ژینگەپارێزان لە قەسرین....کاتژمێرەکانی کارکردنی سەخت بەبێ پاراستن و شکۆمەندی

ژینگەپارێزان لە پارێزگای قەسرین بەدەست پەراوێزخستن و هەلومەرجی کارکردنی سەختی ڕۆژانە دەناڵێنن، بەبێ پاراستن و ماف و موچەی کەم کە بەس نییە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانیان.

ئیخلاس حەمرونی

 

تونس - لە بەیانی زوودا، ئەو گەشتی ڕۆژانەی دەستپێدەکات، ئاسەواری ڕۆژانی ڕابردوو دەسڕێتەوە، و ڕووبەڕووی ماندوێتی بێکۆتا دەبێت، بەبێ جلوبەرگ و هیچ ئامرازێکی پاراستن، کاتژمێرێکی زۆر لە ناو تۆز و پیسیدا کار دەکەن، لە کاتێکدا ئەو مافە سەرەتاییانەیان نییە کە ژیانێکی شایستەیان بۆ مسۆگەر بکەن، لە ناوەڕاستی شەقامەکانی شاری قەسرین کە قورسی کار لەگەڵ سەختی ژیان تێکەڵ بووە، جومعە ناسری ژینگەپاریز وەستاوە و شایەتحاڵی ئەو ڕاستییە تاڵەی خۆی و هاوکارەکانی دەژین، لەبارەی گەشتی ڕۆژانەیەوە دەڵێت "ئێمە لە کاتژمێر ٧ ی بەیانی تا نیوەڕۆ کار دەکەین. ئەرکمان پاککردنەوەی شەقامی سەرەکی شارەکەیە، لە بارودۆخێکی خراپدا کار دەکەین، لەکاتی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکدا تووشی خۆڵ و پیسی دەبین ،سەرەڕای ئەو هەوڵ و توانایە، جلوبەرگی یەکپۆشیمان پێنەدراوە بۆ کارکردن، بەڵام له ساڵانی ڕابردوودا ئه م جلوبەرگە دابینکراوه.

 

جومعە ناسری لە ساڵی ٢٠١٤ لە شاری قەسرین و شەقامەکانی دەستی بە کارکردن کردووە، لەو کاتەوە بەبێ هیچ پلە بەرزکردنەوەیەک لە هەمان کاردا کار دەکات، وتی: موچەکە زۆر کەمە، هەوڵێکی زۆر دەدەین بەڵام بەهۆی هەلومەرجی کارکردنەوە ناتوانین پارەی پێویست پاشەکەوت بکەین بۆ دانەوەی قەرزەکان، هەلومەرجی کارکردنی سەختە، بەهۆی خزاپ مامەڵەکردنی هەندێک لە بازرگانەکان کە هاواریان دەکرد، دەڵێن خۆڵمان بەسەردا فڕێ مەدە بڕۆ خۆڵ و خاشاک دوور لە دوکانەکانمان کۆبکەرەوە، کاتێک سکاڵام کرد لای بەرپرسی کار، پێی وتم بڕۆ بۆ لای پارێزگار، واتە کەس نییە بەرگری لە مافەکانم بکات.

 

جومعە ناسری ڕوونیکردەوە کە خۆی و هاوکارەکانی ناچارن شەقامی سەرەکی شارەکە پاک بکەنەوە بەبێ ئەوەی لە کاتی کارکردندا هیچ پارێزگارییەک بەدەست بهێنن، بەردەوام تووشی بێزاری دەبن و دەڵێت: کارەکانمان لەم شەقامەدا جێگیر نییە، هەر کاتێک بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی پێویستی پێمان بێت، لە هەڵمەتی پاککردنەوەدا دەماننێرێت بۆ مزگەوت یان شارەوانی یان هەر شوێنێکی دیکە ،مافی ناڕەزایمان نییە، تەنیا کاتژمێرانی دوور و درێژ کار دەکەین ،لە کۆتایی ڕۆژدا،لەکاتی گەڕانەوەمان بۆ ماڵەکانمان ماندوو دەبین ."

 

جومعە ناسری بەهۆی سەختی کارەوە و هەڵمژینی خۆڵێکی زۆرەوە نەخۆش کەوتووە، دۆسیەیەکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی زانکۆی موناستیر هێنا کە نیشانی دەدا قوڕگی ئازاری هەیە ، بڕوانامەیەکی پسپۆڕی گوێی هاوپێچ کردووە کە تێیدا ناتوانێ لە شوێنێکی تۆزاوی کار بکات. هەرچەندە چەند مانگێک لەمەوبەر ئەو بەڵگەنامانەی پێشکەش بە بەڕێوەبەرایەتی (نووسینگەی کۆنتڕۆڵ) کردووە بۆ ئەوەی بەرپرسەکە ڕەچاوی بکات، بڕیاری لەسەر بدات، بەڵام لەو کاتەوە هیچ وەڵامێکی پێنەگەیشتووە. "پێم وایە دۆسیەکەم لە بەڕێوبەرایەتیدا بزر بوو."

