ژنانی ئەفغانی؛ لە پەرەسەندنی هەڵاواردنەوە تا دەگاتە ئازاری پەنابەران لە ئێران

ژنانی پەنابەری ئەفغانی لە ئێران، جگە لە بارودۆخی سەختی پەنابەری بەهۆی چوارچێوە پیاوسالارییە دەسەڵاتدارەکان، دەنگی ئازار و هەڵاواردنیان هەیە.

سارا کەریمی

 

ئیسفەهان - ئێران نزیکەی چوار دەیە یەکێکە لە شوێنە سەرەکییەکانی کۆچ بۆ خەڵکی ئەفغانستان. لە ئێستادا ئامارە نافەرمیەکان ئاماژە بە بوونی ٦ بۆ ٨ میلیۆن ئەفغانی لە ئێران دەکەن کە بەشێکی بەرچاویان ژنن. ئەو ژنانەی کە چارەنووسیان لە لایەک لە ئەفغانستان لە سەردەمی تاڵیباندا ڕووبەڕووی ستەم و چەوساندنەوە بووەتەوە و لە لایەکی دیکەوە بەستراوەتەوە بە کۆماری ژنکوژی ئێرانەوە. ئەم ژنانە گێڕەرەوەی ئازارێکن کە زۆرجار لە بێدەنگیی دەربەدەریدا دەنێژرێن.

 

 

لە ئازاری پەنابەرییەوە تا دەگاتە ئازاری ژنایەتی

ژنانی ئێران ساڵانێکە لەگەڵ سیستم و کولتوری پیاوسالاری دەسەڵاتداردا خەبات دەکەن و لە درێژەی ڕێگاکەدا ڕووبەڕووی سەرکوت و چەوساندنەوەی بێشومار بوونەتەوە. بەڵام بۆ ژنانی ئەفغانی، ئازاری پەنابەربوون، ئازارەکانی ژنبوونیان زیاتر کردووە. ژنانی ئەفغانی لە پێشەنگی سەرکوتکردنی سیستماتیکی حکومەتی ئێراندان و خەباتیان لە زۆر بابەتی وەک حیجابی ناچاری، هاوسەرگیری منداڵ، مافی جیابوونەوە و هتد، پڕە لە هەوراز و نشێو. ئەوان بەهۆی پێگەی پەنابەرییەوە لە کەمترین پارێزگاری یاسایی کە لەبەردەستی ژنانی ئێراندایە و کەمترین مافە ڕووتەکانی ژنێک بێبەشن. شوکریە.ئە، ژنێکی ئەفغانییە و لە ئێران دەژی، دەڵێت: هاوژینەکەم چەندین جار لێی داوە، بەڵام هیچ شوێنێکم نییە بۆی بچم، ئەو سەرۆکی دیاریکراوی خێزانەکەیە، من و منداڵەکانم بۆ شوێنی نیشتەجێبوونمان پشت بە ئەو دەبەستین، ئەگەر بڕۆم، ناچار دەبم بگەڕێمەوە بۆ ئەفغانستان، چونکە نە خوێندەوارم و نە کارامە. کێ گرنگی پێدەدات؟"

 

فەرەشتە.ک، ژنێکی دیکەی گەنجی خەڵکی پارێزگای هێرات لە ئیسفەهان کە لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بە زۆر زەواجێکی زۆرەملێی ئەنجامدا، دەڵێت: من لە منداڵیدا هاتمە ئێران و لەبەر ئەوەی بەڵگەنامەیەکی یاساییم نەبوو، نەمتوانی درێژە بە خوێندنەکەم بدەم، جارێک باوکم بە توندوتیژی دەستگیرکرا و بردیانە کەمپێک، ڕۆژی دواتر ڕەوانەی ئەفغانستان کرایەوە، تا ئەو کاتەی دایکم گەڕایەوە، پێنج منداڵی هەبوو، و مامی من ڕێکخستبوو کە هاوسەرگیری لەگەڵ هاوژینەکەم بکەم "نەمدەزانی هاوسەرگیری چییە، بەڵام مامی من وتی ئەگەر لە ئەفغانستان بیت دۆخەکەت خراپتر دەبێت."

