوە ماڵەکەی خۆی، سەرەڕای ئەو ئەزموونە باشەی کە لە پەناگەدا هەیبووە. ئەوانەی لە سەنتەرەکەدا بوونەتە یەک خێزان، ڕۆژەکانیان وەک ئەوەی لە ماڵەکانیاندا بەسەر دەبەن، داوا لە بەرپرسان دەکات هەندێک لە پێداویستییە تایبەتەکانی ژنان لەبەرچاو بگرن و بژێوی ژیانیان دابین بکەن.

 

سوجود عیزەدین کە لە ناوچەی جەریف ڕۆژهەڵاتی خەرتومی پایتەخت ئاوارە بوو وتی: سێ مانگە لە ناوەندم، سەرەڕای ئەو سەختی و ئاستەنگانەی ڕووبەڕوومان دەبنەوە، هەوڵدەدەین ڕۆژەکەمان بە باشی گەشاوەتر بکەین.

 

لە کاتی گەشتی ئاژانسەکەمان بۆ ناوەوەی پەناگەی "وەدعەت الله" لە ویلایەتی باکوور، کە ژنانی ئەو شوێنە پێکەوە دەژین و ئەو مەرجانەی کە بارودۆخی ململانێ لە وڵاتەکەیان سەپاندووە، قبوڵ دەکەن سەرەڕای ئەو ئازارانەی کە ناوبەناو ڕووبەڕوویان دەبێتەوە و هیوای کۆتاییهێنان بە ململانێکان و گەڕانەوەیان بۆ ماڵەکانیان هەیە.