سەیرکردنی بەکەم زانین و سوکایەتی پێکردن

حەلیمە نوری جەختی لەوە کردەوە کە چەند ژنێک زۆر ئەرک دەگرنە ئەستۆ و زۆربەی شەقامەکانی شاری قەسرین بە تەنیا پاک دەکەنەوە، وتی: ئێمە لە سەرتاسەری شاردا ٦ ژن کار دەکەین، شەقامە گەورەکان  ڕۆژانە بەڕێوەبەرەکە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر ڕێنمایمان دەکات، دەبێت هەموو شەقامەکانی شارەکە پاک بکەینەوە تەنانەت شەوانیش، ئەوان مافی تەواویان نییە بەتایبەتی پلە بەرزکردنەوە لە پەیژەی پیشەیی، من قەرزم لە بانک وەرگرتووە و مووچەکەم بەشی پێداویستییەکانم ناکات، هاوژین و منداڵم هەیە، کچە گەورەکەم لە قۆناغی بەکالۆریۆس دەخوێنێت، ناتوانم نرخی کاتژمێریی زیادەی بۆ دابین بکەم."

 

بارودۆخی لە جومعە ناسری جیاوازی نییە، ڕوونیکردەوە کە ئەوان کەلوپەلی پێویستیان لەبەر دەست نییە، وەک دەستکێش و دەمامک، بۆیە ناچارن کە لە ماڵەکانیانەوە کەرەستەی پاککردنەوە بهێنن وتی: ئێمە ناچارین بە سەر ئەوە کار بکەین بەبێ ئەوەی یاخی بین، داوای مافەکانمان بکەین، بەرگەی هەموو ئەو هەلومەرجە سەختانە دەگرین ،بڕێک پارە بەدەست بهێنین کە بەس نییە بۆ بژێوی خێزانێک لەم کاتەدا کە نرخی زۆر بەرزە ،" هەروەها بۆ پشووی ساڵانە،ئەوان ساڵانە یەک مانگ وەردەگرن، بەڵام دابەشی دەکەن. بەدرێژایی ساڵ بەپێی پێویستییان."

 

باسی ئەو هەراسانکردنەی کرد کە ڕووبەڕووی دەبنەوە لە کاردا، لەگەڵ هەڵسوکەوتی خراپ هەندێک لە دانیشتووان کە بە سووکایەتیەوە سەیریان دەکەن، قسەی ئازاربەخش و سووکایەتیان پێدەکەن، هەندێک کەسی باش هەن خواردنیان پێشکەش دەکەن یان یارمەتیان دەدەن ئەگەر عەرەبانەکە قورس بێت پاڵ پێوە بنێن.

 

حەلیمە نوری وتی: سەرەڕای ئەم بارودۆخە سەخت و نالەبارانە ئێمە تەنیا بۆ دابینکردنی بژێوی منداڵەکانمان کار دەکەین، ناچارم قوربانی بدەم چونکە هیچ بژاردەیەکی ترم نییە"، پاککەرەوەکان لە کاروباری دەوڵەت و سیاسەتەکان تێناگەن، تەنیا شەقامەکان پاک دەکەنەوە،ئەگەر یەکێکیان هەڵەی کرد ئەو بەرپرسە ڕاپۆرتێکی لەسەر دەنووسێت و دەینێرێت بۆ بەڕێوەبردن کە لە کرێی کاری ئەمڕۆی بێبەش دەکات.

فاتیمە بوعەلەق ڕوونیکردەوە کە لەگەڵ هاوکارەکانی کار دەکات، بۆ پاککردنەوەی سەرجەم شەقامەکانی شاری قەسرین، بەشداری لە هەڵمەتەکانی شارەوانی دەکەن، چ لە بازاڕ ، چ لە بەڕێوبەرایەتیە گەورەکاندا، پاککردنەوەی شەقامەکانە قورسترین کار کە ئەوان دەیکەن.

 

ئەرکی پاککردنەوەی شەقام و شوێنەکان قورسە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هانی هەموو ژنان دەدات کار بکەن  بۆ ئەوەی بتوانن سەربەخۆیی و کەرەستەی خۆیان دابین بکەن وتی: پیاوان بەهۆی خۆپەرستی و لەخۆباییبوونیانەوە ڕازی نین بە کارکردن لە شەقام و پاککردنەوەی شەقامەکان، ئەگەر کرێکاران شەقام و بازاڕ و شوێنە گشتییەکان پاک نەکەن ئەوا شاری قەسرین پیس دەبێت.