ژیان
-

"گۆڕانکاری و چالاکییەکانی وڵاتێک بەندە بە چالاکی گەنجەکانییەوە"
سەرەڕای مەترسییەکانی کۆچکردنی گەنجان ئامارەکانی کۆچکردن ڕوو لە زیادبوونە، بەپێی ئامارێکی دەزگای لوتکە لە نێوان ساڵی ٢٠١٥ تا ٢٠٢٤دا، ٧٥٠ هەزار و ٤٩٨ هاوڵاتی لە عێراق و هەرێمی کوردستانەوە کۆچیان کردووە.
-

سەرەڕای زوڵم و چەوساندنەوە ژنان لە ئیدلب شۆفێری دەکەن
ژنان لە باکووری سووریا دوای فێربوونی شۆفێری ڕووبەڕووی چەندین ڕەخنەی کۆمەڵگە بوونەتەوە، بەڵام ئەوە نەبووە ڕێگر لەبەردەم پێداگرییان لەسەر تێپەڕاندنی ئەم ئەزموونە، کە بە ماف بۆ خۆیان و بۆ ژنانی دیکەی دەزانن.
-

"بە خۆ ڕێکخستن و پەروەردەکردن، ژنان دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا دەوەستنەوە"
ژنانی ڕۆژئاوا پێش ١٢ ساڵ دژی داگیرکاری بە شۆڕش خاکیان پاراست، بێریڤان محەمەد، وتی: پێویستە ژنانی باشوور هاوشێوەی ژنانی ڕۆژئاوا دژی داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکیا بەرخۆدان بکەن.
-

ژنانی کارگوزار لە بارودۆخێکی دژواردا ژیان دەگوزەرێنن
ئاڵا کەمال، چاودێری مافی مرۆڤ و داکۆکیکار لە مافەکانی مرۆڤ، دەڵێت: دەبێت حکومەت، هەوڵی تەواو بدات بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی کارگوزار لە کەرتی گشتی و تایبەتدا، لەژێر چاودێری دەستەبەری کاردا دامەزراندنیان بۆ بکرێت.
-

شایەتحاڵی ساڵانی ٩٠ەکان: شێواز گۆڕاوە بەڵام هەمان ئەشکەنجەیە
جانێ ئاتاک کە لە ساڵانی نەوەدەکاندا بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ لەگەڵ منداڵەکانیدا ئەشکەنجە درابوو، دەڵێت: هەرگیز ئەو ڕۆژانەم لەبیرناچێتەوە، شێوازی ئەشکەنجەدان گۆڕاوە، بەڵام ئەشکەنجەدانەکە نەگۆڕاوە.
-

پەروەردە یەکێکە لە چارەسەرە بنەڕەتییەکان بۆ ئەو قەیرانانەی کە ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە
کۆمەڵە مەدەنییەکان ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئاڵۆزییەکانی کۆمەڵگەکاندا بەهۆی کاریگەرییەکانیان لەسەر گۆڕانکاری و متمانەی خەڵک بەوان.
-

بەهۆی شەڕی سودان، بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر زیادی کردووە
لبنا عەلی، پسپۆڕی کاری ستراتیژی لە بواری تەندروستی دەروونی و ڕاوێژکاری خێزانی ڕایگەیاند، بەهۆی داخستنی نەخۆشخانەکانی دەروونی و بنکەکانی تەندروستی، ژمارەی ئەو کەسانەی ماددەی هۆشبەر بەکاردەهێنن زیادی کردووە.
-

کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا دەستیان بە پەروەردە کرد بۆ ژنە کاندیدەکان
کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لە شاری مەنبەج لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خەریکی ئامادەکردنی بەرنامەیەکی پەروەردەی سێ ڕۆژەن بۆ کاندیدە ژنە هەڵبژێردراوەکان بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان کە بڕیارە لە مانگی ئابدا بەڕێوەبچێت.
-

شۆڕشی ١٩ی تەمووز سەرچاوەی ڕێکخستنی ژنان و بەرزکردنەوەی ڕۆڵیانە لە کۆمەڵگەدا
ناهید سلێمان، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار، دووپاتیکردەوە کە شۆڕشی ڕۆژئاوا بووە هۆی ڕێکخستنی ژنان و بەرزکردنەوەی ڕۆڵیان لە کۆمەڵگەدا، هەر بۆیە دوای ١٢ ساڵ لە شۆڕش، سەرەڕای سەختی و ئاستەنگییەکان، دەستکەوتی زۆریان بەدەستهێناوە.
-