 

 

چڕکردنەوەی بێبەشییەکان

هەرچەندە منداڵانی ئەفغانی بە پێی یاسا مافی خوێندنیان لە قوتابخانە حکومییەکانی ئێران هەیە، بەڵام بەهۆی بەربەستە یاسایی و کولتوورییەکانی وەک نەبوونی بەڵگەنامە، هەڵاواردنی ڕەگەزی، یان فشارە داراییەکان، زۆرێکیان ڕێگرییان لێدەکرێت لە خوێندن. هەندێک خێزان منداڵەکانیان دەنێرن بۆ قوتابخانە نافەرمیەکان یان مەدرەسەکان. لە جەرگەی شاری ئیسفەهان، هەندێک لە قوتابخانەکان ئەو منداڵە ئەفغانییانە وەرئەگرن کە بەڵگەنامەی یاسایی پەنابەرییان هەیە. ئەم بەڵگەنامانە مافی خوێندنیان پێدەبەخشن، بەڵام توندی هەندێک بێبەشکردن کەم ناکەنەوە. پەریسا.د گەنجێکی ئەفغانییە و لە ئێران لەدایک بووە. سەبارەت بە بارودۆخی خوێندن دەڵێت: "لە قوتابخانەیەکی حکومیدا دەخوێنم کە ئەفغانییەکانی دیکەش لێرەن. "زۆرێک واز لە خوێندن دێنن یان ناتوانن بچنە زانکۆ".

 

زۆربەی کۆچبەرانی ئەفغانی لە ئێران مۆڵەتی کارکردنی یاسایییان نییە. تەنها ئەو کەسانەی کە کارتی تایبەتی دامەزراندن یان ئیقامەیان هەیە دەتوانن لە هەندێک کاردا کار بکەن. زۆرجار بەرکەوتەی ئیستغلالکردنی کار دەبن و خاوەنکارەکان پێگەی یاسایی خۆیان خراپ بەکاردەهێنن. ئەم پرسە بە تایبەتی بۆ ژنانی کۆچبەر توند و تیژە.

 

زوبەیدە ژنێکی تەمەن ٢٨ ساڵە و لە یەکێک لە پەراوێزترین گەڕەکەکانی دەوروبەری ئیسفەهان دەژی. هاوسەرەکەی کرێکاری بیناسازییە و چەند ساڵێکە لە کارگەیەکی پاکەتکردنی میوەی وشک بە مووچەیەکی کەم کاردەکات. سەبارەت بە کاتی دەوام و حەقدەستی ژنانی ئەفغانستانیش دەڵێت: "بە گشتی ژنانی ئەفغانی لە شوێنە داخراوەکانی وەک وۆرکشۆپ و کارگەی دروومان کاریان پێدەدرێت، ئێمە بیمەمان نییە و مووچەکەمان لە کرێکارانی ئێران کەمترە، ئەگەر ناڕەزایی دەرببڕین، خاوەنکارەکە بە ئاسانی لە کارەکەی دوورماندەخاتەوە. "بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئابووری ئێران و حوکمڕانی تاڵیبان لە ئەفغانستان ناچارین بێدەنگ بین".

 

ژمارەیەکی زۆر لە پەنابەرانی ئەفغانی لە ئێران دەستیان بە بیمەی تەندروستی ناگات. تەنانەت ئەگەر کارتی نیشتەجێبوونی تایبەت یان پلاندانانیان هەبێت، بیمەکەیان زۆر سنووردارە و زۆرێک لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان ناگرێتەوە. سەرەڕای هەلومەرجی ئابووری ئێستای ئێران، بەتایبەتی بۆ خزمەتگوزارییە پزیشکییەکان، ڕووبەڕووی تێچووی لەڕادەبەدەر دەبنەوە یان چارەسەریان دوادەخەن. لەم هەلومەرجەدا ئەوە ژنانن کە بەهۆی منداڵبوون یان نەخۆشیەکانی ژنان، یان نەبوونی سەرچاوەیەکی سەربەخۆ و بەس بۆ داهات، ڕووبەڕووی مەترسی تەندروستی زیاتر دەبنەوە.

 

ئازارێک کە لە چینەکانی دەربەدەریدا نێژراوە

پرسی ژنانی ئەفغانستان پرسێکی جیهانییە. ئازاری ئەو ژنانە لە چین چینەکانی پەنابەری و دەربەدەریدا دەنێژرێن. زۆرێکیان تەنانەت لە ئەوروپاش لەلایەن بنەماڵەی خۆیانەوە تووشی توندوتیژی دەبن، بەڵام ئەم کێشانە لە وڵاتێکی وەک ئێراندا زۆر گەورەترن، چونکە ستەم و ژنکوژی لە یاسا و حوکمی دادوەرەکانیشدا سروشتییە. مەحبوبە.ج دەڵێت: "سێ نەوەی ئێمە لە ئێران لەدایک بووین و نازانم سەر بە کوێم. بەڵام ئەو ئازارانەی کە ژنان لە هەردوو وڵاتدا تووشی دەبن، بێزارم دەکات. وەڵامدانەوەی بێبەشییەکانمان لە سەرانسەری جیهاندا قسەی بێ کردار بووە. "تا ئێمەی ژنان هەنگاوی یەکگرتوو نەگرینەبەر، هیچ شتێک ناگۆڕێت".