"هێرشکردنە سەر گۆڕی شەهیدان تاوانە"
هێرشەکانی تورکیای داگیرکەر بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هیچ لایەنێکی ژیانی بە دەست لێنەدان نەهێشتۆتەوە، تەنانەت مەزارگەی شەهیدان کە لەدژی هێرشەکانی تورکیا و داعشدا گیانیان لەدەستداوە، تێکدەدرێت.

ناوەندی هەواڵ
لەلایەن چەتەکانەوە مەزارگەی ئەو کەسانەی گیانی خۆیان بەخت کردووە لە پێناو پاراستنی ناوچەکە لە داعش و چەتەکانی دیکە تێکدەدرێت، ئەمەش بە پێشێلکاری بەرامبەر بە شەهیدان دادەنرێت، تووڕەیی بنەماڵەی شەهیدانی لێکەوتووەتەوەو پێیانوایە ئەم هێرشانە بۆ سەر مەزاری شەهیدان تەنیا کاری تێکدەرانە نین، بەڵکو هێرشێکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر یادەوەری نەتەوەیی و بریندارێکی قووڵ، کە ڕۆحی بەرخۆدانی ئەو کەسانە دەکەنە ئامانج.
ڕانا محێدین، ئەندامی ئەنجومەنی کەسوکاری شەهیدان لە پارێزگای دیرەزوور وتی: چەندین جار کاری تێکدەرانە هەن کە زیانیان بە گۆڕی شەهیدان گەیاندوە، گۆڕی شەهیدان لە زۆربەی ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەتایبەتی لە مەنبەج و چەند ناوچەیەکی دیکە،ئەم هێرشانە لەلایەن بەکرێگیراوانی تورکیای داگیرکەرەوە ئەنجام دەدرێت کە ناوەستێت لە لەناوبردنی هەموو ئەو شتانەی پەیوەستە بە شەهیدان و یادەوەرییانەوە. ئێستا گۆڕستانەکان کراونەتە ئامانجی هێرشەکان، مەزاری شەهیدان لەلایەن چەتەکانەوە بەردەوام ڕووبەڕووی تێکدان دەکرێنەوە،٠ ئەمەش توڕەیی دروست کردووەو پرسیاری کرد "چۆن دەتوانن ئەم کارە بەرامبەر بەو شەهیدانە بکەن کە گیانی خۆیان بەخت کردووە لە پێناو ئەوەی ئێمە بە شکۆمەندی بژین؟ ئەم کارانە سووکایەتیکردنە بە قوربانییە گەورەکانیان،ئەوانەی ئەنجامیان دەدەن هیچ ڕێزێک بۆ بەها مرۆیی و ئایینییەکان ناگرن.
جەختی کردەوە کە وێرانکردنی گۆڕستانەکان جگە لە هەڕەشە بۆ سەر خودی شوێنەکان و هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر یادەوەری هەر شەهیدێک کە گیانی خۆی لە پێناو خاکەکەیدا بەخت کردووە، پێویستە هەمووان بۆ وەستاندنی ئەم هێرشانە هەنگاو بنێن بۆ ئەوەی ئەم کارە قێزەونانە بە زووترین کات بوەستێندرێن.
فەلەق عوسمان، ئەندامی ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان لە پارێزگای دیرەزوور وتی: ئێمە وەک ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدان ئەم تاوانە شەرمەزار دەکەین، کە چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا لە پارێزگای مەنبەج ئەنجامیان داوە، مەزاری شەهیدانیان تێکداوە، دەستکاری مەزاری شەهیدانیان کردووە، وێرانکردنی مەزارگەکانیان، قوربانییە گەورەکانیان، ئەوەی لە پێناو خاکیاندا کردوویانە ناسڕێتەوە، شانازی بە شەهیدە قارەمانەکانمان دەکەین، بەکرێگیراوان هەرچەندە هەوڵی زیان گەیاندن بدەن کردەوەکانیان نامانشکێنن، بەڵکو ئیرادە و هێزمان زیاد دەکات،بۆ درێژەدان بەو ڕێپێشە خەباتەی کە شەهیدە ڕاستودروستەکانمان دەستیان پێکردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، وێرانکردنی گۆڕستانەکان لەگەڵ بنەما ئەخلاقی، مرۆییەکان ناگونجێت کە میراسی شەهیدان، کەسوکاریان دەکاتە ئامانج، لەکاتێکدا ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هیچ کاردانەوەیەکیان نییە بەرامبەر بەو پێشێلکاریانەی دژ بەو کەسانەی کە ڕۆڵی سەرەکییان هەبووە لە شەڕی بەکرێگیراوان ،داعش، بەدیهێنانی ئاسایش،سەقامگیری لە ناوچەکە و جیهاندا، وتی: بەردەوامی خەباتمان دووپات دەکەینەوە و یادی شەهیدان دەهێڵینەوە.
