ماڵەکانی تونس لە شوێنێکی پارێزراوەوە بۆ ژینگەی کوشتنی ژنان

چۆن ماڵ لە شوێنێکی پارێزراوەوە دەبێتە شوێنێک کە ژنان بە شێوەیەکی دڕندانە دەکوژرێن؟ ئەم پرسیارە لەبەر ڕۆشنایی زیادبوونی ژمارەی ئەو ژنانەی لە تونس لەلایەن هاوژینەکانیانەوە دەکوژرێن سەرهەڵدەدات و لە سەرەتای ئەمساڵەوە شەش کوشتن تۆمارکراوە.

نەزیهە بوسعیدی  

 

تونس- دوو ڕۆژ لەمەوبەر ژیانی ژنێک بەناوی حەنانە ئەلجەندوبی لە ماڵی هاوژینەکەیان لە گەڕەکی مەنۆبە کۆتایی هات و ژیانی کچەکەی نزیک بوو بە برینێکی سەختی چەقۆ لەلایەن هاوژینەکەیەوە کۆتایی پێبێت،ماڵێک کە بڕیار بوو سەلامەتترین شوێن بێت بۆ ژیانی و ژیانی کچەکەی. به ڵام به پێچه وانه وه ڕوویدا، وه ک له به ڕده م منداڵه کانیدا کوژرا، شوێنەواری دەروونی له ناویاندا بەجێهێشت که دەگۆڕێت بۆ نەفرەت لە پەیوەندییە کۆمەڵەیەتییەکانیان. 

 

سەبارەت بەم تاوانانە و ئەو گۆڕانکارییە کارەساتبارەی کە کۆمەڵگەی تونس بەخۆیەوە دەبینێت، سەنا فەتحوڵا غانیمە، سەرۆکی کۆمەڵەی سەرکردایەتی ژنان وتی: پێموایە پرسی توندوتیژی کە دەبێتە هۆی کوشتنی ژنان بۆ چەند هۆکارێک دەگەڕێتەوە، کە پێشەنگییان بێ سزاییە، ئەوەندەی ئێمە ی یاسامان هەیە لە تونس بۆ پاراستنی ژنان، جێبەجێکردنی ئەو یاسایانە نییە، هاوتایە لەگەڵ سروشتی ترسناکانەی کوشتنی ژنان کە ئەمڕۆ شاهیدی بووین. 

 

وتیشی: ناعەقڵانییە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تەنها لە ماوەی دوو ڕۆژدا بە دوو قوربانی و شەش حاڵەت لە خەو هەڵساین، تەنها لە ماوەی سێ مانگدا، ناعەقڵانییە کە شوێنی سەلامەتی ژنێک کە ماڵەکەیەتی، بگۆڕێت بۆ فەزایەک کە ژیانی خۆی لەدەست بدات بەدەستی هاوژینەکەی، یان هەندێکجار کوڕێک دایکی بکوژێت، ئەو ژنانەی دەکوژرێن تەنها ژمارە نین، بەڵکو ژیانی ڕاستەقینەن، خێزان و منداڵیان هەیە و کاردانەوەی کارەساتباریان بۆ منداڵان هەیە و کاریگەریی دەروونی و کولتووری لە ڕادەبەدەر جددی لەسەر کۆمەڵگە بە گشتی هەیە. 

 

" دەبێت سیستمێکی هەمەلایەنە کارا بکرێت بۆ پاراستنی ژنان" 

ئاماژەی بەوەشکرد، کوشتنی ژنان تەنها هەواڵێک نییە لە لاپەڕەکانی هەواڵدا، بەڵکو تاوانێکی قێزەونە کە لەلایەن هاوژینەکەیەوە ئەنجامدراوە کە ژیانی خۆی پێ سپاردووە و خێزانێکی لەگەڵدا پێکهێناوە، لەکاتێکدا ئەو ژنەکەی کوشتووە. وتی: نابێت بێدەنگ بین لە بەرامبەر ئەو تاوانانەی کە ئەنجام دەدرێن، پێویستە لەوە تێبگەین کە توندوتیژی لەسەر خۆی کۆتایی نایەت، بەڵکو بە هۆشیاری و پەروەردە و بە تایبەتی پاراستن کۆتایی دێت، بۆیە دەبێت سیستمێکی هەمەلایەنە کارا بکرێت بۆ پاراستنی ژنان و منداڵان بە هەمان شێوە، بەو پێیەی ئەوان قوربانیی سەرەکی دەرئەنجامەکانی ئەو تاوانانەن. 

 

هۆکارە سەریەککەوتووەکان 

 زەهرا بوقیرە،ە شارەزای کۆمەڵایەتی وتی: پرسی ژن کوشتن لە هەموو وڵاتانی جیهاندا دیاردەیەکی گەشەسەندووە، هەروەها لە تونسیش کاریگەری لەسەر ئێمە هەبووە و لە ئێستادا ڕێکخراوە فێمینیستەکان وەک کۆمەڵەی ژنانی دیموکراتی تونس کار لەسەر دەکەن. 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پڕۆژەیەکی لێکۆڵینەوەی ئێستا بەدواداچوون بۆ کوشتنی ژنان دەکات و هەوڵدەدات لە هۆکارە بابەتییەکانی دیاردەکە تێبگات، هەروەها لە لایەنە زۆرەکانی، بەتایبەتی بکوژەکە کێیە و بارودۆخی دەروونی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییان چییە. ئەو قەیرانی ئێستای تونس بە تایبەتی پەیوەست بە لایەنی ئابووری بە قەیرانی زیادبوونی هەژاری و دابەزینی ڕۆڵی پیاوان زانی، کە تووشی دۆخێکی گێژاوی کۆمەڵایەتی دەبن. 

 

زەهرا بوقیرە جەختی لەوە کردەوە کە ژنان زۆرترین کاریگەری ئەم فشارانەیان لەسەرە و کاردانەوەی نەرێنییان هەڵدەگرن، هەمیشە ئەو کەسەیە کە بێدەنگ دەبێت و قوربانی دەدات و بەرگەی زیانەکانی دەگرێت بەبێ ئەوەی کاردانەوەی هەبێت، بۆیە هاوژینەکەی  بەردەوام دەبێت لە سووکایەتیکردن و زیانگەیاندن بەو تا دەگاتە قۆناغی کوشتن. 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، بێ سزای هۆکارێکی سەرەکییە بۆ بەرزبوونەوەی تاوانەکان، داوای لێپرسینەوە لە هەموو ئەنجامدەرانی توندوتیژی دژی ژنان دەکات نەک لەبەر تۆڵەسەندنەوە، بەڵکو دڵنیابن لەوەی یاساکە بەسەر هەمووان جێبەجێ بکرێت و ئەم دیاردە مەترسیدارە لە کۆمەڵگەدا سنووردار بکرێت. 

 

زەهرا بوقیرە ڕوونیشی کردەوە کە تونسییەکان تووشی فشاری بەرچاو دەبن، هەروەها دەبێت دۆخەکە هەڵسەنگێنین بۆ ئەوەی لە هۆکارە پێکەوە گرێدراوەکان تێبگەین، جێبەجێکردنی یاسا بە تەنیا ناتوانێت دۆخەکە بگۆڕێت و دەبێت لایەنە دەروونی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانیش لە بەرنامەکانی چارەسەرکردندا لەبەرچاو بگیرێن.