چالاکی ئێشکگری لە کامپی مەخموور بەردەوامە
چالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی-مەخموور لە دژی گۆشەگیریی سەختی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە ئێشکگری گروپی ٧١ بەردەوامە.
-

عەتیە بە جلوبەرگی کوردییەوە چەندین وڵات گەڕاوە و کولتووری خۆی پاراستووە
عەتیە عەبدولرەحمان، مامۆستا و هونەرمەند، بە سیستمی خۆڕێکخستنی ژنان توانیویەتی کولتوور و ڕەسەنایەتی بپارێزێت، بێ ئەوەی شەرم لە پۆشێنی جلوبەرگی کوردی بکات، چەندین وڵاتی جیهان گەڕاوە و هێزو ئیرادەی ژنانی کوردی بە جیهان ناساندووە.
-

دامەزراوە و دەستپێشخەرییەکانی ژنان هەوڵدەدەن کۆمسیۆنێکی دژە جیاکاری دابمەزرێنن
جیاکاری یەکێکە لە خراپترین پراکتیزەکان کە سنووردارکردن بەسەر هاوڵاتیانی گروپە جیاوازەکاندا دەسەپێنێت و ڕێگری لە توانای سەرکەوتنیان دەکات لە ئەنجامدا پێشێلکاری لە مافەکانیان دروست دەبێت.
-

کۆنگرەی ستار چالاکی پەروەردەیی لە گوندەکان ئەنجام دەدات
کۆنگرەی ستار خولی پەروەردەیی بۆ ژنانی عەرەب کردەوە، ئەوژنانەی بۆ یەکەمجار بەشداری خولی پەروەردە دەکەن ئاماژەیان بەوەکرد، خەونەکانیان گەورەتر بووە.
-

ساز بابانی خولیاکانی کردوویەتی بە وێنەگری سەرشەقام
ساز بابانی، لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا بووەتە خاوەن کامێرای خۆی و خولیای بۆ وێنەگرتن دروستبووە، ئێستا یەکێکە لە وێنەگرانی سەرشەقام.
-

کۆچ باشترین بژاردە نییە بۆ ئەو ژنانەی بەدوای داهاتوویەکی باشتردا دەگەڕێن
ژنان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووبەڕووی چەندین کێشە دەبنەوە، بۆ دەربازبوون لەو کێشانە و هیوای ژیانێکی باشتر و ئایندەیەکی ئارام، ڕێگای کۆچبەری نایاسایی هەڵدەبژێرن.
-

لاڤە لەگەڵ سێ هاوکاریدا پڕۆژەیەکی هەنگەوانی بەڕێوە دەبات
لاڤە محەمەد ماوەی ٥ ساڵە کاری هەنگەوانی دەکات و دەڵێت: سەرەتا لە چوار پورەی هەنگ لە ماڵی خۆمان دەستم بە کار کرد".
-

ژیان لە ئیدلیبی داگیرکراو کاریگەری لەسەر منداڵان هەیە
ژنان و منداڵانی ئیدلیب بەهۆی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا لە ترسدا دەژین، هێرش و توندوتیژیی چەتەکان کاریگەری لەسەر دەروونی منداڵان و ژنانی ئیدلیب دروستکردووە.
-

ژنانی سودان بڕیاریان داوە بۆ ئاشتی خەبات بکەن
بەهۆی ئەو شەڕەی لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣ەوە لە نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرا بەردەوامە، ژنان زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە هەر بۆیە ژنانی سودان هەوڵدەدەن ڕێگاکانی ئاشتی بدۆزنەوە و بە ئیرادەوە خەبات بکەن.
-

یانەیەکی ئەسپسواری بۆ منداڵانی ئۆتیزم کردەوە
ڕۆز ئەلفاریس، کە یانەیەکی ئەسپسواری لە شاری قامیشلۆ کردووەتەوە بۆ چارەسەری منداڵانی تووشبوو بە ئۆتیزم، باس لەوە دەکات، ئەسپسواری هەستێکی جیاواز بە مرۆڤ دەبەخشێت و چارەسەرە بۆ زۆرێک لە نەخۆشییە دەروونییەکان.
-

"پەیوەندییەکی بەهێز، کۆمەڵگەیەکی بەهێز و تاکێکی تەندروست بونیاد دەنێت"
لەیلا عەبدوڵا، چالاکوانی ژنان پێی وایە هەوڵی ژنان و تێکۆشانیان بۆ دەستەبەربوونی مافەکانیانە، کاریگەریان لەسەر گۆڕینی کۆمەڵگە و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان هەیە.