"پێشێلکردنی گۆڕی شەهیدان لە ڕووی ئەخلاقی و ئایینییەوە قبوڵ ناکرێت"
نەجمە عەلی، ژنێکی ئاوارە لە شاری مەنبەج بۆ کۆبانێ وتی: کاتێک چەتەکانی تورکیای داگیرکەر چوونە ناو مەنبەج، دەستبەجێ دەستیان کرد بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست کە منداڵان و ژنان و هەموو کەسێک دەخاتە مەترسییەوە، بۆیە ئێمە مەنبەجمان جێهێشت و ئێستا لە کۆبانی دەژین. کاتێک چوونە ناو شارەکە ماڵەکانیان تاڵان کرد و وێرانیان کردین و بەم دواییانەش گۆڕستانی شەهیدانیان لە مەنبەج وێران کرد، ئەم کارە پێوانەی ئەخلاقی و ویژدانی ئەو چەتانە دەردەخات، گۆڕستانی شەهیدان شوێنێکی پیرۆزە و قوربانیان بۆ پاراستن و ئازادکردنی مەنبەج لەوێ نێژراوە،ئەم پێشێلکاریانە لە مەنبەج ئەنجام دەدرێت، ئەمە یەکەم جار نییە ئەمە ڕوودەدات، بەڵکو گۆڕستانەکانی عەفرینیشیان وێران کردووە.
"نابێت ژنان ملکەچ بن"
نەجمە عەلی هاوڵاتیانی مەنبەج بە بەرپرسیار دەزانێت لە بەرگریکردن لە پیرۆزییەکانیان و وتی: تاڵانکردنی خانووەکان لە مەنبەج بەردەوامە و ڕۆژانە هەواڵم لەو بارەیەوە پێدەگات، چونکە هاوڵاتیان دەڕفێنرێن وە داوای پارەی زۆردەکەن لە خێزانەکانیان، مەنبەج و هەموو ئەو ناوچانەی کە دەوڵەتی تورکیا داگیریان کردووە سەرکوت و پێشێلکاری گەورە بەخۆوە دەبینن ،هەوڵ دەدات بە مەشقپێکردن و پاڵپشتیکردنی ئەو بەکرێگیراوانە تەواوی خاکی سووریا وێران بکات.
هاوڵاتیانێ مەنبەج بەرهەڵستی هەموو ڕێوشوێنێک دەکەن، بەڵام نابێت بێدەنگ بن لە ڕووخانی مەزاری شەهیدەکانیان کە هەمیشە پاک و ڕازاوەتەوە، بەتەواوی وێران کراون، کاتێک لە جەژندا وێنەی گۆڕستانەکەمان بینی دڵمان سووتاوە ،پێویستە هاوڵاتیانی مەنبەج دەستبەجێ بەکرێگیراوەکان لە شارەکەیان دەربکەن و ڕێگرییان لێبکەن لە وێرانکردنی پیرۆزییەکانیان.
"وێرانکردنی گۆڕستانەکان لێخۆشبوونی نییە"
زەرقە مسلیم، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی کۆنگرەی دیموکراتیکی ئیسلامی لە پارێزگای فورات سەرنجی ڕاکێشا بۆ گرنگی بەخاکسپاردنی مردووان و وتی: لە ئیسلامدا ناشتنی مردوان بەڕێز و سوپاس بۆ گیانیان دادەنرێت، ئەمەش بەتایبەتی لە چیرۆکی ئیسرا کە گەورەیی خودا لە ئافراندنی مرۆڤدا دەردەخات، وەک پێغەمبەر ئاماژەی بەوە کردووە کە پیسکردنی گۆڕی مردوان زیان بە زیندووان دەگەیەنێت بۆیە دەبێت ڕێز لە مردووان بگیرێت، نابێت سووکایەتییان پێبکرێت و هێرشیان بکرێتە سەر، ئەوە حەرامە، ئەوەی لە دنیادا پێی لەسەر گۆڕێک دابنێت و لە قیامەتدا پێی لەسەر ئاگر دادەنێت، ئیسلام داوای ناشتنی کەسێک دەکات بەتایبەتی ئەو شەهیدانەی کە گۆڕەکانیان لای خودا بەرزترە، پیسکردنی گۆڕەکانیان گوناهێکی گەورەیە.
"پێویستە دۆسیەیەک هەبێت"
زەرقە مسلیم وتی: دەبێت چەتەکانی تورکیای داگیرکەر لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، هەر کەس و گروپێک بە بیانووی جێبەجێکردنی بنەماکانی ئیسلام سەرپێچی بکات و کردەوەی ئەنجام بدات، لە ڕاستیدا سووکایەتی بە ئیسلام و ڕاستییەکەی دەکات، ئەگەر ئاگاداری ئایینی ئیسلام بوونایە ئەوا گۆڕستانەکانیان وێران نەدەکرد، ئەم پێشێلکارییە بەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت و دەبێت ئەنجامدەران لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، ئەو وشانەی لەسەر گۆڕەکان نووسراون چیە، ئایا ناڵێن ئێمە هی خوادین و دەگەڕێینەوە بۆ ئەو؟ ئەگەر ڕێزیان لەم قسانە بگرتایە گۆڕەکانیان نەدەڕووخاند، بەم شێوەیە سووکایەتیان بە کتێبی پیرۆز وشەکانی خودا و پێغەمبەرەکەی نە دەکرد، بۆیە دڵنیاتان دەکەمەوە کە بەکرێگیراوانی تورکیای داگیرکەر نوێنەرایەتی ئیسلام ناکەن و دوورن لە بەها مرۆییەکان.